فێربوونی مەکینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
فێربوونی چاودێریکراو و نەکراو زیاتر گونجاوە لەم وتارەدا بێت
مێژوو
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Training testing Ku.png|وێنۆک|310x310پیکسڵ|پێویستە دوای ئەوەی دراوەکان لە بنکەدراوە دەرھێنران بکرێن بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوە]]
'''فێربوونی مەکینە''' یان '''فێربوونی ماشین''' ({{بە ئینگلیزی|Machine learning}}) بریتییە لە زانستی بەکارھێنانی ئەلگۆریتمەکانی [[شیکاریی دراوە]] و [[ئامار]] بۆ مەبەستی فێرکردنی کۆمپیوتەر بە کردنی کارێکی تایبەت بێ ئەوەی پێویستی بە چاودێریی مرۆڤ ببێت.<ref name=":0">{{Cite book|last=|first=|title=Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref> فێرکاریی مەکینە پەیوەندییەکی شانبەشانی لەگەڵ [[ژیریی دەستکرد]] ھەیە و بە لقێکی ئەم زانستە دادەنرێت. ھەروەھا سنووری نێوان فێربوونی مەکینە و بڕێک لقی تر وەکوو ئاماری کرداری و [[شیکاریی دراوە]]دا لە بڕێک شوێندا لێڵە یا تەواو دیار نیە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە سەرەتا لەسەر بڕێک دراوە ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر بڕێک دراوەی تر تاقی دەکرێنەوە. بە یەکەم کۆمەڵی دراوەکان دەوترێت دراوەی ڕاھێنان و بە دووھەم کۆمەڵ دراوەی تاقیکردنەوە بەناوبانگە. فێربوونی مەکینە لە گەلێک شوێندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت بۆ نموونە لە پاڵاوتنی ئیمەیلی سپەمدا، یا بۆ دۆزینەوەی ڕوومەتی کەسان لە کامێرای وێنەگرتندا.<ref name=":0"/> ھەروەھا لە باقیی بوارەکاندا وەکوو [[ئەندازیاری]] و [[بەڕێوەبەرایەتی|بەڕێوەبەریدا]] کەڵکی لێ وەردەگیرێت.<ref name=":2">{{Cite news|url=https://tspace.library.utoronto.ca/handle/1807/97601|title=Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)|last=|first=|date=|work=|access-date=|via=}}</ref>
 
== مێژوو ==
یەکەم کەس کە وشەی فێربوونی مەکینەی بەکار ھێنا [[ئارتوور ساموێل]]، کارمەندێکی کۆمپانیای [[ئای بی ئێم]]، بوو کە لە ١٩٥٠کاندا کەڵکی لەم وشەیە وەرگرت.<ref>{{Cite news|url=https://www.dataversity.net/a-brief-history-of-machine-learning/|title=Dataversity: A Brief History of Machine Learning|last=|first=|date=|work=|access-date=|via=}}</ref> ھەروەھا ئەم وشەیە دواتر لە [[زستانی ژیریی دەستکرد]]<nowiki/>دا کەڵکی زیاتر لێ وەرگیرا، واتە لەو ماوەیەدا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە [[ژیریی دەستکرد]] نائومێد بووبوو و کەمتر پارەی تێدا خەرج دەکرد.<ref>{{Cite news|url=https://courses.cs.washington.edu/courses/csep590/06au/projects/history-ai.pdf|title=University of Washington, The History of Artificial Intelligence|last=|first=|date=|work=|access-date=|via=}}</ref>
 
== فێربوونی چاودێریکراو ==