جەلیل گادانی: جیاوازی نێوان پێداچوونەوەکان

ب
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگەکان: دەستکاریی دیداری بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
 
== ژیاننامە ==
جەلیل گادانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەهاباد لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان|رۆژهەڵاتی کوردستانە]]. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دوا ناوەندی هەر لەو شارە درێژە پێ داوە. ناوبراو ساڵی ١٩٤٨ بە هۆی [[ئەحمەد تۆفیق|ئەحمەد تۆفیقەوە]] بە ناوی نهێنی حەبیبزادە بووە بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان. دواتر لە لایەن حکوومەتی ئەو کاتی ئێرانەوە چەند جار زیندانی دەکرێ و سەرجەم بۆ ماوەی ١٣ ساڵ لە زینداندا ماوەتەوە. هەر لە ماوەی زینداندا درێژە بە خوێندنی زانکۆ دەدەا و ساڵی ١٩٧٢ دەتوانێ بەکالۆریۆس یان لیسانسی زمانی [[زمانی فەڕەنسی|فەڕانسی]] وەدەست بێنێ. ساڵی ١٩٧٩ کە لە ئێران شۆڕش روو دەدا، جەلیل گادانی وەکوو ئەندامی رێبەری [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] هەڵدەبژێردرێ. لە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆنگرەی ٨ی [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] بە هۆی کێشەی ناوخۆیی لەو حیزبە جیا دەبێتەوە و لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ رێبەرایەتیی شۆڕشگێر وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە هەڵدەبژێردرێ و بۆ ماوەی ٨ ساڵ کەسی یەکەمی ئەو حیزبە دەبێ و لە ساڵی ١٩٩٦ دووبارە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەک دەگرنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ماوەیەک دوای کۆنگرەی ١٣ دووبارە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تووشی لێکترازان دەبێ و جەلیل گادانی لەگەڵ [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکراتی کوردستان]] دەکەوێ و وەکوو راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری دیاری دەکرێ<ref>کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=103145</ref>. جەلیل گادانی خاوەنی چەندین کتێبی سیاسی و ئەدەبییە.
 
== کۆنگرەی ٨ی حیزبی دێموکرات و لێک ترازان ==
٢٣٧

دەستکاری