وەن پیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی وشەسازی ، شەپقە بۆ Straw نەگونجاوە ،وشەی کوردی بۆ straw پووشە ، بڕوانە ئێرە یەکەم کامبرێج : https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/straw دووەم ئۆکسفۆرد https://www.oxfordlearnersdictionaries.com/definition/english/straw ویکی تایبەتی وەن پیس :: https://onepiece.fandom.com/wiki/Straw_Hat
جەیت وشەیەکی گونجاو نیە بۆ ئینگلیزی و یابانی بڕوانە وشە یابانیەکە {{{{ エドワード・二ューゲート }}} = ئێدۆواردۆ . نیوگێتۆ ، ئینگلیزی ، ئێدوارد نیو گەیت ، چاکسازی کرا بۆ { کرا بە گێت }
ھێڵی ٥٤:
[[پەڕگە:20030712 12 July 2003 One Piece The Going Merry front 3 Odaiba Tokyo Japan.jpg|وێنۆک|ڕاست|کەشتی گۆینگ مێری]]
 
دواتر تیمەکە خۆی ئامادە کرد بۆ ڕۆشتن بۆ [[جیھانی نوێ]]، نیوەی دووەمی جیھان، بۆیە لە دوورگەی ئەرخەبیل شاپۆندی وەستان، و لەوێ چاویان بە سیلڤەر رایلی کەوت (ئەندامی پێشووی تیمی چەتەکانی ڕۆجەر) کە داوای ئەوەیان لێ کرد کە کەشتییەکەیان داپۆشێت تا بتوانن گەشت بکەن بە ژێر ئاودا، بەڵام لە کۆتاییدا تیمەکە لە یەک جیابوونەوە بە ھۆی شەڕکردن لەگەڵ بارسولۆمیۆ کوما (سایبۆرگێکی زەبەلاح کە کاری بۆ ھێزی دەریایی دەکرد) و بووە ھۆی ناردنی لوفی بۆ دوورگەی ژنان بە تەنھا. دواتر بەوەی زانی کە براکەی [[پۆرتۆگاس دی ئێس]] دەستگیرکراوە لە زیندانی ئیمبل دۆن؛ لوفی ڕۆشت بۆ ئەوێ و توانی چەند زیندانییەک ئازاد بکات، لە نێوانیاندا جینبێی پیاوی ماسی و ھەندێک لە دووژمنە کۆنەکانی. دواتر لوفی بەوەی زانی کە ئێس نێردراوە بۆ مارینفۆرد بۆ لەسێدارەدانی، و لە کاتی ڕۆشتنیدا بۆ ئەوێ جەنگێکی گەورە ڕوویدا لە نێوان ھێزی دەریاییی و تیمی چەتەکانی ڕیش سپی، جەنگەکە کۆتایی ھات بە کووژرانی ئێس و ڕیش سپی ([[ئێدوارد نیوجەیتنیوگێت]]). دواتر لوفی بە ھۆی داواکارییەکەی رایلییەوە فەرمانی کرد بە تیمەکەی کە دەستکەن بە ڕاھێنانێکی قورس بۆ پەرە پێدانی تواناکانیان؛ لەم کاتەدا ھەر یەکێکیان لە شوێن و دوورگەیەکی جیاواز بوون.
