تی. ئێس. ئێلیۆت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0
تاگەکان: ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١٠:
 
تۆماس ئێلیۆتی شاعیر و شانۆنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی ئەمریکی لە ٤ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە.
 
== سەرەتای ژیان و  خوێندنی ==
خیزانی ئێلیەت لە خێزانی براهمنن لە بۆستن، کە ڕەچەڵەکیان بۆ ئینگڵتەڕا و نیو ئینگلاند دەگەڕێتەوە. باپیرەی لای باوکی ئیلیەت کە  ناوی ویلیەم گرینلیف ئیلۆت بوو کۆچی کردبوو بۆ سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری بە مەبەستی دروستکردنی کلێسەیەکی مەسیحی لەوێ لەسەر رێبازی یەکانگیریی (یونیتاریەن). باوکی، هێنری وەیر ئیلیەت (١٨٤٨-١٩١٩)، بازرگانێکی سەرکەوتوو و  سەرۆک و لێپرسراوی گەنجینەی کۆمپانیای "هایدروالیک-پرێس بریک' بوو لە سانت لویس. دایکی ئیلیەت، چارلوت چامپ ستیرنس (١٨٤٣-١٩٢٩) شعری دەنووسی و کارمەندی کۆمەڵایەتی بوو، کە پیشەیەکی نوێی سەرەتای سەدەی بیستەم بوو. ئیلیەت دوا منداڵی خێزانەکەی بوو لەو شەش منداڵانەی کە لە ژیان مابوونەوە. لە ناو خێزان و هاوڕێکانی بە تۆم ناسراو بوو، کە هەمان ناوی باپیرەی لای دایکی بوو بەناوی تۆماس ستیرنس.<ref name="EB">[http://www.britannica.com/EBchecked/topic/184705/T-S-Eliot "Thomas Stearns Eliot"], ''Encyclopædia Britannica''. Retrieved 7 November 2009.</ref><ref>Bush, Ronald, ''T. S. Eliot: The Modernist in History'' (New York, 1991), p. 72.</ref>
 
دەتوانین شەیدابوونی ئیلیەت لە تەمەنی منداڵی بە ئەدەبیات بگەڕێنینەوە بۆ چەند هۆکارێک. یەکەمیان، ئەو چەند کێشەیەکی جەستەیی هەبوو لەکاتی منداڵیدا و دەبوو بەسەریاندا زاڵ بێت. ئیلیەت بەدەست نەخۆشی فتقی نێوان گەدە و هەردوو ڕانەکانی دەیناڵاند کە لە زگماکەوە بۆی دروست بووبوو، کە بەم هۆکارەش نەیدەتوانی بەشداری لە زۆربەی چاڵاکیە جەستەییەکان بکات و بووبوە هۆی دابڕانی لە تێکەڵ بوونی لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆی. چونکە زۆربەی کەتەکان بە تەنیا بوو، خۆشەویستی بۆ ئەدەب گەشەی کرد. هەر کە فێری خوێندنەوە بوو، ئەم کوڕە گەنجە یەکسەر هۆگری خوێندنەوەی کتێب بوو، لەو کتێبانەش کە زۆر ئارەزووی لێیان بوو بریتی بوون لە Tales of savage  و the Wild West وThrill-seeking Tom sawyer ی [[مارک توین]].<ref>Letter to Marquis Childs quoted in ''St. Louis Post Dispatch'' (15 October 1930) and in the address "American Literature and the American Language" delivered at [[Washington University in St. Louis]] (9 June 1953), published in Washington University Studies, ''New Series: Literature and Language'', no. 23 (St. Louis: Washington University Press, 1953), p. 6.</ref>
 
