بە پێ‌ی سەرژمێرییەکانی ساڵی [[٢٠٠٣]] ژمارەی دانیشتووانی ٨٤٨٫٠٠٠ کەس بووە.
{{کۆڵکە}}فاتیح عەبدوڵڵا شوانی
{{پارێزگاکانی کوردستان}}
توێژەر لە مێژووی دێرین، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی (ئیرلانگن-نۆرمبێرگ)/ ئەڵمانیا
به‌شی یه‌كه‌م
ناو‌و جوگرفیاو كورته‌یه‌كی مێژویی پارێزگای كه‌ركوك
نوسین ولێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شارێكی دێرینی وه‌ك كه‌ركوك زۆر هه‌ڵده‌گرێ, چ له‌رووی مێژوو وشۆێنه‌واره دێرینه‌كانی, چ له‌رووی گرنگی‌و ستراتیجی شاره‌كه وشوێنی جوگرافیه‌كه‌ی وسامانه سروشتیه‌كانی , بێگومان كه‌ركوك وه‌ك شارێكی دێرینی سه‌ر خاكی كوردستان, هه‌ر له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كانه‌وه رۆڵی گرنگی بینیووه له‌ڕوداوه مێژووییه‌كاندا له‌چاو ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه , ئه‌ویش به‌هۆی بایه‌خی سه‌ربازی وئابووری‌و هاتو چۆی ناوچه‌كه‌وه بووه, بۆیه هه‌میشه داگیركه‌ران هه‌وڵی داگیركردنیان داوه, له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین ئه‌و شاره زۆرترین ماوه‌ی مێژووی له‌ژێر چنگی ره‌شی داگیركه‌رانی خاكی كوردستان بووه, تاوه‌كو له10 نیسانی 2003دا به‌ئازادی شاد بۆیه‌وه جا له‌و ماوانه‌دا كه داگیركه‌ر ناوچه‌كه‌ی به‌ڕێوه بردووه, هه‌میشه له‌هه‌وڵی كاولكردن وشێواندنی شۆینه‌وار وگۆڕینی ناوه كوردیه‌كان وتێكدانی باری نه‌ته‌وه‌ی شاره‌كه‌دا بووه, ناحه‌زانی ئه‌م خاك وئاوه ویستویانه ئه‌م شاره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان بسڕنه‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌شی قڕ بكه‌ن له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی جدی دراوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای‌یه‌كه‌كانی عێڕاق. بۆیه ئێمه چه‌ند له‌سه‌ر كه‌ركوك وكورد بوونی كه‌ركوك بنوسین هێشتا كه‌مه, ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی كه‌مه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورت وخێرایه سه‌باره‌ت به‌ناوو بنیادنان وجوگرافیاو كورته‌یه‌كی مێژوی كه‌ركوك‌و شێواندنی باری نه‌ته‌وه‌یی‌و سنوری جوگرافی, كارگێڕی پارێزگای كه‌ركوك.
بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌شێوازێكی ورد بخرێته روو, پێویسته بیكه‌ین به‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كه‌وه
باسی یه‌كه‌م: بنیادنان‌و ناوی كه‌ركوك
أ/ دروست بوونی شاری كه‌ركوك:-
مێژووی دروست كردنی شاری كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌رخێكی ئاڵۆز،به‌ڵام قه‌ڵاكه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌كه‌ركوك شارێكی گرنگی مێژوویه, كه‌له ماوه‌ی گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌تی (Misopotamia-وادی رافیدین) دا دروست كراوه. كه‌نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌بێت. له‌سه‌ر دروست بوونی شاری كه‌ركوك بیروبۆچونی جیاجیا هه‌یه له‌م باسه‌دا به‌كورتی چه‌ند بۆچونێك ده‌خه‌ینه‌روو له‌وانه :-
یه‌كه‌م:- گۆتیه‌كان یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌ن كه‌بنیادی شاری كه‌ركوكیان ناوه‌و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكن كه سۆمه‌ری وئه‌كه‌دی دان به ناوچه‌و مه‌مله‌كه‌تێكی گۆتی دا ده‌نێن كه پایته‌خته‌كه‌یان (ئاراپخا) بووه . هه‌روه‌ها مێژوی ئاوه‌دانی شاره‌كه بۆ ساڵانی نێوان (4500- 3500 پ.ز) ده‌گه‌ڕِێته‌وه, كاتێك دانیشتوانی ره‌سه‌نی كوردستان له‌پێده‌شتی ئه‌مڕۆی شاره‌كه له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك بنیادی كه‌ركوكیان ناوه له‌ژێرناوی (ئارا پخا- Arrapha).
دووه‌م :- مێژوی بنیادنانی شاری كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌رده‌می بابل وكلدانیه‌كان دا , بۆیه له‌مێژوی‌كلدانیه‌كاندا شاری كه‌ركوك به( ئارفه - ئاره‌فه ) ناو براوه.
سێیه‌م:- بۆچونێكی تر ده‌ڵێت: یه‌كه‌م خشتی ئه‌م شاره به‌ده‌ستی (لۆلۆیه‌كان) دانراوه. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌یه و ده‌ڵێت لۆلۆیه‌كان شاری كه‌ركوكیان بنیادناوه.
چواره‌م :- شاری كه‌ركوك له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د وئاشوری بنیادنراوه.
بۆچونی یه‌كه‌م له‌هه‌مویان راستتر ه، چونكه له رووی پاشماوه‌ی شارستانیه‌تی و هونه‌ریه‌وه گوتیه‌كان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن وخاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئه‌مرۆ قه‌ڵای كه‌ركوك كه پاشماوه‌ی ئه‌وانه پشكنینی تێدا نه‌كراوه هه‌ر وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی نهێنی و زانیاری ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌لاَی كه‌ركوك به پاشماوه و شارستانیه‌تی گوتی داده‌نرێت, هه‌روه‌ها په‌یكه‌رێكی سه‌ری یه‌كێك له پاشا گوتیه‌كان له هه‌مه‌دان دۆزراوه‌ته‌وه كه ئێسته له مۆزه‌خانه‌ی (بێرمێركالێری ) ئه‌مه‌ریكا یه له فیویورل زانایان بۆچوونیان وایه ئه‌و په‌یكه‌ره له هه‌موو روویه‌كه‌وه له كوردی ئه‌مرۆ ده‌چێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ توێژه‌ر داتاشراوه‌كه‌ی ده‌ربه‌ند گاور له قه‌ره‌داغ به میلی سه‌ركه‌وتنی گووتیه‌كان ده‌زانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه حوریه‌كان هاتنه ناوچه‌كه‌وه (كه‌ركوك (نوزێ -ئارابخا ))یان كرده‌پایته‌ختی خۆیان .
هه‌روه‌ها قه‌ڵای كه‌ركوك یه‌كێكه له قه‌ڵا دێرین و فراوانه‌كانی باشوری كوردستان تا ساڵی 1991 ژیانی تێدا بووه, له سه‌ر رووباری خاسه له شاری كه‌ركوك دروست كراوه . له سه‌ر دیاری كردنی سه‌رده‌می دروست كردن و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه دروستی كردووه تاكو ئێسته گفتوگۆی له سه‌ره , به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی شوێنه‌واری و به‌ڵگه نامه مێژووییه‌كان دامه‌زرێنه‌ری راسته قینه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه (ئارابخا) گۆتیه‌كانه . به‌پێ ی سه‌رچاوه سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و بابلی و ئاشورییه‌كان له هه‌زاره‌ی سێ یه‌می پێش زایین‌دا گۆتیه‌كان وه‌ك هێزێكی مرۆی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د ده‌وڵه‌تێكیان دروست كردوه و شاری (ئارابخا ) قه‌ڵای كه‌ركوكی ئێستایان كردووه به پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان , كه‌واته له هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ .ز یان پێشترە ،چونكه مێژوی ئاوه‌دانی شاره‌كه وه‌ك قه‌ڵا بۆ ساڵانی نێوان (4500- 3500 پ.ز) ده‌گه‌ڕِێته‌وه كه گۆتیه‌كان به درووستكاری راسته‌قینه داده‌نرێن له ژێرناوی (ئارا پخا- Arrapha).
سه‌باره‌ت به كنه‌و پشكنین له و قه‌ڵایه‌دا تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی و زانستی پشكنینی تێدا نه‌كراوه ئه‌وه ش به هۆی رامیاری و ره‌گه‌ز په‌رستی ده‌سته‌ڵاتدانی عێراقه‌وه بووه ، به‌ڵام له ساڵی (1923 – 1925 ) به‌هۆی داروخانی لایه‌ك له قه‌ڵاكه‌وه (51) پارچه نوسینی سوره‌وكراو دۆزراوه‌نه‌وه كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه مێژووی سه‌رده‌می ئاشووری ناوه‌راست یان هوری- میتانی باس ده‌كات.
ئه‌و ده‌ست نوسانه مێژوویه‌كان بۆ هه‌زاره‌ی دووه‌می پ. ز ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه ئه‌و قه‌ڵایه شاری (ئارابخا) یان (ئال ئیلانی) شارێكی دێرینه و له زمانی ئه‌كه‌دیش دا ئال ئیلانی به مانای شار یان گه‌ڕه‌ك یان خواوه‌ند ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه (س.ج. گاد ) له گۆڤاری ئاشوریان و زانستی شوێنه‌واری رۆژهه‌ڵات له ساڵی 1926 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌ركوك (ئارابخا ) شارێكی دێرینه و ناوه‌ندی ئاینی و رامیاری ناوچه‌كه بووه ، چوونكه به شارێكی خواوه‌ند و پایته‌خت ناوی ده‌بات.
له‌به‌ر ئه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر قه‌ڵاكه و ناو و مێژووی درووست بوونی په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر سه‌رچاوه سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و ئاشوری و بابلیه‌كان ، چوونكه به روونی ناوی ئارابخا وه‌ك قه‌ڵاو شارێكی به‌هێز ناو ده‌به‌ن . بۆ نموونه سه‌رچاوه سۆمه‌رییه‌كان باسی گه‌لێكی به‌هێز ده‌كه‌ن به‌ناوی گۆتی و ناوی شار‌و قه‌ڵاكه‌شیان ده‌به‌ن.