 
دوای دوو ساڵ، تیمەکە کۆبوونەوە لە دوورگەی شاپۆندی، و دەستیان کرد بە گەشت کردن بۆ دوورگەی ماسییەکان کە ناسراو بە دوورگەی یوجین، بۆ ڕۆیشتن بۆ جیھانی نوێ. لەو کاتەدا کە لوفی و تیمەکەی گەیشتنە دوورگەی یوجین، تیمێکی ماسی دەرکەوتن کە دەیانەوێت ببن بە گەورەی مرۆڤەکان، ھەڵسان بە [[کودەتا|کودەتایەک]] بۆ دیاریکردنی چارەنووسی دوورگەکە. لەو کاتەدا لە نێوان جینبی و نامیدا چەند شتێک ڕوویدا (جینبی دانی بەوەدا نا کە ئەو کەسە بوو کە ڕێگەی داوە بە ئۆرلۆنگ دەست بەسەر شینی ڕۆژھەڵاتدا بگرێت) و نامی لە جینبی خۆش بوو لەبەر بەڕەڵاکردنی ئۆرلۆنگ لە شینی ڕۆژھەڵات. دواتر شەڕێک لە نێوان چەتەکانی کڵاو پووش و چەتەکانی یوجین ھەڵگیرسا و بە بردنەوەی لوفی و تیمەکەی کۆتایی پێھات، کە بەمەش دوورگەکەیان ڕزگار کرد. دواتر لوفی و تیمەکەی دوورگەی یوجینیان بەجێھێشت و لە کۆتاییدا گەیشتنە جیھانی نوێ، بەڵام پێش گەیشتنیان دووژمنایەتی خۆیان بۆ یەکێک لە چوار بەھێزترین چەتەکانی جیھانی نوێ، ناسراو بە بیگ مام، ڕاگەیاند. دوای ئەمانە گەیشتنە دوورگەیەک کە نیوەی ئاگرە و نیوەی بەستەڵەکە، بانک ھازارد، و لەوێ چاویان بە ھاوڕێیەکی کۆن و یەکێک لە حەوت چیچبۆییەکان کەوت، [[ترافەلگار لاو]]. ئەمان ھاوپەیمانییەکیان ئەنجامدا و یەکیان گرت بۆ بەزاندنی چوار بەھێزەکەی جیھانی نوێ "[[یۆنکۆ]]" (四皇 Yonkō). ھاوپەیمانییەکە کێشکرا بۆ شەڕێکی گەورە دژ بە سیزار کلاون، ئەو زانایەی کە بەرپرس بووە لە وێرانکردنی بانک ھازارد پێش چوار ساڵ. دوای بەزاندنی سیزار و دەستگیرکردنی، ھاوپەیمانییەکە بەڕێکەوت بۆ دریسرواز (دەوڵەتێک لە ژێر فەرمانڕەوای دۆنکیھۆتی دۆفلامینگۆ)، لە پێناو تێکشکاندنی کارگەی سمیایل وەک دووەم ھەنگاو بۆ لەناوبردنی چوار یۆنکۆکە (کایدۆ). ئێستا لەو کێبڕکێیەدایە کە دۆفلامینگۆ ڕێکیخستووە، ئەوەش ڕووی دا کاتێک زانی کە خەڵاتەکە میوەی مێرا مێرا نۆمی تایبەتە بە ئێسە، و پێویستە ڕێگە بە کەس نەدات کە ئەو میوەی تایبەتە بە براکەی بکەوێتە دەستی کەسانی تر، وە ھەر لەم کێبڕکێیەدا بەوەی زانی کە براکەی تری "[[سابو]]" زیندووە؛ بۆیە شوێنی خۆیان گۆڕییەوە لە کێبڕکێیەکەدا، و لەو کاتەی سابو خەریکی شەڕە بۆ بردنەوەی مێرا مێرا ئەو خەریکی ڕۆشتنە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دۆفلامینگۆ. لە کۆتاییدا، سابو مێرا مێرای بردەوە و لەو کاتەدا لوفی و لاو دەستیان بە شەڕەکەیان کرد لەگەڵ دۆفلامینگۆ و تریبۆل، «جێبەجێکاری گەورە لە بنەماڵەکەدا.» لەو کاتەدا ھێزی دەریایی ئامادە دەبێت لەگەڵ ئەدمیراڵە نوێکەی «فوجیتورا.» دوای شەڕێکی گەورە لوفی دۆفلامینگۆی بەزاند، بەوەش دڵخۆشیی خۆی ڕاگەیاند و گەڕایەوە بۆ دریسرواز. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت بەسەر ڕووداوەکانی دریسروازدا، پەردە لەسەر یەکێک لە چوار یۆنکۆکە لابرا، «[[کایدۆ]]» و تیمەکە دابەش بوو بۆ دوو بەش، تیمی یەکەم بە سەرۆکایەتی لوفی ڕۆشت بۆ ئازادکردنی سانجی (دوای فڕاندنی لەلایەن بیگ مامەوە) و تیمی دووەم بە سەرۆکایەتی زۆرۆ و لاو چاوەڕێی گەڕانەوەی ھاوپەیمانییەکەی نێوان مینک و نینجا و سامۆرای لەگەڵ چەتەکانی پێشووی ڕیش سپی دەکەن.<ref>پەرتووکەکانی تانکۆبۆنی مانگای وەن پیس (One Piece) لە ١ بۆ ٨٥</ref>