ڕۆبێرت سێنکۆرتی هاوڕێی ئیلیەت لە کتێبەکەی دەربارەی ژیانی ئیلیەت، دەڵێ کە ئیلیەت لە کاتی گەنجیدا "زۆربەی جار لە کورسی نزیک پەنجەرەیەک دادەنیشێت و دەرمانی خەونەکانی لەدژی ئازاری ژیان بەکاردەهێنا". دووەمیان، ئیلیەت ڕوانینی ئەدەبی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی: " دڵنیام لەوەی کە سانت لویس کاریگەریەکی قوڵی لەسەرم هەبووە زیاتر لەهەر شوێنێک. وا هەست دەکەم کە شتێکی جیاواز لەو کەسانە هەیە کە منداڵیان لە لەلای ڕوبارە گەورەکە  بەسەربردووە،  کە ئەوەش شتێکی ئەستەمە شی بکرێتەوە بۆ کەسانێک کە لەوێ نەژیاون. خۆم بە بەختەوەر دادەنێم کە لەوێ لە دایک بوومە نەوەک لە بۆستۆن یان نیۆیۆرک یان لەندەن".
 
لە ساڵی ١٨٩٨ تا ١٩٠٥ ئیلیەت چووە ئەکادیمیای سمیث، کە بەشی ئامادەکاری کۆلێژی کوڕانی زانکۆی واشنتۆن بوو، کە لەوێ لاتینی، یۆنانی کۆن، فەرەنسی و ئەڵمانی خوێند. لە تەمەنی چواردە  ساڵیدا دەستی بە نووسینی شعر کرد لەژێر کاریگەری وەرگێڕانی روبەیعیاتی عومەر خەیام لەلایەن ئیدوارد فیتزرگیرالدەوە. دواتر پێی وابوو کە دەرەنجامی ئەم کارەی خەمناک و مایەی نائومێدیی بوو، بۆیە لەناوی بردن.
 
یەکەم شعری بڵاوکراوەی بەناوی“A Fable For Feaster”  وەک ئەرکێکی قوتابخانە نوسرا بوو کە لە بڵاوکراوەی ئەکادیمیای سمیث بڵاوکرایەوە لە شوباتی ساڵی ١٩٠٥. هەر لەو بڵاوکراوەیەدا، لە نیسانی ١٩٠٥ کۆنترین شیعری دەستنوسی ئیلیەت  کە تا ئێستا ما بێت بڵاو کرایەوە، کە هۆنراوەیەکی بێ ناونیشان بوو، دواتر پێداچونەوەی بۆ کرا و چاپکرا لەژێر ناونیشانی "گۆرانی" لە  Harvard advocate کە گۆڤارێکی قوتابیان بوو لە زانکۆی هارڤەرد. هەروەها سێ کورتە چیرۆکی تریشی بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٠٥، بەناوەکانی "بالندەی نێچیر" ، "چیرۆکی نەهەنگێک" ، "ئەو پیاوەی کە پاشا بوو". ئەو چیرۆکەی کۆتاییان بە گرنگی باس لە گەڕانی خۆی دەکات لە گوندی ئیگۆرات لە کاتی سەردانیکردنی بۆ پێشانگای جیهان لە ساڵی ١٩٠٤ لە سانت لویس. پەیوەندی ئیلیەت  لەگەڵ خەڵکی رەسەنی ئەمریکا (وایە ئیندیجینەس) بووە پاڵنەری تاوەکوی ئەنثرۆپۆلۆجی بخوێنێت لە زانکۆی هارڤەرد.<ref>{{cite book|last=Sencourt|first=Robert|title=T.S. Eliot, A Memoir|publisher=Garnstone Limited|year=1971|location=London|page=18}}</ref>
 
ئیلیەت شازدە ساڵی سەرەتای ژیانی لە سانت لویس ، میسوری بەسەر برد لە خانوویەک لە شەقامی لۆکوست لەو شوێنەی کە تیایدا لە دایک ببوو. دوای ئەوەی بۆ خویندن چووە قوتابخانە لە ساڵی ١٩٠٥ تەنها لە کاتی پشوو و سەردان دەگەڕایەوە بۆ سانت لویس. سەرەڕای ئەوەی دوور لە شارەکەی خۆی دەژیا، بەڵام بۆ هاوڕێیەکەی نوسیبوو کە "میزۆری و میسیسیپی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەرم دروست کردووە جیاواز لە هەموو شوێنێکی دیکە لە دنیا.
 