قه‌ڵای كه‌ركوك له رووی سه‌ره‌وه‌ی (13,650 )م2 , خانووی له‌سه‌ر كراوه ، به‌رزییه‌كه‌ی له زه‌ویه‌وه (18 )م به‌رزه و به‌پێی نه‌خشه‌ی گۆگڵ شێوه‌ی مه‌یله و هێلكه‌ییه و درێژیه‌كه‌ی له باكوره‌وه تا باشور (556 م ) له رۆژهه‌ڵات بۆ رۆژ ئاوا (459م ) درێژیه‌كه‌ی له پانیه‌كه‌ی زۆرتره به (103م) و هه‌مووی ده‌كاته (255,204 م2 ) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌كه‌ی لاكێشه‌یی و چوارگۆشه‌یی ته‌واو نیه و مه‌یله‌و هێلكه‌ییه پێوانه‌كه‌ی ده‌بێته (214,717 م2 ) یان (530 +410 م ) كه رووبه‌ری گشتی ده‌كاته (217,300 م ).
بێگومان قه‌ڵای كه‌ركوك له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای گه‌وره تر بووه له به‌ری باشور و باشوری رۆژهه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه لێ ی براوه و ساڵی 1951 (شامل یعقوب) سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك له به‌ره‌ی باكوریه‌وه لێی بڕیوه و كردوویه‌تی به باخچه . قه‌ڵای كه‌ركوك دوو هێنده‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره ،چوونكه قه‌ڵای هه‌ولێر (114,698 م2 ).
شوراكانی قه‌ڵا: سلوكسی جێگری یه‌كه‌می ئه‌سكه‌نده‌ر (383 - 381 پ.ز ) شورایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ قه‌ڵا دروست كرد , ساڵی 1997 به‌رێوبه‌راه‌یه‌تی شوێنه‌واری كه‌ركوك چه‌ند لایه‌نێكی قه‌راغی شورای قه‌لاكه‌ی ده‌رخستووه له‌گه‌ڵ چه‌ند بورجێك كه له كه‌رپووچی خاو یان قووڕ دروست كراوه.
ده‌رگاكانی قه‌ڵا : له چوار ده‌رگا پێك هاتووه دووانیان له رۆژهه‌ڵات و دوانیان له رۆژئاوا . له رۆژ هه‌ڵاته‌وه ده‌رگای حه‌لوا چی و ده‌رگای زیندان (یدی قزلر ) . له رۆژ ئاواوه له سه‌ر رووباری خاسه ده‌رگایه‌ك هه‌یه پێ‌ی ده‌وترێت ( تاش قاپی - دمیر قاپی له لای راستی ده‌رگای زیندان .
چواره‌م ده‌رگاش له رۆژئاوای باكوری ده‌رگای سێ یه‌مه‌وه پێ ی ده‌ڵێن (تۆپ قاپی ) وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
به و پێیه‌ش به یه‌كێك له قه‌ڵا گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داده‌نرێت قه‌ڵاكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووست كردنیه‌وه تاساڵی 1991 ز شوێنی نیشته جێ بوونی دانیشتوان بووه كه زیاتر وه‌ك شارێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ی كه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی سه‌ربازی بووبێت . ئه‌م قه‌ڵا دێرینه سه‌ره‌تا شورا‌و دیواره‌كانی ده‌وری كه له خشت درووست كراون چه‌ندین جۆری خانوو بازار و مزگه‌وت و حمام و كۆشك و ته‌لاری به ناوبانگی تێدایه كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌م و كاتی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نموونه گومه‌زی سه‌وز كلێسه‌ی ماریه‌مانه , مزگه‌وتی ئۆلۆ , خانووی فزولی شاعیر و مزگه‌وته‌كه‌ی , گۆڕی دانیاڵ پێغه‌مبه‌ر , خانوی سید نوره‌دین , قه‌یسه‌ری ئاڵ‌و گۆڕی خوری , باڵه خانه‌و تاقه‌كانی قه‌ڵا و چوار ده‌رگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی قه‌ڵا .... كاری ته‌لار سازی ئه‌م قه‌ڵایه هه‌ر له درووست بوونیه‌وه تا 1991ز شێوازی جوَراو جۆر ی شارستانیه‌تی تێدا یه هه‌روه‌ك سه‌رده‌می گۆتی و خوری و میتانی و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د وبابل و ئاشوری و میدی و ئه‌خمینی و سلوقی و فرسی و ساسانی و ئیسلامی و عوسمانی.
ئه‌مانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م قه‌ڵایه له هه‌موو چاخه‌مێژووییه‌كاندا رۆلی خۆی هه‌بووه و ده‌سته‌ڵاتداره‌كان بایه‌خیان پێداوه و ئاوڕیان لێ داوه‌ته‌وه .
هه‌رچه‌نده له دوای ساڵی1990ز وه به به‌شێك له قه‌ڵا و خانووه‌كان به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی سێ قۆڵی شاره‌وانی و شوێنه‌وار و قایمقامیه‌ت روخێنران كه نزیكه‌ی (200) خانوو بوو , به هۆی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه پرۆسه‌كه راگیرا تا ساڵی 1998 ز جارێكی تر قه‌ڵا وێران كرا‌و له‌م جاره‌یاندا دیواره كۆنه‌كه‌ی قه‌ڵاكه كه له خشت درووست كراوه ده‌ركه‌وت . ئه‌گه‌ر چی له ساڵانی 1990ز حكومه‌تی عێراقی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ر كردوو كردی به سه‌ربازگه و پاشان كارنامه‌ی له‌ناو بردنی ئه‌و شارستانیه‌ته مه‌زنه‌ی هه‌بوو .
هه‌ندێ له دڵسۆ زانی شوێنه‌وار وه‌ك عبدالرقیب یوسف نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌دام حسین كرد و داوای راگرتنی پرۆسه‌ی روخاندنی قه‌ڵای كه‌ركوكی كرد. كه پێده‌چێت رێز له نامه‌كه‌ی گیرابێت و پرۆسه‌كه راگیرا . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه دوای ساڵی 2003 ز و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كورد له كه‌ركوك دا ئه‌م قه‌ڵایه به‌ره‌و وێران كردن رۆیشت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌عس ده‌ینا بۆ سرینه‌وه‌ی قه‌ڵا و شارستانیه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی به‌رپرسانی كه‌ركوك ویستیان كاره‌كه‌ی به‌عس ته‌واو بكه‌ن , به بیانووی رێكخستنه‌وه‌ی قه‌ڵا شۆفڵ و گریده‌ریان خسته سه‌ر قه‌ڵا و ده‌ستیان كرد به ته خت كردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی كه مابوون یان لایه‌كیان رووخا بوو هه‌موویان ته‌خت كرد پرۆژه‌ی باخچه و شوێنێكی سه‌وزیان لێ درووست كرد به سه‌دان مه‌تر له و قه‌ڵایه كراوه‌ته چیمه‌نتۆ و وه‌ك رێره‌وێكی پیاده و ئه‌وی تری چیمه‌ن وسه‌وزایی كه هه‌فتانه ئاو ده‌درێ , ئه‌مه‌ش به كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مێژووی شارستانیه‌ت داده‌نرێت له مێژووی كه‌ركوك دا . له‌بری ئه‌وه‌ی پارێژگار داوای چاككردنه‌وه و پاراستن و كنه‌و پشكنینی بكردایه له‌و قه‌ڵایه دا كه‌چی خۆی ده‌ستی به‌وێران كردن و له‌ناو بردنی قه‌لاَكه كرد.( ) کەدواتر بەتوێژینەوەوبابەتێکی ترباسی دەکەین.
ب/ ناوی كه‌ركوك له‌سه‌ر چاوه مێژوویه‌كاندا:
له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌سه‌ر چاوه مێژووییه كۆنه‌كاندا به‌چه‌ندین جۆر ناوی هاتووه له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ناوێكی لێ نراوه, ئه‌م ناوه زۆرانه‌ی كه‌ركوكیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرنگی ئه‌و شاره كه‌چه‌ندین هێزی داگیركه‌ر په‌لاماری داوه وهه‌ر داگیركه‌رێك ناوێكی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه, بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ناوه جیاجیاكانی كه‌ركوك له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بخه‌ینه روو , كۆنترین ناوێك كه‌بۆ كه‌ركوك به‌كار هاتووه له‌خه‌تی بسماری ئه‌كه‌دی (2530- 2473پ.ز) هاتووه ( ئارابخا)ە, ئه‌م ناوه‌ش تاسه‌رده‌می میدی‌یه‌كان هه‌ر مابوو. به‌ڵگه مێژوویه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه (ئارابخا ) یه‌كه‌م ناوی كه‌ركوكه وه‌ك له‌نوسراوێكی مێخیدا كه‌له‌به‌شی خوارووی قه‌ڵای كه‌ركوك له‌ساڵی 1923 دۆزرایه‌وه له‌پارچه‌ی (51) كه‌هی هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.ز. شاكر خصباك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌سۆمه‌ری وئه‌كه‌دی دان به‌ناوچه‌یه‌كی (گۆتی)دا ده‌نێن كه‌پایته‌خته‌كه‌یان ( ئارابخا) بووه كه‌ده‌كه‌وێته نزیك كه‌ركوكی ئه‌مڕۆوه. هه‌روه‌ها له‌ده‌نگ‌و باسه‌كانی حامورابی ساڵی (1750 پ.ز) ناوی كه‌ركوك به (ئارابخا) هاتووه. له‌سه‌رچاوه بابلیه‌كاندا به (أمیخه) یان (عرفه) هاتووه. له‌میژوی كلدانیه‌كاندا له ماوه‌ی كه‌ركوك به (ئارفه ) یان ( ئاره‌فه) ناوبراوه. له‌سه‌رچاوه ئاشوریه‌كاندا به (أربخا-کیرخی) هاتووه.
