ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/Hiwak82: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
بNo edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
'''ناساندن'''
 
من لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە ویکیپیدیاوە چالاکم، بەڵام بە ئەککاونتی Hiwak82 لە ٢٠١٤ـەوە بە پێنج زمان چالاکم. چالاکییەکانی من بە زمانەکانی کوردی سۆرانی، کوردی کرمانجی باکوور، ئینگلیزی، فەڕەنسی و فارسین. من زیاتر لە بواری زانیاری لە سەر کەسایەتییە سیاسییەکان، رێکخراوە سیاسییەکان و چەمکە زانستییەکانی تایبەت بە سیاسەت بەشداری دەکەم. یەکێک لە هەوڵە گرنگەکانی من لە ویکیپیدیادا ئەوەیە کە زانیارییەکان لە ئایدۆلۆژیا و بیر و بۆچوونە تەسکە سیاسییەکان خاوێن بکەمەوە و بیکەم بە ژینگەیەکی خاوێن و بێ لایەن بۆ ئەوەی خوێنەر و بەردەنگی کورد متمانەی زیاتری هەبێ. هەروەها لە رێگەی ویکیپیدیاوە هەوڵ دەدەم کە زانیاریی بە سوود لە زمانەکانی دیکەوە بگوازمەوە بۆ سەر کوردی و لە کوردیشەوە بۆ سەر زمانەکانی دیکە. هیوادارم داواکارییەکەم لە لایەن هاوڕێیانی بەڕێز پەسند بکرێ.