لە دوای دەرچوونی لە قوتابخانە، ئیلیەت چووە ئەکادیمیای میڵتۆن لە ماساچوسەس بۆ ساڵێک وەک ئامادەکاری. لەوێ چاوی بە سکۆفیلد ثایەر کەوت کە دواتر هۆنراوەی (خاکی بەفیڕۆچوو)ی بڵاوکردەوە. ئیلیەت زانستی فەلسەفەی خوێند لە کۆلیژی هارڤەرد لە ١٩٠٦ تا ١٩٠٩ و بەکالۆریۆسی لە ١٩٠٩ بەدەستهێنا و ساڵی دواتر ماستەری وەرگرت. لەبەرئەوەی ساڵێکی لە ئەکادیمیای میلتۆن خوێندبوو، ئیلیەت توانی بە ٣ ساڵ لە جیاتی ٤ ساڵی ئاسایی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەربگرێت. کاتێک کە قوتابی بوو لە هارڤەرد، لە ژێر تاقیکردنەوەیان دانا و بە نمرەیەکی باش توانی دەربچێت (بەبێ ئەوەی نمرەی یەکەم یان "ئۆنەر"ی پێبدرێت).
 
خوێندنی بە کەلۆریاسەکەی پڕۆگرامێکی دڵخوازی خۆی بوو کە بە ئەدەبی بەراورد ناسراوە، خوێندنی ماستەرەکەشی لە ئەدەبی ئینگلیزیدا بوو. فرانک کێرمۆد دەڵێ کە گرنگترین ساتەکانی ئیلیەت لە پیشەکەیدا لە کۆلێژدەستی پێکرد لە سالی ١٩٠٨، کاتێک ئاشنا بوو بە بزوتنەوەی سیمبۆلییکی ئارثور سیمۆنی لە ئەدەب. ئەمەش جولس لەفۆرگ، ئارثور ریمباود و، پاوڵ ڤیرلەینی بە ئیلیەت ناساند.
 
بە بێ ئاشنابوونی بە ڤیرلەین ئیلیەت پێی وابوو کە لەوانەیە هەرگیز گوێی لە تریستان کۆربێری و کتێبەکەی Les amourd jaunes نەبوو بێت، ئەو کارەی کە کاریگەری لەسەر ژیانی ئیلیەت کرد.  Harvard Advocateچەندین شعری ئەوی بڵاوکردەوە و بووە هاوڕێ لەگەڵ کۆرنارد ئایکن بە درێژایی ژیانی کە نوسەر و ڕەخنەگرێکی ئەمریکی بوو.<ref>{{cite book|last=Worthen|first=John|title=T.S. Eliot: A Short Biography|publisher=Haus Publishing|year=2009|location=London|page=9}}</ref>
 
دوای ئەوەی کە وەک یاریدەدەری فەلسەفە کاری کرد لە هارڤەرد لە ساڵی ١٩٠٩ تا ١٩١٠، ئیلیەت چووە پاریس کە لەوێ لە ١٩١٠ تا ١٩١١ لە زانکۆی سۆربۆن فەلسەفەی خوێند. دەچووە وانەکانی هێنری بێرگسۆن و شیعری لەگەڵ هێنری ئەلبان فۆریەر دەخوێند. لە ١٩١٩ تاکو ١٩١٤ گەڕایەوە بەرخوێندن لە هارڤەرد و فەلسافەی هیندی و زمانی سانسکریتی خوێند.
 