وڵاتی میسۆبۆتامیا له‌ساڵی (33 پ.ز) كه‌وته ده‌ست ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی كوڕی فلیپ , كه ئه‌سكه‌نده‌ر مرد مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی دابه‌ش بوو بۆسه‌ر سێ سه‌ركرده (بگلموس- سلوقس- نیگیفونس) كه‌ركوك بو به به‌شێكله‌ده‌سه‌ڵاتی (سلۆقس) له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌شه‌ی كرد‌و دواتر به(كرخ- سلوخ ) ناسراوه وه‌ك له‌سه‌رچاوه ئارامیه‌كاندا به( كرخ – دبیت سلوخ ) ناوی هاتووه. هه‌روه‌ها سلۆقس ناوی له سه‌رچاوه ئارامیه‌كاندا به(كرخا- دبیت- سلوخ) كه‌یه‌كێكه له‌و فه‌رمان ره‌وایانه كه له نێوان ( 312-175 پ. ز) هاتووه فه‌رمان ره‌وایه‌تیان كردووه, به‌ڵام ئه‌و ناوه له‌سه‌رده‌می (سلۆقس كالێكۆس) 226 پ. ز بووه. ووشه‌ی (كرخ سلخ) له‌واژه‌یه‌كی ئارامی (كه‌رخابت سلوخ) داڕێژراوه كه‌به مانای ("شار" یان قه‌ڵای سلۆقس) ده‌گه‌یه‌نێ.
له سه‌رچاوه ئیغریقیه‌كاندا به‌شێوه‌ی (ئارابخویس )هاتووه. یه‌كێك له‌و كتێبه كۆنانه‌ی باس له‌كه‌ركوكی كردووه كتێبه‌كه‌ی (سترابۆ)یه (63- 19 پ.ز) كه نزیك هه‌ولێر بووه. له نه‌خشه‌ی یونتیجیربه (concon) و له جوگرافیاكه‌ی به‌تلیمۆسدا به (كرخورا ) هاتووه. هه‌روه‌ها (به‌تلمۆس گاودی) ناوی كه‌ركوكی به (گوڕگوڕ )یش ئه‌بوه بوو. جه‌مال ره‌شید له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌یه وبه‌م جۆره باس له‌ناوی كه‌ركوك ده‌كات: (( ووشه‌ی (كركر) بۆ ناڵه‌ی ئاگره‌كه به‌كار دێت ده‌لێ پاش ئه‌و ناوه بووه به بابه‌گوڕگوڕ دواتر ووشه‌كه زیاتر شی ده‌كاته‌وه وده‌ڵێت: ((گڕ)) له زمانی كوردیدا واته بڵێسه‌ی ئاگرو دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه واته گڕه‌كه پاشان ناوه‌كه بووه به ((گڕگڕ)). وشه‌ی گڕگڕ ووشه‌یه‌كی كوردی‌یه له‌بڵێسه‌ی ئاگره‌وه هاتووه كه‌ئه‌و ناوچه‌یه بڵێسه‌ی ئاگری لێبووه , به‌ڵام باباگوڕگوڕ ناوی ئێسته‌ی كه‌ركوكه. هه‌روه‌ها له‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ركوك به‌باباگوڕگوڕیش ناوی هاتووه ,كه‌ده‌شێت ناوی كه‌ركوك له(گڕگڕ) ه‌وه هاتبێت كه‌ناوی شوێنێكی ئاگراویه له‌نزیك كه‌ركوك. هه‌ندێ مێژوونوس شاری كه‌ركوك (ئارابخا) به (منس ) ناو ده‌به‌ن له‌ریزی ئه‌و شارانه‌ی كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی پێ‌ی دا تێ‌په‌ریوه , له‌ماوه‌ی داگیركاریه‌كانیدا له ئه‌ڕبیله‌وه بۆ بابل (320 پ.ز). مێژوونوسی رۆمانیش (ئه‌میانوس) به‌ناوی (كارك) ناوی كه‌ركوكی بردووه, هه‌روه‌ها (كارشا) كه‌له(كه‌رخا)وه هاتووه باسی كردووه. له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌كانیشدا به (بیپ گرمای) هاتووه. جه‌مال ره‌شید ده‌ڵێت (بیپ گرمی) ئارامی‌یه گۆراوه بۆ(باجرمی) له‌عه‌ربیدا وهه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی ناوه جوگرافیه‌كانی‌دا (بیپ زیدیتا, بازیدا , بیپ قردو, باقردی, بیپ درایه) بووه‌و چه‌ندین تر, هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی (جرمی ) ووشه‌ی (جرمت) په‌یدابووه له‌عه‌ره‌بیدا كۆی جرامیقه‌یه كه شیوه كۆنه كوردیه‌كه‌ی (گه‌رمیك), كه گۆردراوه بۆ گه‌رمیانی. واته خه‌ڵكی وڵاتی گه‌رمیان. هه‌ر له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌كاندا به‌ناوی (كه‌ركین) و(كۆڕه‌ك) هاتووه واته گونده سوره‌وه‌كراوه‌كه‌ی میدیه‌كان. له‌سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا به‌چه‌ندین شێوه ناوی كه‌ركوك هاتووه وه‌ك (الكرخینی). هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی‌دا به (الكرخان و الكرخینی ) ناوی هاتووه.
یه‌كه‌م كه‌س كه باسی له‌نزیكایه‌تی دووناوی كه‌ركوك وكه‌رخینی كردبێت ( هۆفمان ) بووه, به‌ڵام چۆنیه‌تی داتاشینی ووشه‌كه‌ی باس نه‌كردووه. رای تۆفیق وه‌هبی به‌م شێوه‌یه‌یه ناوی كه‌ركوك له (كره‌ك- قه‌ڵا) وه‌هاتووه دواجار پاشگری (uk) ی دووجار خراوه‌ته سه‌ر, ئه‌وه بوو وتمان لێكداراوی یه‌كه‌م له‌شێوه‌ی (كه‌ره‌ك) بوو به‌ڵام لێكدراوی دیكه به‌درێژایی رۆژكار پاشكۆی ( uk) ی خراوه‌ته سه‌ر كه‌بۆ بچوكی وخۆشه‌ویستی وده‌لاله‌ت به‌كار دێت. واته لێكدراوی یه‌كه‌م (كی ره‌سمی) وناوی ئێستای كه‌ركوكیش به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جێگیر بوو.
كه‌ریم زه‌ند سه‌باره‌ت به‌ناوی كه‌ركوك ده‌ڵێت: كه‌ركوك واته ( كار+ كۆك) (كار) واته ئیش وه(كۆك)یش واته گه‌وره ,واته ئیشێكی گه‌وره ئه‌و ده‌ڵێ كار له‌سه‌رده‌می ئاشوریه‌كاندا به‌مانای ئیش به‌كار هاتووه, كۆكیش واتای گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر (كه‌ر-واته قه‌ڵا)بێت (كۆكیش واته گه‌وره) ئه‌وا ده‌بیته (قه‌ڵای كۆك) یان (كاركۆك). به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار ناوی كه‌ركوك له‌سه‌ده‌ی (9)یه‌می كۆچی‌و سه‌ده‌ی (15)یه‌می زاینی‌دا به‌كار هاتوه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستی‌یه كه بنه‌ڕه‌ت وناوی كه‌ركوك به‌چه‌ند ده‌ورێكی مێژووی‌دا تێپه‌ڕ بووه, كه‌له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه مێژووییه‌كاندا گۆڕان به‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی‌دا هاتووه وه‌ك(كه‌رخو, كركی, كرخا, كه‌ره‌ك, كه‌رخ, كه‌رخی, كه‌رخ سلوخ, كڕ, گرگر, كه‌رخینی ,كه‌رخی ,ئه‌ربه‌خ, ئه‌ره‌نجا, عه‌ره‌فه, كه‌رخۆرا , كۆركورا ,كه‌ركینی, ئه‌راغبویس... هتد( ) به‌ڵام كه‌ركوك وباباگوڕگوڕ وكاركۆك ناوی ئێستای كه‌ركوكن. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌كۆنترین ناو بۆ كه‌ركوك له‌مێژودا (ئاراپخا)یه .
باسی دووه‌م
أ/ سنوری جوگرافیای كه‌ركوك:-
كه‌ركوك گه‌وره‌ترین شاری باشوری كوردستانه. هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌كانی به‌ر له‌مێژووه‌یه شوێنێكی ئاوه‌دان و گرنگ بووه خاوه‌نی شارستانیه‌كی ئاوه‌دانی وه‌ك (چه‌رموو, مه‌تاره, قادشی گه‌وره‌و بچوك) بووه , سه‌ره‌تای گۆڕانێكی مێژووی گرنگ بووه , كه‌ركوك به (ئاراپخا) یان (عه‌ره‌فه) ناسراو بوو له‌كۆندا چیای حه‌مرین سنوری بووه , له رۆژئاواوه روباری سیروان (دیالی) جیای كردۆته‌وه , له‌خوارووی وڵاتی (حه‌لوان) و(نوار) , له‌سه‌رویه‌وه گه‌یشتۆته روباری زێی بچوك , كه‌له‌وێ وڵاتی (حه‌دیاب, ئه‌ربیلا) له‌سه‌ر هه‌ردوو زێیه‌كه بوونه‌و له رۆژهه‌ڵاتیه‌وه گه‌یشتۆته چیا سه‌ركه‌شه‌كانی نزیك ووڵاتی زاموا.
