کێشەی سپینۆزا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٠:
| website =
}}
'''کێشەی سپینۆزا''' ({{بە ئینگلیزی|The Spinoza Problem: A Novel}}) ڕۆمانێکە لەلایەن دەروونپزیشک و نووسەری ئەمریکایی [[ئیرڤین دی. یالۆم]] نووسراوە. ئەم کتێبە لە بەرھەمە خەیاڵییەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە و لەبارەی ژیانی فەیلەسووفی گەورە [[باروخ سپینۆزا]] و [[ئالفرێد رۆزنبرگ]] سیاسەتوانی ئەڵمانییە. ئەم ڕۆمانە چەند لایەنی جیاوازی [[دەروونناسی]]، فەلسەفیی و مێژوویی ھەیە کە لایەنی دەروونناسییەکەی لەوانی تر بەھێزترە. نووسەر لەم ڕۆمانەدا، بە بەکارھێنانی دوو کەسایەتی خەیاڵی ''فرانکۆ بنیتز'' و ''فرێدریش فیستێر'' لە فکر و ژیانی دەروونی سپینۆزا و ئالفرێد رۆزێنبێرگ نزیک دەبێتەوە و زۆربەی کەسایەتییەکانی تر لە ڕۆمانەکەدا ڕاستین.
== کورتە ==
سپینۆزا فەیلەسووفی ھۆلەندی، بە تۆمەتگەلی جۆربەجۆر مەحکووم دەبێ بە کافرێتی و لە ھەموو شتێک مەحرووم دەکرێتەوە. کەس حەقی چاوپێکەوتن، قسەکردن و خوێندنەوەی بەرھەمەکانی نابێت. سپینۆزا خوڕافاتەکانی ئایینی جوولەکەکانی قەبووڵ نییە و ھەوڵ دەدات پەیڕەوی عەقڵی خۆی بێت و لەسەر ئەم باوەڕەیە کە دەبێت ئایین و سیاسەت لێک جیا بکرێنەوە. لە ڕستەیەک لە ڕۆمانەکەدا دەڵێت، بھێڵن خودام بە شێوەی خۆم خۆش بوێت.