ماد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
چاکسازی |
||
ھێڵی ٢:
'''ماد''' ناوی نهتهوه کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی [[مەسێح]] کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی [[ئێران]]. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتی [[ئاریائیەکان|ئاریائیەکانیان]] دامەرزان بە شکست پێھێنانی [[ئاشوریەکان]] لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی [[مەسێح]] ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوای [[ئاسیا]].
پاشایەتی ماد لە سەردەمی [[ھەڤەخشترە]] حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای
کۆمەڵە ھێرشەکانی [[ئاشووریەکان]] بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ ساڵ پێش زایینی [[مەسێح]] ، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو.
[[ھێرودوت]] دەنووسێ : [[ئاشووریەکان]] زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە [[ئاسیا]]دا. یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادی شەریان کرد، تێکۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.
ھێڵی ١١:
== وڵاتی ماد ==
ماد ناوی وڵاتێکە کە ئەو خەڵکەی بە ماد ئەناسرێن لەوێ گیرسانەوە. وڵاتی ماد دوو بەش بوو. [[ئازەربایجان]]ی ئێستای
== تیرەکانی ماد ==
ھێڵی ٢٠:
== پێکھاتنی پاشایەتی ماد ==
وەک [[یۆنانیەکان]] باسی دەکەن دوای ھێرشە پڕھێز و دڕندانەکانی [[ئاشوریەکان]] بۆ سەر خەڵکی ماد، دەوروبەری ساڵی ٧٠٨پێش زایین، ڕابەرێک لە تیرەکانی
== پاشاکانی ماد ==
ھێڵی ٢٩:
[[پەڕگە:Mad-nishan.jpg|وێنۆک|چەپ|٤٥٠px|<center>نیشانی تایبەتی پاشایەتی ماد</center>]]
=== دیاکۆ ===
نزیکەی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین لە نێو مادەکاندا کەسایەتییەک دەژیا بە ناوی دیاکۆ کە لەلای ھەموو مادەکانەوە ڕێزێکی تایبەتیی ھەبوو. [[دیاکۆ]] مرۆڤێکی باشناسیاو، تێگەیشتوو و ھەڵکەوتەی گوندەکەی بوو. خەڵک کە لێزانی و تێگەیشتوویی و دادوەریی [[دیاکۆ|دیاکۆیان]] دیبوو بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشە و ئاژاوەکانیان ھانایان دەبردە بۆ ئەو.
لە یەکەم ھەنگاودا داوایکرد لە خەڵک کە واز لە جودایی بێنن و لە دەوری یەکدا کۆبنەوە و فەرمانی دا کە پایتەختێک ساز کەن. ئەوە بوو کە شاری [[ئیکباتان|ئیکباتانیان]] ساز کرد. شارەکە حەوت شوورەی بازنەییی بەدەوردا کێشرابوو و ھەر شوورەیەک لەویتر بەرزتر بوو و بارەگای شا و خەزێنەکانی لە نێو ئاخرین شوورەکەدا بوو. چێوەی دیوارە دەرەکییەکانی زۆر لە دیوارەکانی [[ئاتێن]] پایتەختی [[یۆنان]] دەچوو. ڕەنگەکانی ئەو شوورە حەوتەوانانە بە ڕیز بریتی بوون لە سپی، ڕەش، ئەرخەوانی، شین و نارنجی. لە سەربانی دوو شوورە دوایینەکە، یەکێکیان بە [[زێو]] و ئەوی دیکەشیان بە زێڕ داپۆشیبوو.
ھێڵی ٣٨:
[[فرورتیش]] پاش [[دیاکۆ]] دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦٥٥ و ٦٣٣ حوکمی گێڕا. لە کاتی ھاتنە سەرتەختی [[فرورتیش]]، ھۆزی [[سەکا]] کە تیرەیەکی شەڕانی و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری [[زەریای ورمێ|زەریای ورمێدا]] دەژیان. [[پارسەکان|پارسەکانیش]] لە باشوور دەژیان. [[فرورتیش]] ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورکەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا، ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر [[پارسەکان]] و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد. بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئیمپراتۆریی [[ئاشوور]] و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی [[ئاشووریەکان]] بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە [[ئاشووریەکان]] بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات.
سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو [[نەینەوا]] پایتەختی [[ئاشوووریەکان]] کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە
لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٣٣ی پێش زایین [[فرورتیش]] کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و [[سەکاکان]] کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.
ھێڵی ٤٤:
=== ھەڤەخشترە (سیاگزار) یان ( کەیخەسرەو بە کوردی{{ژێدەر پێویستە}}) ===
پاش کوژرانی [[فرورتیش]]، کوڕەکەی کە ناوی [[ھەڤەخشترە]] یان بە کوردی [[کەیخەسرەو]] بوو دەسەڵاتی گرتە دەست. دیارە ئەو کێشەی زۆری لەگەڵ [[سەکاکان]] ھەبوو.
لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ماد جێگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەی ئەسپ بوو و مادەکان ھەر لە منداڵییەوە شارەزای ئەسپسواری و تیرھاویشتن بوون، کاری
[[پەڕگە:PLATE2BX.jpg|وێنۆک|چەپ|٤٥٠px|<center>شێوازی لەبەرکردنی جل و بەرگ لە سەردەمی ماد</center>]]
پاشانیش لەگەڵ [[نەبوو پۆلاسار]] پاشای بابل کە پێشتر بە یارمەتیی مادەکان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست ھێنا بوو، یەکی گرت و بە سوپایەکی گرانەوە ھێرشی بردە سەر
لە سەردەمی [[ھەڤەخشترە]]دا وڵاتی ماد گەلێک پەرەی سەند.
[[ھەڤەخشترە]] لە ساڵی ٥٨٤ی پێش زایین کۆچی دواییی کرد.
ھێڵی ٥٧:
پاش [[ھوڤخشەترە]]، کوڕەکەی کە ناوی [[ئاستیاگ]] بوو دەسەڵاتی گرتە دەست. ئەویش نزیکەی ٣٤ ساڵ دەسەڵاتداریی کرد. لە سەردەمی ئەودا وڵاتی ماد ھێمن و کڕوکپ بوو. ئاستیاگ بە لاساییکردنەوەی پاشایانی [[ئاشووری]] بارەگای دروست کرد و خەڵکێکی زۆر تێیدا کەوتنە کار کردن. دەربارییەکان جلی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەر دەکرد و لە ڕێوڕەسم و بۆنە تایبەتییەکاندا زنجیر و ملوانکەی زێڕینیان دەکردە مل.
[[ئاستیاگ]] کچێکی ھەبوو بە ناوی [[ماندانا]]، ئەم کچە درابوو بە مێرد بە یەکێ لە سەرکردەکانی [[پارس]] لە باشوور. ئەویش دواجار کوڕێکی دەبێ کە ناوی دەنێن [[کوورش]]. کاتێ
سوپایەک کۆ دەکاتەوە و بە سیاسەتیش خۆی لە [[بابل|بابلییەکان]] نێزیک دەکاتەوە و داوایان لێ دەکا کە پێکەوە ھەڵمەت بەرنە سەر ئیمپراتۆریی ماد.
بەوجۆرە ئیمپراتۆریی ماد لە ساڵی ٥٥٠ی پێش لە زاییندا سەرەوژێر دەبێ.
== ململانێی ماد و لیدیا ==
ململانێی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی
== سەرچاوەکان ==
|