ناوچه‌ی كه‌ركوك كه‌وتۆته نێوان چیاكانی زاگرۆس و هه‌ردوو رووباری زێی بچوك ودیجله‌و چیاكانی حه‌مرین‌و روباری سیروان. پارێزگای كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانی گه‌وره‌یه كه‌ده‌كه‌وێته خوارووی كوردستانی باشوره‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه رووبه‌ره‌كه‌ی (21000)كم2یه. به‌ڵام رووبه‌ری پارێزگای كه‌ركوك به‌پێی سه‌رژمێری 1947 (20376)كم2 بووه. ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو هێڵی پانی (34-36)و هه‌ردوو هێڵی درێژی (44- 46)( ) و(1160) پێ له‌ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه. ئاو‌و هه‌واكه‌ی ووشك وسه‌لامه‌ته‌و ئاوه‌كه‌ی پاك وسازگاره گه‌رمای له‌هاویندا ده‌گاته (545) پله‌و هه‌ندێ جارسه‌رمای توند‌و تیژی ده‌بێت. رێژه‌ی بارانی ساڵانه له‌م پارێزگایه‌دا ده‌گاته (250- 600)ملم. له‌سه‌ره‌تاوه سنوری سروشتی پارێزگای كه‌ركوكمان دیاری كرد. به‌ڵام سنوری ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌یه : له‌باكوره‌وه پارێزگا (لیوا)ی هه‌ولێرو به‌شێك له لیوای سلێمانی , له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه لیوای سلێمانی و به‌شێك له‌لێوای دیاله , له‌باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه رووباری سیروان (دیالی), لای باشوری خۆرئاواوه چیای حه‌مرین لیوای كه‌ركوك له‌به‌غداد ودیاله جیا ده‌كاته‌وه. لای باكوری خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه چیاكانی قه‌ره‌داغ و سه‌گرمه‌و هه‌نجیره‌و له‌بازیان لیوای سلێمانی جیا ده‌كاته‌وه.
لیوای كه‌ركوك له‌ساڵی 1919 و سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێڕاقه‌وه ئه‌م یه‌كه‌كارگێڕانه‌ی له‌سه‌ر بووه :
1-قه‌زای كه‌ركوك ئه‌م یه‌كه كارگێڕانه‌ی له‌سه‌ر بوو: ناحیه‌ی ناوه‌ند , ناحیه‌ی قه‌ره‌حسن ,ناحیه‌ی شوان, ناحیه‌ی ئاڵتون كۆپری,ناوحه‌ی (الملحه).
2-حه‌ویجه.
3- قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ : ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ر ,ناحیه‌ی ناوه‌ند , ناحیه‌ی سه‌نگاو .
3- قه‌زای كفری : ناحیه‌ی ناوه‌ند ,ناحیه‌ی پێباز, ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په, ناحیه‌ی شێروانه .
4- قه‌زای دووزخورماتوو: ئه‌م ناحیانه‌ی له‌خۆ گرتبوو: ناحیه‌ی ناوه‌ند, ناحیه‌ی داقوق, ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م , ئه‌م دابه‌ش بوونی ئیداریه‌ش به‌رده‌وام بوو تاكۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌بێ گۆڕانكاری.
ب/پێكهاته‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك :
پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك, زۆرینه‌ی كورده‌و كه‌مینه‌یه‌كی تری تێدایه له‌كلدان وئاشوری‌و جوله‌كه و عه‌ره‌ب وتوركمان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌قاموسی ئیعلامی عوسمانی‌دا هاتووه, له‌ساڵی 1879 دا سه‌رجه‌م دانیشتوانی (30.000) كه‌س بووه, (2800) موسڵمان و(400) كلدانی و(1600) جوله‌كه بووه وه(22.500) كورد‌و (7.500) كه‌س له‌عه‌ره‌ب و توركمان ویه‌هودی‌و ئاشوری‌و كلدانی بوون, له‌و ماوه‌یه‌دا به‌وپێ یه كورد له75%ی واته(4/3)ی دانیشتوانی كه‌ركوك بووه وه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر له25%ی واته (4/1 ) دانیشتوانی كه‌ركوكیان پێكهێناوه. له‌و(7500) كه‌سه‌ش ( 1220) كه‌سی جوله‌كه‌و كلدانی‌یه‌و(6280) كه‌سی تورك وعه‌ره‌ب بوون.
هاتنی توركمان وعه‌ره‌ب بۆ كه‌ركوك مێژووه‌كه‌ی زۆر دوور نی‌یه هه‌ردوو نه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی داگیر كاری‌دا هاتونه‌ته ناوچه‌كه. د. نوری تاڵه‌بانی پێ‌ی وایه توركمانه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك پاشماوه‌ی هێزی عوسمانی و سه‌فه‌وین به‌تایبه‌تی دوای گرتنی به‌غداد له‌لایه‌ن سوڵتان مورادی چواره‌مه‌وه 1638ز به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له‌شیعه‌ی قزڵباشن, به‌شێكیان له‌سوننه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فین , به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هێڵی سه‌ربازی وپارێزگاری نیوان ئه‌سته‌مبوڵ و بغداد ,به‌تایبه‌تی له‌كه‌ركوك دا. هه‌ربۆیه كه‌ركوك گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی توركمانه له كوردستاندا , به‌پێی سه‌رژمێری 1924 توركمان (23.4%) ی پارێزگاكه بووه ئه‌م رێژه‌یه ساڵی 1957 دابه‌زیوه بۆ(21.4%). به‌ڵام له‌ئاماری 1977 دا دابه‌زیوه بۆ(16.75%).
مێژوی هاتنی عه‌ره‌بیش بۆ سنوری پارێزگای كه‌ركوك مێژووه‌كه‌ی دوور نی‌یه له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 19 دا له‌سه‌رده‌می مه‌دحه‌ت پاشا 1869 كه‌والی به‌غداد بوو خێڵێكی عه‌ره‌بی وه‌ك (ره‌بیعه, به‌نی ئه‌وس,جبور...) ده‌شته‌كانی مه‌نده‌لی‌و به‌له‌دروزو قزڵره‌بات‌و قه‌ره‌ته‌په‌یان گرته‌وه ,ئاشكرایه كه‌مه‌دحه‌ت پاشا‌و ئه‌و والیانه‌ی دوای ئه‌و هاتن هانی ئه‌و عه‌شیره‌ته عه‌ربانه‌یان دا بۆ نیشته جێكردنیان له‌ناوچه‌كه‌دا تا له‌گیروگرفت و شه‌ڕو شۆڕی ئه‌وعه‌شیره‌تانه رزگاریان بێت.
پاش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رنامه‌ی دانا بۆنیشته‌جێ كردنی عه‌شائیره كۆچه‌ریه‌كان به‌گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای كه‌ركوك كه‌دانیشتوانیان كورد بوون , ئامانج له‌م كاره گۆرینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوان بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب.
له ئاماری عێراقدا ساڵی 1922-1924 رێژه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب 19% بووه له‌لیوای كه‌ركوكدا, له‌ساڵی 1957 رێژه‌ی عه‌ره‌ب بووه به28.2%, له‌سه‌رژمێری 1977 دا رێژه‌یان بووه به44.4%. ئاشكرایه ئه‌م رێژه زیاد بوونه‌ی عه‌ره‌ب له‌پارێزگای كه‌ركوكدا گه‌لێ هۆكاری سیاسی‌و ئابووری‌و سه‌ربازی هه‌بووه , به‌هۆی دروست كردنی كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك ساڵی1927 چه‌ندین ماڵی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی تریان هێنایه كه‌ركوك , به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندیان له كۆمپانیادا . ساڵی 1934-1936 به هۆی دروست كردنی پڕۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه‌و زیاتر له (27000) هه‌زار عه‌ره‌بیان هێنایه ناوچه‌كه له‌عه‌شیره‌ته‌كانی (عوبید,جبور, ابوالحمدان ...هتد) بۆ ته‌عریب كردنی ناوچه‌كه.
كه‌مینه‌كانی تری وه‌ك ئاشوری كلدان وسریانی و جوله‌كه له سه‌رژمێری 1957 2.1%بوون به‌ڵام له ساڵی 1965 رێژه‌یان به‌رز بویه‌وه بۆ5.4% له‌سه‌رژمێری 1977دا دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه بۆ 1.7%. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش ساڵی 1925 كورد له63% ی دانیشتوانی كه‌ركوك بووه. به‌ڵام له‌سه‌رژمێره‌كانی دوایدا ده‌بینین رێژه‌ی كورد به‌ته‌واوی كه‌می كردووه‌و رێژه‌ی عه‌ره‌ب زیادی كردووه , ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنه‌وه بووه به‌پێی سه‌رژمێری 1957 رێژه‌ی كورد له‌شاری كه‌ركوك 48%بووه وله‌ساڵی 1977 رێژه‌كه‌ی دابه‌زیوه بۆ 37.33%.
ج/ ستراتیژی‌و ئابوری كه‌ركوك:
كه‌ركوك به‌ده‌ر له‌شاره‌كانی تری كوردستان گرنگی وبایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه له رووی مێژوی وسه‌ربازی‌و ئابوری‌و جوگرافیه‌وه. گۆتیه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن به‌دانپێدانانی سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دیه‌كان كه مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌ربه‌خۆییان هه‌بووه(ئارابخا) پایته‌خته‌كه‌یان بووه جێگه‌ی ململانێی هێزه‌كانی‌ناوچه‌كه بووه , گۆتیه‌كان چه‌ند جار هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی سۆمه‌ریه‌كان. ئه‌م ناوچه‌یه جێگای بایه‌خ پێدانی هه‌موو ئه‌و هێزو ئیمپڕاتۆریانه بووه كه‌ویستوویانه داگیری بكه‌ن به‌درێژایی مێژوو, چونكه رێگای گواستنه‌وه‌و بازرگانی بووه گه‌روو وده‌ربه‌ندی وه‌ك (بازیان , باسه‌ڕه, سه‌گرمه)ی هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه هێزه‌كانی ناوچه‌كه سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌یان له‌ناو شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری دامه‌زراندووه, به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شاره‌كه‌و رێگا بازرگانیه‌كان, قه‌ڵاكه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستی‌یه‌یه, هه‌روه ها خاڵێكی گومركی گه‌وره بووه له‌و كاروانه بازرگانیانه‌ی كه‌به‌و رێگه‌یه‌دا تێپه‌ر بوون له رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ یان سوریا‌و به‌ره‌و باشوری رۆژئاوای ئێران ,وه‌ك له‌شاره‌كانی سنه‌و كرماشان وهه‌مه‌دان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج راده‌كێشێ ئه‌وه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی سلێمانی وهه‌ولێر و دیاله‌و موسڵ هاو سنوره‌و په‌یوه‌ندی به‌تینی بازرگانی له‌نێوانیاندا هه‌یه, چونكه پارێزگای كه‌ركوك شوێنێكی ناوه‌ندی داگیر كردووه له‌نێوان پارێزگاكانی كوردستان , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌وڵی گۆڕینی نه‌ته‌وایه‌تی‌و به‌عه‌ره‌ب كردنی دراوه.
