وەن پیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏سپای شۆڕشگێڕ: چاکسازی ناوی ئیفانکوف کرا بە ئیڤانکوف سەرچاوە https://onepiece.fandom.com/wiki/Emporio_Ivankov
چاکسازی وشەیی ، ناوی ئوسۆپ
ھێڵی ٤٨:
 
[[پەڕگە:Thousand Sunny.JPG|وێنۆک|ڕاست|کەشتی ساوزند سەنی "ھەزار خۆری"]]
بیست و دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر لە سێدارەدانی ڕۆجەر، و [[مۆنکی دی لوفی|مۆنکی دی. لوفی]] بەڕێکەوتووە، کوڕێکی بچکۆلانەی گەنج کە لەلایەن ھاوڕێی منداڵییەوە «شانکسی قژ سوور» بیرۆکەی وەرگرتووە، (کە ئەندامێکی پێشووی تیمی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەر بوو لەو کاتەی کە دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس و بوون بە فەڕمانڕەوای چەتەکان)، بۆ گەڕان و دروستکردنی تیمێکی چەتە (چەتەکانی کڵاو پووش 麦わらの一味 Mugiwara no Ichimi)، لوفی شمشێربازێکی ناسی بە ناوی [[رۆرۆنۆوا زۆرۆ]]، ئەوان بە یەکەوە دەستیان کرد بە گەشتەکەیان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس. دوای ماوەیەکی کورت چاویان بە [[نامی]] کەوت (ڕێ نیشاندەر و دز)، [[ئۆسۆبئوسۆپ|ئوسۆب]] (نیشانەشکێن و درۆزن)، [[سانجی]] (چێشتلێنەر و مێباز) کە بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ باگی، و کاپتن کورۆ، و دۆنگ کریگ، و دواتر لەگەڵ پیاوی ئاوی ئۆرلۆنگ کە ئەندام بوو لە تیمی چەتەکانی خۆر، کە پێی وابوو کە پیاوی ئاوی پێگەی بەرزترە لە مرۆڤ. دوای بەزاندنی ئۆرلۆنگ لەلایەن لوفییەوە نامی بە فەرمی ھاتە ناو چەتەکانی کڵاو پووش، و ھێزی دەریاییی خەڵاتێکی بۆ سەری لوفی دانا. دوای ئەمە لوفی چاوی بە کاپتن سمۆکەر کەوت، کاپتنێک لە ھێزی دەریایی کە دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ دووکەڵ، سمۆکەر لوفی دەستگیر کرد، بەڵام ڕزگاری بوو بە ھۆی باوکییەوە، مۆنکی دی دراگۆن. دوای گەیشتنیان بە سنووری گەورە، تیمەکە چاویان بە نیفیرتاری فیفی کەوت، شازادەیەک کە دەیەوێت یارمەتی وڵاتەکەی بدات (دەوڵەتی ئارەباستا) لە ڕێکخراوی بارووک وۆرکس. لەکاتی ئەمانەدا چاویان بە ئاسکی مێینە [[تۆنی تۆنی چۆپەر]] کەوت لە دوورگەی زستان (بەفر).
 
چەتەکانی کڵاو پووش گەیشتنە ئاراباستا، کە ئەمەش بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی بارووک وۆرکس و سەرکردەکەیان کرۆکۆدایل، لوفی کرۆکۆدایلی بەزاند و لە کۆتاییدا ئاراباستای ئازاد کرد. لە کاتێکی تردا [[نیکۆ ڕۆبین]] زانایەکی شوێنەوارناسی و ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوی بارووک وۆرکس ھاتە ناو تیمەکەوە. دواتر چاویان بە ڕیش ڕەش کەوت، کە خەون دەبینێت ببێت بە فەڕمانڕەوای چەتەکان. دواتر ڕۆشتن بۆ دوورگەی فڕیوی سکایبیا، تیمەکەی کڵاو پووش تێکەڵی جەنگی نێوان سکایبیاییەکان و شاندریاییەکان بوون، کە بە ھۆیەوە ناچار بوون شەڕکەن بەرانبەر فەرمانڕەوای دوورگەکە بە ناوی «ئینێل»، کە خاوەنی ھێزی [[ھەورەبرووسکە]]یە، لوفی ئینێلی بەزاند و کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا. دواتر تیمەکە چاویان بە ئەدمیرالی ھێزی دەریا «ئۆکیجی» کەوت، کە ئاشکرای کرد کە ڕۆبین تێوەگلاوە لە گەڕان بە دوای پۆنیگلیف، کە بریتییە لە بەردێک بە ھێمای سەیر کە لەلایەن شارستانییەتی پێشووەوە بەجێھێڵدراوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو سەد ساڵە ونبووەی کە حکوومەتی جیھان سڕیوێتییەوە. تیمەکە ڕۆیشتن بۆ وۆتری کەشتی، کە تێیدا چاویان بە ئەندازیاری گەشتی سایبۆرگ [[فرانکی]] کەوت، و بەوەیان زانی کە کەشتییەکەیان، گۆینگ مێری، پێویستە پارچە پارچە بکرێت کە ئەمەش بووە ھۆی ڕۆشتنی ئۆسۆبئوسۆپ بۆ ماوەیەکی کاتی. لەو کاتەدا، سایڤەر پوول ٩، کە دەزگای زانیاری حکوومەتی جیھانە، ڕۆبین و فرانکیان دەستگیر کرد لە پێناو دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی پۆنیگلیف و چەکە کۆنەکان کە لەوانەیە لێیەوە دەربکرێت. فرانکی دوای سووتاندنی زانیارییەکانی دروست کردنی چەکەکە، ھاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ کڵاو پووش ڕاگەیاند بەرانبەربەرامبەر حکوومەتی جیھان، کە بووە ھۆی شەڕ لە نێوان سایڤەر پوول ٩ (سی پی ٩) و چەتەکانی کڵاو پووش. شەڕە درێژەکەی نێوان سی پی ٩ و چەتەکانی کڵاو پووش کۆتایی ھات بە ڕزگارکردنی ڕۆبین و دروست کردنی کەشتییە نوێکەی تیمەکە بە ناوی خۆری ھەزاری، لەلایەن فرانکییەوە، کە بووە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە. دوای ماوەیەک تیمەکە یارمەتی ئێسکەبەندی مۆسیقاژەن «[[برۆک|برۆکیان]]» دا بۆ وەرگرتنەوەی سێبەرەکەی لە سریلەر بارک، کە لەلایەن یەکێک لە حەوت چیچبۆکاییەکان دزرابوو، کە ئەویش گیکۆ مۆریایە، و برۆک بوو بە ئەندام لە تیمەکەدا.
 
[[پەڕگە:20030712 12 July 2003 One Piece The Going Merry front 3 Odaiba Tokyo Japan.jpg|وێنۆک|ڕاست|کەشتی گۆینگ مێری]]