کاتێک کە ئیلیەت ئەندام بوو لە خوێندنی باڵای کۆلیژی هارڤەرد، چاوی بە ئێمێڵی هەیل کەوت و کەوتە خۆشەویستی ئەو. ئیلیەت لە ساڵی ١٩١٤ کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لە کۆلێژی مێرتۆن لە ئۆکسفۆرد بەدەست هێنا. ئەو یەکەم جار سەردانی ماربێگ، ئەڵمانیای کرد کە لە پلانی دابوو بچیتە بەر خوێندنی هاوینە، بەڵام بەهۆی ڕوودانی جەنگی جیهانی یەکەم لە جیاتی ئەوێ، چووە ئۆکسفۆرد. لەو کاتەدا چەندین خوێندکاری ئەمریکی دەچوونە مێرتۆن، کە لە ژووری قوتابیانی پۆلی سێ نووسرابوو: "ئەو کۆمەڵەیە بێزار بووە لە بە ئەمریکی کردنی ئۆکسفۆرد". پاش ئەوەی کە ئیلیەت بە قوتابییەکانی وت کە ئەوان چەند قەرزاری کەلتوری ئەمەریکان، بە جیاوازی دوو دەنگ ئەم نووسراوە شکستی هێنا.<ref>{{cite magazine|first1=Alex|last1=Marsh|first2=Elizabeth|last2=Daumer|title=Pound and T. S. Eliot|magazine=[[American Literary Scholarship]]|date=2005|page=182}}</ref>    
 
ئیلیەت لە سەری ساڵی ١٩١٤ بۆ کۆرنارد ئیکانی نووسی کە  "من رقم لە شاری زانکۆیی و خەڵکی ناو زانکۆیە، کە هەموویان لە هەموو شوێنێکدا وەکو یەکن، کە پڕیەتی لە ژنی دووگیان، منداڵی جل و بەرگی ناڕێک و، چەندین کتێب و وێنەی ناشرین لەسەر دیوارەکان... ئۆکسفۆرد زۆر جوانە بەڵام من نامەوێ مردوو بم".
 
ئیلیەت ئۆکسفۆردی جێهێشت و زۆربەی کاتی لە لەندەن بەڕێ کرد. ئەو شارە کاریگەریەکی گەورەو ژیانگۆڕی هەبوو لەسەر ئیلیەت بەهۆی چەند هۆکارێک، کە گرینگترینیان ناسینی کەسایەتییەکی ناوداری ئەدەبی ئەمریکی بوو بەناوی ئێزرا پاوەند. بەهۆی پەیوەندیەکەوە لە ڕێگای ئەیکان، توانیان کۆبونەوەیەک سازبکەن لە ٢٢ ی مانگی نۆی ساڵی ١٩١٤. ئیلیەت سەردانی شوێنی نیشتەجێبوونی پاوەندی کرد. پاوەند یەکسەر بۆچوونی وابوو کە ئیلیەت " شایانی سەیرکردنە"، بۆیە یارمەتیدەری بوو لە ناساندن و گەشەپێدانی  ئیلیەت وەکو شاعیرێک لە سەرەتاوە، هەروەک پشتیوانی بوو بۆ ناساندنی ئیلیەت لە رێگای بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و کۆبونەوە ئەدەبییەکان.
 
بەم جۆرە، بە پێی ژیاننامەنووس جۆن وۆرثێن، لەو کاتەی کە لە ئینگڵتەڕا بوو، ئیلیەت " کەمترین کات ئۆکسفۆردی دەبینی". لە جیاتی ئۆکسفۆرد، کاتێکی زۆری لە لەندەن بەڕێ دەکرد لەگەڵ ئیزرا پاوەند و "هەندێک لە هونەرمەندی مۆدێرنە کە تا ئەو کاتە لە جەنگ ڕزگاریان بووبوو.  پاوەند یارمەتی زۆربەیانی دابوو، هەروەها ئیلیەتی بە هەموو شوێنێک دەناساند". لە کۆتایدا، ئیلیەت لە مێرتۆن نەمایەوە و پاش ساڵێک ئەوێی بەجێ هێشت. لە ساڵی ١٩١٥ وانەی ئینگلیزی دەوتەوە لە بیرکبێک، زانکۆی لەندەن.
 
لە ساڵی ١٩١٦ تێزی دکتۆراکەی لە هارڤەرد بەناونیشانی "زانین و ئەزموون لە فەلسافەی ف.ه.برادلی" تەواو کرد، بەڵام بۆ گفتۆگۆی تێزای دکتۆراکە نەگەڕایەوە.
 
== سەرچاوەکان ==