گرنگی و ستراتیجیه‌تی ئابوری كه‌ركوك ئه‌و كات زیادی كرد كه‌نه‌وتی تێدا دۆزرایه‌وه ,هه‌ر له‌ساڵی 1907 كه‌زلهێزه‌كانی وه‌ك ئینگلیز و فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیاو چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تریش كه‌وتنه پێشبڕكێی یه‌كتری, به‌ڵام ئینگلیز توانی ئه‌م گره‌وه بباته‌وه. سه‌ره‌ڕای گرنگی شوێنی جوگرافی پارێزگای كه‌ركوك كه مه‌ڵبه‌ندی ئابوری‌یه له‌پاش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ساڵی 1927. هه‌روه‌ها كه‌ركوك سه‌رچاوه‌و شاده‌ماری ئابوری عێڕاقه. پارێزگای كه‌ركوك كه‌وتۆته ناوه‌ندی ته‌ختایه‌كی فراوانی ده‌ریاچه‌ی نه‌وت كه‌داده‌نرێت به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌ریاچه‌ی نه‌وت له‌جیهان دا, چاڵگه‌ی كه‌ركوك درێژترین وگه‌وره‌ترین چاڵگه‌ی نه‌وتی جیهانه.
چاڵه نه‌وتی‌یه‌كانی كه‌ركوك له‌نێوان ساڵانی (1927 - 1974) پتر له (70.2) ی نه‌وتی عێراقیان به‌رهه‌م هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه كانه‌كانی كه‌ركوك (باباگوڕگوڕ) یه‌كێكه له‌گه‌وره ترین مه‌یدانی نه‌وت له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وجیهاندا. هه‌روه‌ها كه‌ركوك سه‌ره‌ڕای نه‌وت گه‌لێ كانی تری كانزایی تێدایه وه‌ك كانی به‌ردی ره‌شی خه‌ڵوز وبه‌ردی خانوو, وه‌ك گه‌چ وقسڵ وحه‌لان وچیمه‌نتۆ ومه‌ڕمه‌ڕ وبه‌ردی (موزامیك) بۆ كاشی وكانی خوێ..هتد. له‌رووی كشتوكاڵی‌یه‌وه به‌هۆی بوونی ده‌شتای‌یه‌كی فراوان كه‌له‌هه‌ر چوار لاوه به‌ربڵاوه یه‌كجار به‌پیت وبه‌ره‌كه‌ته به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی له‌زستان وبه‌هاردا ده‌بارێت وزه‌وی ئاو ده‌دات جگه له‌بوونی روبارێك له‌سنوری لیواكه‌دا وه‌ك خاسه‌و سیروان‌و زێی بچوك‌و ئاوه سپی. له‌به‌رئه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی وه‌ك دانه‌وێڵه‌و پاقله وكه‌تان وكونجی‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و په‌موو مه‌ره‌زه‌و باخاتی لێ ده‌كرێ.
گرنگترین به‌روبومی كشتوكاڵی پارێزگای كه‌ركوك دانه‌وێڵه‌یه به‌تایبه‌تی گه‌نم كه‌به‌گه‌نمی كوردی به‌ناوبانگه. له‌ڕوی سامانی ئاژه‌ڵداریشه‌وه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده. گرنگی كه‌ركوك هه‌ربه شوێن وجوگرافی ونه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌بوو به‌ڵكو گرنگی به‌لایه‌نی (ئه‌فىوگرافی)ش دراوه به‌وپێیه‌ی كه‌جێگای لێكدانه‌وه‌ی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانه, كه كورد زۆرینه‌ی ئه‌و دانیشتوانه‌ی پێكهێناوه , پێكهاته‌یه‌كی ئاوها له رووبه‌رێكی فراوان پڕ له‌فیكری جیاواز بووه جێگه‌ی گرنگی‌دانی به‌رپرسان بووه , ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی‌یه بووه هه‌ژانی به‌رپرسانی به‌غداد بۆیه هه‌ر له‌دروست بوونی عێراقه‌وه به‌رنامه‌و پلانیان دانا بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.
باسی سێیه‌م:- كورته‌یه‌كی مێژووی ناوچه‌ی كه‌ركوك:
مێژووی ئاوه‌دانی شاره‌كه بۆ ساڵانی (4500- 3500پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه وكاتێك دانیشتوانی ره‌سه‌نی كوردستان به‌به‌رزی (290) پێ له‌پێده‌شتی شاره‌كه له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك بنیادی شاری كه‌ركوكیان له‌ژێر ناوی (ئارابخا - Arrapha) دانا. شاكر خصباك ده‌ڵێت: مێژوونوسان كۆكن له سه‌ر بوونی گه‌لێك له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ناوی گۆتی كه‌ناوچه‌یه‌كی ره‌سه‌نی كورده له‌نێوان دیجله‌و زێی بچوك ورووباری دیاله‌دا.
سه‌رچاوه سۆمه‌ریه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌هه‌میشه شه‌ڕو ناكۆكیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ گۆتییه‌كان كه‌به‌رده‌وام هێرشیان كردۆته‌سه‌ر شاره سۆمه‌ریه‌كان ,له‌هه‌مان كاتدا سۆمه‌ری‌و ئه‌كه‌دی دان به‌مه‌مله‌كه‌تی گۆتی داده‌نێن كه‌پایته‌خته‌كه‌یان ئارابخا بووه. له‌ماوه‌ی (2230- 2120 پ.ز)دا گۆتییه‌كان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌رناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خوارووی عێراق دا وكیانی سیاسی ئه‌كه‌دی له‌ناوبه‌رن. فه‌رمان ره‌وای گۆتی زۆربه‌هێز بووه, سۆمه‌ریه‌كان باج وخه‌رجی گرانیان بۆ ناردوون شاری كه‌ركوكیان كردۆته بنكه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی كاروباری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان , له‌ماوه‌ی (91) ساڵی حوكمیاندا , ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ به‌ڕێوه‌بردنی رێكوپێكیان هه‌بووه ته‌نها پشتیان به‌شه‌ڕ نه‌به‌ستووه له‌ژیانیاندا.
له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووه‌می پیش زاینی‌دا حوریه‌كان هاتنه ناوچه‌كه‌وه (ئارابخا)یان كرده‌پایته‌ختی خۆیان. پاش هێرشی حپی‌یه كان ده‌ركردنیان له‌ناوچه‌كه یه‌كه‌مین پاشای میتانی بۆ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر شاری (نوزی)ی كه‌ركوك دا گرت خستی‌یه سه‌ر سنوری قه‌ڵه‌م ره‌ویه‌كه‌ی. پاش ئه‌وه(تكلست نزت) یه‌كه‌م پادشای ئاشوری (1255-1218 پ.ز) (ئارابخا) ی داگیركرد. له‌سه‌رچاوه ئاشوریه‌كاندا كه‌ركوك ناوه‌ندی په‌رستگای خواوه‌ند (ئه‌دد) بووه كه‌خوای باران وهه‌وره‌بروسكه بووه , هه‌روه‌ك له‌میلیكی سه‌ركه‌وتندا هاتووه , كه پاشایه‌كی بابلی باس له‌گرتنی ئارابخا ده‌كات به‌م ووشانه (( چوومه‌كیرخۆ ئارابخا هه‌ردوو قاچه‌كانی خواوه‌ند ئه‌ده‌دم ماچ كرد كاروباری وڵاتم رێكخسته‌وه )) له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه كیرخۆ ئارابخا به‌واتای په‌رستگا یان كۆشك دێت.
هه‌روه‌ها كه‌ركوك له‌ناوه راستی هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.زدا په‌رستگای خوا( ئه‌ناهیتا) ی ئاشوریه‌كان بووه‌و له‌ڕووی ته‌لار سازی‌یه‌وه له‌سه‌رده‌می (سردناپاڵ) ئاشور پانیپاڵ دا گه‌شه‌ی كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه (615 پ.ز) مه‌لیكی میدیه‌كان (كه‌ی‌خه‌سره‌و ) كیاخسار توانی ئارابخا بگرێت وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ داگیر كردنی(نینوی) به‌هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی (بن‌و خزنسر كوڕی نبوبلاسری كلدانی ) بابلی 612 پ . ز.
له‌سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌تی میدیای كوردی‌یدا كه‌ركوك یه‌كێك بووه له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی شارستانیه‌ت له‌سنوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ئیمبراتۆره‌دا, به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر شاری كه‌ركوك بوبێته ناوه‌ندێكی ساترابی میدیا له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پ.ز دا ئه‌وا (ئیتپكیپ) ده‌بێ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌فه‌رمانی میدیا تێدا ئارامی گرتبێت تێكه‌ڵ بوونی رۆشنبیری نێوان هه‌ردوو توێژه‌كه له‌دانیشتوانه‌كان كارێكی سروشتی بووه, چونكه هه‌ردوكیان به‌ڕه‌گه‌زو زمان نه‌ژادی ئێرانین.
ساڵی 331 پ.ز ئه‌سكه‌نده‌ری كوڕی فلیپی مه‌كدۆنی له‌هێرشێكدا هه‌خامه‌نشی تێك ده‌شكێنێ و ولاتی بابل داگیر ده‌كات. به‌مه‌ش كه‌ركوك بووه به‌به‌شێك له‌سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی , كه‌ئه‌سكه‌نده‌ر مرد , وڵاته‌كه‌ی دابه‌ش كرایه سه‌ر (به‌تلیمۆس و ئه‌نتیفۆنس و سلۆقس ) كه‌ركوك بووه به‌شی سلۆقس , ئه‌ویش هه‌ستا به‌ڕوخاندنی خانووه كۆنه‌كان و دروست كردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی تازه‌و دروست كردنی شوره‌یه‌كی فراوان به‌ده‌وریدا.
كه‌ركوك هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سلۆقسدا پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیوه, (سلۆكی یه‌كه‌م 312-281پ.ز) بایه‌خی زۆری‌پێداوه.
له سه‌رده‌می یۆنانی تا(250 پ.ز ) درێژه‌ی كێشا‌و شارستانی‌یه‌تی ( هیلینی) و زمان‌و كلتوری یۆنانیش له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بویه‌وه. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ساسانی‌یه‌كاندا دواكه‌وت چونكه كوشتاری دڕندانه‌یان له دانیشتوانه‌كه‌ی كرد , بۆنمونه سه‌رچاوه‌كانی كڵێسه ده‌ڵێن: شاپوری دووه‌م سه‌دان مه‌سیحی له‌دانیشتوانی قه‌ڵاو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌به‌رده‌م كلێسه‌ی كه‌ركوكدا كوشت له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه باوه‌ڕیان به‌ئاینی مه‌سیحی هێنابوو. له‌هه‌مان كاتدا ساسانییه‌كان له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌جێهێشت به‌تایبه‌تی له‌رووی جێ‌به‌جێ كردنی ئاینی زه‌رده‌شتی كه‌تاوه‌كو ئێستا كاریگه‌ری خۆی هه‌رماوه.
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا داقوق لكێنرا به‌ویلایه‌تی كۆنه‌وه تا سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی‌و عه‌باسی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه, له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ناوچه‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری سه‌ر به‌كوفه بوون, به‌ڵام داقوق ناوچه‌یه‌كی گرنگ بووه له‌چاو ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكدا.
وادیاره به‌شێك له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك به‌هۆی شاری داقوقه‌وه كه‌وتۆته بن ده‌ستی خه‌لافه‌ت, به‌ڵام دواتر بۆته‌وه به‌شێك له‌قه‌ڵه‌م ره‌وی ( صلاح ا‌لدین الایوبی). پاش ئه‌وه‌كه‌وتۆته ژێرده‌ستی میرنشینه كوردیه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان. بۆیه شاری كه‌ركوك هه‌میشه به‌شێك بووه له‌میرنشینی ئه‌رده‌ڵان (671-1284ه)و بابان ( 1106- 1267ه) له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا , تابووه مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووری عوسمانی تا ساڵی (1879).
هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی فراوان بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و سه‌فه‌وی ناوچه‌كانی كه‌ركوك بووه جێگای شه‌ڕو ململانێی نێوان ئه‌و دوو هێزه داگیركه‌ره, چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتیان سه‌پاندووه به‌سه‌ریا.ساڵی 1732 نادرشا له‌هێرشێكدا بۆسه‌ر به‌غداد شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نزیك كه‌ركوك رووی‌دا تیایدا توركه عوسمانی‌یه‌كان تێك‌شكان.
له‌شه‌ڕێكی تردا ساڵی 1743 جارێكی تر كه‌ركوك كه‌وته‌وه ده‌ست سه‌فه‌وی‌یه‌كان , به‌ڵام دوای به‌ستنی په‌یماننامه‌ی 1746 كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه ژێرده‌ستی توركه‌كان ئه‌م شاره له‌ژێر ده‌ستی توركه‌كان دا مایه‌وه تاداگیركردنی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له‌مانگی مایسی 1918دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میره كورده‌كان هه‌وڵیان داوه خۆیان له‌و ململانێ‌یه بپارێزن . بۆیه‌كاتێك كه‌ركوك له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵان بووه ساڵی 1691 ز له زه‌ڵمه‌وه پایته‌خت ده‌به‌نه كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دوور بكه‌نه‌وه‌وه له‌و شه‌ڕانه‌و كه‌ركووكیش ده‌كه‌نه پایته‌خت.
له‌سه‌رده‌می (بوداق بن ابداڵ) دا سه‌ر به‌بابانی‌یه‌كان بووه , له‌سه‌رده‌می دوای نه‌مانی بابانی یه‌كه‌مدا, كه‌ركوك وكفری سه‌ر به‌ئه‌ماره‌تی بابان بوون. له‌سه‌ده‌ی 18 دا كه‌ركوك شارێكی سه‌ره‌كی ویلایه‌تی شاره‌زوور بووه, كه له‌لیوای كه‌ركوك و هه‌ولێرو سلێمانی پێكهاتبوو.
ویلایه‌تی موسل (1879) پێكهێنرا , له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كه‌ركوك, وه‌ك شوێنێكی گرنگی سه‌ربازی. سوڵتان عبدالحمید هێزی به‌كار هێناوه بۆ چه‌سپاندنی سوننه گه‌رایی له‌كه‌ركوك چونكه خۆی سونه‌یه‌كی ده‌مارگیر بوو, بۆیه ناوی كفری گۆڕی بۆ (صلاحیه) بۆ ئه‌وه‌ی شێوازه كۆنه‌كه‌ی نه‌مێنێ.
توركه عوسمانی‌یه‌كان پۆست وپله‌و پایه‌یان به‌سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ره‌چه‌ڵ توركامانانه ده‌به‌خشی كه‌سه‌ر به‌خۆیان بوون , سه‌ره‌ڕای به‌خشینی نازناوی باڵا, ئه‌وبنه‌ماڵانه‌ش پشتگیری عوسمانی‌و كلتوره‌كه‌یان ده‌كرد. ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بوو له‌وماوه‌یه‌داو به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئیتحادیه‌كاندا سیاسه‌تێكی شۆفێنیانه‌ی پیاده ده‌كرد ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه ناتوركه‌كان. كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی كه‌لقی له‌كه‌ركوك هه‌بوو(1908- 1918 ) كلتور‌و زمانی توركی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا سه‌پاند.
كاتێك شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه به‌سره‌و به‌غدادو موصڵ كه‌وته به‌ر هێرشی ئینگلیزه‌كان . دوای گرتنی ویلایه‌تی به‌سره‌و به‌غداد , ئینگلیزه‌كان به‌ره‌و موصڵ كشان سه‌ره‌تا هاتنه خانه‌قینه‌وه , ساڵی 1917 , پاشان له‌مانگی مایسی 1918 كفری و تازه و كه‌ركوكیش داگیر كرا. به‌ڵام پاش (20) رۆژ له(27 مایس)دا هێزه‌كانی ئینگلیز پاشه‌كشه‌یان كرد له‌كه‌ركوك چوونه دوز خورماتوو پێش ئه‌وه شێخ مه‌حمود نامه‌یه‌كی نارد بۆ (وڵسن) عوسمانی‌یه‌كان له‌رێگه‌ی (عبدالله یعقوب ) ه‌وه به‌وه‌یان زانی فه‌رمانی گرتنی شێخ یان به‌نهێنی ده‌ركرد , بۆیه ناردیان به‌دوای شێخ مه‌حمود دا كاتێ گه‌یشته كه‌ركوك گرتیان و حوكمی له‌سێداره دانیان سه‌پاند به‌سه‌ریدا , به‌ڵام به‌هۆی هودنه‌ی (mondrus)و گه‌ڕانه‌وه‌ی (عه‌لی ئیحسان) بۆ ویلایه‌تی موسڵ شێخ ئازاد كرا‌و گه‌رایه‌وه سلێمانی.
بۆجاری دووه‌م ئینگلیزه‌كان له28 ی تشرینی یه‌كه‌م 1918دا شاری‌كه‌ركوكیان داگیر كرده‌وه, له‌م كاته‌شدا شێخ نامه‌ی نارد بۆ وڵسن تاوه‌فد بنێرێت بۆگفتوگۆكردن. پاش ئه‌وه سوپای ئینگلیز هه‌ولێرو ویلایه‌تی موسڵ ی داگیر كرد, هه‌روه‌ها به‌ریتانیا شێخ مه‌حمودی كرده نوێنه‌ری خۆیان له سلێمانی و ئه‌وشاره به‌ده‌ستی شێخه‌وه بوو. له‌هه‌مان كاتدا شێخ هه‌وڵی دروست كردنی حكومه‌تێكی كوردی‌دازۆرێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كه‌ركوك په‌یوه‌ندیان به‌شێخ مه‌حمود و شۆڕشه‌كه‌یه‌وه كرد. بۆ نمونه (ئیبراهیم خانی ده‌لۆ‌و وه‌یسی به‌گ) پشتگیری خۆیان نیشانداوه. جگه له سلێمانی كه شێخ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد ناوچه‌یه‌كی تری ویلایه‌تی موسڵ ئینگلیز راسته‌وخۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌تایبه‌تی ناوچه نه‌وتی‌یه‌كانی كه‌ركوك.
بۆیه هه‌ر ساڵی 1918 له‌كوردستانی خواروو دوو ناوچه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌ری هه‌ڵ دا ئه‌ویش سلێمانی و موسڵ بوون, پاشان ساڵی 1919 كه‌ركوك جیاكرایه‌وه كرایه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێ‌ی ده‌وترا (لیوای كه‌ركوك) راپۆرتی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه كه ئه‌م دابه‌ش كردنه به‌ڕێوبه‌ریه له‌سه‌ر شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی كاره جوگرافی‌یه‌كان بووه, كه‌گوایه هه‌ر یه‌كه له‌موسڵ و هه‌ولێرو كه‌ركوك, له‌ناوچه ده‌شتاییه به‌رزه‌كان بووه.
دوای شكستی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود ساڵی 1919و به‌دیل گرتنی‌و دوورخستنه‌وه‌ی بۆهندستان , دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ له رۆژی (22ی ئه‌یلولی 1921) دا‌و گه‌یشتنه‌وه‌ی به سلێمانی , له رۆژی 1 ی تشرینی یه‌كه‌می 1921 دا خۆی وه‌ك حاكمی كوردستان ناساند‌و پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند, له‌و كاته‌دا سه‌رۆك خێڵه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی هاتن بۆ پیرۆزبایی , له‌و هۆزانه‌ی كه‌ركوك ئه‌مانه بوون (شێخی تاڵه‌بانی‌و داوده‌و كاكه‌یی‌و به‌رزنجه‌و قه‌ره‌حه‌سه‌ن و عبید و حویجه‌و شوان و جه‌باری و شێخان و بیات و كانی‌قادرو شێخه‌كانی ئاوباریك‌و ..هتد) له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سانی ناوداری ناو شاری كه‌ركوك.
هه‌رچه‌نده شێخ مه‌حمود حوكمداری سلێمانی بوو, به‌ڵام به‌م ناوچه‌یه‌وه نه‌وه‌ستا , به‌مه‌ش ئینگلیزه‌كان ته‌نگه‌تاو بوون ناچار له14ی سێبته‌مبه‌ری 1922 كۆنگره‌یه‌ك له‌سلێمانی ببه‌ستن و دان به‌مه‌لیكی شێخ مه‌حمود دا بنێن , به‌ڵام شێخ مه‌حمود ته‌نها به‌مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رازی نه‌بوو , به‌ڵكو ده‌یوست كوردستان رزگار بكات و له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێ بكات , كه‌ماوه‌یه‌ك بوو نه‌وتی لێ دۆزرابویه‌وه.هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئینگلیزه‌كان به‌رهه‌ڵستی نیازی شێخ مه‌حمودیان كرد , له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ركوك بایه‌خی ئابوری‌و سیاسی خۆی هه‌بووه لای شێخ مه‌حمود.
شێخ مه‌حمود دوای پێكهێنانی به‌رێوبه‌رایه‌تی‌یه‌كی رێك‌وپێك هه‌وڵی دا ورده‌ورده فراوانی بكات په‌لوپۆ بهاوێت بۆ ناوچه‌كانی تر ئه‌وه بوو له 21ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1922 ئاڵای حكومه‌تی كوردستانی‌له‌ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵكرد ئه‌وه بوو بڕیاری دابوو كه‌بچێت به‌ره‌و كه‌ركوك و بیخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی خواروو.
شێخ مه‌حمود زۆر داكۆكی له‌شاری كه‌ركوك ده‌كرد كاتێ توركه‌كان و فه‌یسه‌ڵ و ئینگلیز ده‌یان ویست كه‌ركوك له‌كوردستان دابڕن شێخ مه‌حمود ده‌یگوت (( ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ڵێن له‌وه‌وپێش شاری كه‌ركوك دانیشتوانی توركمان بوون , ئه‌مجا ده‌بینین ناوچه‌كه كورد نشینه‌و پێویسته له‌ژێر قه‌ڵه‌م ره‌وی ئێمه‌دا بێت)), سه‌رئه‌نجام له‌دیسامبه‌ری 1922دا دووكه‌مپی ناوچه‌ی كه‌ركوكی خسته سه‌ر ناوچه‌كه‌ی.
سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ ئینگلیز تێك چوو, كاتێ ئینگلیز كاره‌كانی خۆی له‌كه‌ركوك جێ‌به‌جێ كرد (سید ئه‌حمه‌د خانه‌قا)ی ره‌وانه‌ی به‌سره كرد له رۆژی 1/3/1923 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كیه‌ی خانه‌قا مه‌ڵبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی كورد بوو, له‌هه‌مان كاتدا ئینگلیز نه‌یده‌ویست مه‌نده‌لی تا سنجار و نزیكایه‌تی حه‌مرین بكه‌وێته ده‌ست حكومه‌تی كوردی, چونكه نه‌وت و كانزای زۆری تێدا بوو. بۆیه هه‌ر له‌دوای ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه, كه‌ركوك راسته‌و خۆ له‌رووی كارگێری‌یه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره سیاسییه‌كانی به‌ریتانیاوه به‌رێوه ده‌چوو.
كاتێ له10ی تشرینی دووه‌می 1920دا كه حكومه‌تی كاتی عێراق له‌به‌غداد دروست بوو نوێنه‌ری به‌رزی به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی ناوچه كوردی‌یه‌كانی ده‌كرد , له‌شوباتی 1921دا پارێزگایه‌كی عێراقی بۆ كه‌ركوك دانرا له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردن بۆ پاشایه‌تی فه‌یسه‌ڵ ده‌ستی پێ‌كرد , هه‌ولێرو موسڵ ده‌نگیان به فه‌یسه‌ڵدا, به‌ڵام كه‌ركوك و سلێمانی دژی بوون.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك دژی ئه‌وه بوون فه‌یسه‌ڵ ببێته مه‌لیكی عێراق, هه‌ربۆیه كه‌ركوك نه‌بووه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی دروستكراوی عێراق , تادواتر له ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی(مجلس عصبه الامم) له‌كۆبونه‌وه‌ی ژماره (37) له جنێف رۆژی 16/12/1924 بڕیاریدا هه‌موو ئه‌و خاكه‌ی ده‌كه‌وێته باشوری هێڵی (برۆكسل) ه‌وه بدرێته ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه, به‌م جۆره دوای جێ‌به‌جێ‌كردنی ئه‌م بڕیاره له ساڵی 1925 دا كه‌ركوك بوو به‌به‌شێك له عێراق. ئه‌وه بوو له دیسه‌مبه‌ری 1924 فه‌یسه‌ڵ بۆ یه‌كه‌م جار بۆ كه‌ركوك هات ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك هه‌ڵكرد , پاشان چوو بۆ كفری وازی له چونه‌كه‌ی هێنا بۆ سلێمانی.
هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه دروست كراوی عێراقدا ساڵی 1921 لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌عێراقه‌وه ساڵی 1925, ئیتر ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی‌دا بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.
له‌راستی‌دا به‌ریتانیا هه‌وڵێكی بێ سنوری خستبووه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ریفراندۆمه‌كه‌دا خه‌ڵك رازی بكات كه ده‌نگ بده‌ن بۆ لكاندنی ویلایه‌ته‌كه به عێراقه‌وه, ئه‌وه بوو له‌و پێناوه‌دا به‌ریتانیا سه‌ردانێكی بۆ شاره‌كانی موسڵ و هه‌ولێرو كه‌ركوك بۆ فه‌یسه‌ڵ رێكخست بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شارانه رازی بكات كه ببن به‌به‌شێك له‌عێراق, هاتنی فه‌یسه‌ڵ بۆ كه‌ركوك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر كۆشكه‌كانی شار, خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر به‌وه رازی نه‌بوون به‌ڵكو ده‌نگیان به فه‌یسه‌ڵ نه‌داو نه‌یان ویست ببن به‌به‌شێك له عێراق.
له لایه‌كی تره‌وه به‌ریتانیا سلێمانی وكه‌ركوكی به عێراقه‌وه به‌سته‌وه,به‌و مه‌رجه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م ئیمزا له‌سه‌ر هه‌ندێ مافی كورد بكات, به‌لاَم ئه‌وانه هه‌مووی مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوون. دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كه‌ركوك بووه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌ك به‌شێكی ویلایه‌تی موسڵ به‌عێراقه‌وه.
به‌هۆی دروستكردنی كۆمپانیای نه‌وت له كه‌ركوك له‌ساڵی 1927 چه‌ندین هه‌زار ماڵی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی تریان هێنایه كه‌ركوك ,به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندیان له كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوكدا. دروست كردنی ئه‌م پیشه سازیه نه‌وتیانه له‌كه‌ركوك بووه‌مایه‌ی گوَڕانێكی گه‌وره له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یدا, چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تازه بۆ ئاشوری و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بی هاورده دروست كران ,له هه‌مان كاتدا كۆمپانیاكه كرێكاری كوردی كه‌متر وه‌رده‌گرت ,هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاری ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه بۆ ناو شار هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب كردنی‌ناوچه‌كه بوو. بۆیه ده‌وڵه‌ت كه‌وته هاندانی خێڵه عه‌ره‌به‌كان كه كۆچ بكه‌ن بۆ ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك . ساڵی1929 (كه‌نعان صدید )به پشتگیری ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی عێراق ڕووی‌كرده‌گوندی (شه‌عه‌ل و گورگه ) تا ساڵی 1930و1935 حكومه‌ت به‌رده‌وام یارمه‌تی خێڵه كۆچه‌ریه عه‌ره‌به‌كانی ده‌كردوهانی ده‌دان كه‌وا روو له كه‌ركوك وده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بكه‌ن وتێیدا نیشته جێ بن. دواتر حكومه‌ت به‌ره‌سمی ده‌ستی به پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كرد كه به‌مه‌به‌ستی نیشته جێ كردنی عه‌ره‌به كۆچه‌ریه‌كان وه‌ك پرۆژه‌كانی (الگیفه, الرحیله, المیب, الحویجه, مشروع الجزیره).
بێگومان ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نیشته جێ كردنی عه‌شائیری‌عه‌ره‌ب له پارێزگای كه‌ركوك بووه كاری ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می حوكمی مه‌لیك غازی و ڕۆژانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی (یاسین هاشمی ) ئه‌و سیاسه‌ته‌ش خۆی له پرۆژه‌ی (حه‌ویجه) دا بینیوه كه‌ساڵی 1937به‌ناوی پرۆژه‌ی ( أراچ الوحدات الإستپماریه ) زه‌ویه‌كانی یه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه, پتر له (20) هه‌زار خێزانی كۆچه‌ری عه‌ره‌بی (عوبێدو جبورو ئه‌بوالحمدان وتكریت ودۆره)ی هێنایه ده‌شته‌كانی حه‌ویجه‌و ناحیه‌ی (تاووخ‌و تازه خورماتوو) ئاوی بۆ ڕاكێشان, زه‌وی به سه‌ریاندا دابه‌ش كرد بڕی (100)كم2 بۆ عه‌شیره‌تی ( عوبید)و (900)كم2 بۆ (جبور)و (100)كم2 بۆ ئه‌بو الحمدان‌و (100)كم2 بۆعه‌ره‌بی (تكریت‌و دۆره) بووه. به‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌ره‌تادا دێ‌ی مه‌لحه گۆڕا بۆ حه‌ویجه‌و ساڵی 1942 كرا یه ناحیه‌و ساڵی 1962 كرایه قه‌زاو هه‌ردوو ناحیه‌ی (ریاچ)و پاشان (عه‌باسییه)شی پێوه لكێنرا. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی حكومه‌تی مه‌له‌كی بۆ به عه‌ره‌ب كردنی كه‌ركوك. ئه‌وه نه بێت كوردیش ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ دابنیشێت به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی داوه ئه‌و ڕاستی یه بۆ حكومه‌ت وعه‌ره‌ب دووپات بكاته‌وه كه كه‌ركوك شارێكی كوردی‌و كوردستانیه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین هه‌وڵی جدی دراوه له وانه ساڵی 1929 شه‌ش نوێنه‌ری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌مانه بوون (جمال بابان , سه‌یفوڵای خه‌ندان , حازم شه‌مدین ئاغا, ئیسماعیل ره‌واندزی, محمد جاف , محمد صاڵح ) یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسا (عبدالمحسن سعدون) كرد‌و تیایدا داوای یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕیان بۆكوردستان كرد, به‌مه‌رجێ كه‌ركوك یه‌كێك بێت له‌لیواكانی ئه‌وكارگێڕییه. به‌ڵام حكومه‌ت هیچ گوێی لێ نه‌گرتن وه‌ك له(وتارێكی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵدا له (15- ئازاری 1933) دا ده‌رده‌كه‌وێت, كه‌ده‌ڵێ حوكمی عێراق حوكمێكی عه‌ره‌بی سوننه‌یه كاری زۆرمان بۆكردووه تابه‌م شێوه‌یه دامه‌زراوه) له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ ئێمه پێویسته خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنین وه‌كو عێراقیه‌ك بیر بكه‌نه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده بكرێت, ده‌بێت له عێراقدا یه‌ك گه‌ل هه‌بێت (كه مه‌به‌ستی گه‌لی عه‌ره‌به ).
هه‌روه‌ها له كه‌ركوكدا چه‌ندین كوَمه‌ڵه‌و ڕێكخراو دروست بوون له پێناوی ئازادی‌و به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی زوڵم‌و زۆرداری ده‌وڵه‌ت له‌وانه كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر‌وحزبی هیوابوون.
كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر كه له مانگی (9)ی 1937 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌ماڵی بورهان جاف گرێ دا‌و پاشان فراوان بوو لقی له شاره‌كانی تریش كرده‌وه, وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا باس له دابه‌ش كراوی كورد‌و كوردستان كراوه چه‌ندین ڕۆشنبیری له‌خۆی كۆكردۆته‌وه. كه هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی تردا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بوو به حزبی هیواو چه‌ندین ڕۆشنبیری كوردی له كه‌ركوك‌و شاره‌كانی تر له خۆی كۆكرده‌وه.
هه‌روه‌ها کورد له ساڵی 1943 دا داوایه‌كی خسته به‌رده‌م سه‌فیری به‌ریتانیاو حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق كه‌هه‌مان داوای نوێنه‌رانی كورد بوو , كه پێشتر باس كرا, به‌لاَم به جیاوازی دوو خاڵی تر وه‌ك پێكهێنانی ویلایه‌تی كوردوستان كه تێدا كه‌ركووك وسلێمانی و هه‌ولێر وخانه‌قین و قه‌زا كوردیه‌كانی موسڵ و دهوَك و زاخۆ و ئاكرێ شه‌نگارو بێخاڵ وئامێدی و له‌خۆی بگرێت. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ولاَنه‌دا حكومه‌تی عێراق سوور بوو له سه‌ر كاره شۆفینیه‌كانی خۆی ساڵی (1940 –1950) لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لجنه التچحیه أراچی) له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێكهێنرا و به‌پێی به‌رنامه‌ی لیژنه‌كه زه‌وی وزاریه‌كی زۆر له كورد سه‌ندرایه‌وه و كران به‌موڵكی ده‌وڵه‌ت پاشتر دران به عه‌ره‌ب ,ساڵی 1941 یش ڕه‌شید عالی گه‌یلانی كه‌وته دور خستنه‌وه‌ی كورد له سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان و هێنانی عه‌ره‌ب بۆ جێگاكه‌یان. هه‌رله چله‌كاندا حكومه‌ت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی به‌ناوی ( مدیریه العشائر العامه) كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو دامه‌زراند له‌گه‌ڵ به‌شێك به‌ناوی (الإسكان الریفی) به‌مه‌به‌ستی نیشته جێ كردنی عه‌ره‌بی كۆچه‌رو ده‌رپه‌ڕان و زه‌وت كردنی موڵكی كورد . له‌ساڵی 1951یش لیژنه‌یه‌كی به‌ناوی (لیژنه‌ی نیشته جێ كردنی هۆزه كۆچه‌ری یه‌كان ) پێك هێناو هه‌زاران ماڵی عه‌ره‌ب له سه‌ر موڵكی كورد نیشته جێ‌كردو هه‌رماڵێكیش (150) دۆنم زه‌وی پێداو بیری ئاو یشیان بۆ هه‌ڵكه‌ندرا.
حكومه‌تی عێراق هه‌ر له بیسته‌كانه‌وه تا ساڵی 1957 (6500) خێزانی عه‌ره‌ب له عه‌شیره‌ته‌كانی ( عوبید و كچا‌ووحدیدی ) له ناو شاری كه‌ركوك نیشته جێ كرد, چ وه‌كو جوتیار كه یارمه‌تی زۆر و زه‌وی و ئاوی بۆ دابین كردن , چ وه‌كو فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای حكومی‌و ئیداری‌و عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی‌و... هتد به پشتگیری مادی زۆره‌وه.
هه‌ر له چله‌كاندا (2193) كه‌س له عه‌شیره‌تی (ئه‌بوالحمدان وئه‌بو سماق) هێنرانه ناوچه‌ی قه‌زای دوبزو له چه‌ندین گوند نیشته‌جێ كران و بڕی (95500) دۆنم زه‌ویان به سه ردا دابه‌ش كرا , له سنوری كفری و قه‌ره‌ته‌په‌ش عه‌شیره‌ته‌كانی وه‌ك (جبور, عوبێد, لهیب, به‌نی زید, الكپیر, الساعدین, بنی‌عز, النتر, الزبید, العشین, المعدان) یان هێناو له‌سه‌ر زه‌وی كورد نیشته‌جێ‌كران.
به‌رده‌وامی كۆچی عه‌ره‌ب بۆ پارێزگای كه‌ركوك‌و هاندانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه, بۆ نیشته‌جێ بوون له‌ماوه‌ی پڕۆژه‌كاندا, وه‌ك پێدانی زه‌وی‌و پاره‌و لێدانی بیر‌و ئیمتییازاتی تایبه‌تی, به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاری خراپی كرده سه‌رباری دیمۆ گرافی و دانیشتوان, به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له سه‌ر پێك هاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب دا. بۆیه ده‌بینین ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌ك به‌رز بۆته‌وه كه مه‌زه‌نده ناكرێت, له به‌رامبه‌ریشدا ڕێژه‌ی كورد‌و كه‌مینه‌كانی تردابه زیونه‌ته خواره‌وه.
له سه‌رژمێری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا كه‌ساڵی 1925 له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام دراوه, به‌پێی نه‌ته‌وه,به‌م شێوه‌یه بوو ژماره‌ی كورد (87500) كه‌س بوو كه ده‌كاته (63%) وه‌ژماره‌ی توركمان (26100)كه‌س بووه كه‌ده‌كاته (19%)وه ژماره‌ی عه‌ره‌ب (25250) كه‌س بووه كه ده‌كاته (18%) كه‌چی له سه‌رژمێری عێراق دا كه‌جیاوازه‌له ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و به‌م شێوه‌یه هاتووه , ژماره‌ی كورد (81400) كه‌س بووه كه ده‌كاته (59% ) ژماره‌ی توركمان (28741)كه‌س بووه كه‌ده‌كاته (21%)ژماره‌ی عه‌ره‌ب (26654)كه‌س بووه كه‌ده‌كاته (19%). ئه‌م ڕێژانه‌ش له سه‌ر ژمێری یه‌كانی دوایدا گۆڕانی زۆری‌به سه‌ر دێت له سه رژمێریه كی حكومه‌تی عێراق دا كه‌ساڵی 1930 له كه‌ركوك ئه‌نجام دراوه ڕێژه‌ی كورد دابه‌زیوه بۆ(51%), توركمان بوه به( 21%)و عاره‌ب زیادی كردووه بۆ (20%) و جوله‌كه‌و ئاشوری‌و سریانی‌و كلدانیش له(7,5%) بوونه.
له‌ئاماری 1947 دا ئاماژه كراوه بۆ لایه‌نی ئایینی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌وه‌نده گرنگی به‌باری نه‌ته‌وه‌یی نه‌دراوه ته‌نیا كورد نه‌بێت كه بووه به(53%). به‌ڵام له‌ئاماری 1957دا ته‌واو سیاسه‌تی به‌عاره‌ب كردن ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و (10) ساڵه‌دا, كه رێژه‌ی كورد له ساڵی 1957 دابه‌زیوه بۆ (48,24%) و رێژه‌ی عه‌ره‌ب به‌رز بۆته‌وه بۆ (28,19%) و رێژه‌ی توركمانیش وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه كه (21,44%).
دیاره ئه‌م سیاسه‌ته شۆفێنانه‌ی حكومه‌تی مه‌له‌كی ده‌رهه‌ق به‌سنورو دانیشتوان و جوگرافی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ر به‌رده‌وام بووه تا روخاندنی ئه‌و رژێمه له 14ی ته‌موزی 1958 دا. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌ت كاری پێكرا له‌سه‌رده‌می قاسم‌و به‌عسیه‌كان هه‌ر له عبدالسلام عارف تاكو سه‌دام حسێن.{{پارێزگاکانی کوردستان}}
{{پارێزگاکانی عێراق}}
|