جەلیل گادانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیاد کردنی ژیاننامە و سەرچاوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
زیاد کردنی زانیاری
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
{{کەسایەتی|ناو='''جەلیل گادانی'''|وێنە=[[File:Hiwak.jpg|thumb|کەسایەتیی سیاسیی کورد]]|شوێنی لەدایکبوون=[[مەهاباد]]، [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]|ڕێکەوتی لەدایکبوون=١٩٣٤|نەتەوە={{ئاڵا| کوردستان}}|ڕادەی خوێندەواری=بەکالۆریۆس (لیسانس)ی زمانی فەڕانسی|حیزب=[[حیزبی دێموکراتی کوردستان|حیزبی دیموکراتی کوردستان]]|پەراوێزەکان=|ڕێکەوتی مردن=٦ی مانگی ئووری ٢٠٢٠|شوێنی مردن=کۆیە ـ باشووری کوردستان|ھۆکاری مردن=نەخۆشیی کۆڕۆنا|شوێنی گۆڕ=کۆیە ـ گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکڕات|ناوەکانی تر=مام جەلیل، مامە گیان|ساڵانی چالاکی=١٩٤٨ تا ٢٠٢٠}}جەلیل گادانی کەسایەتی سیاسیی و ئەندامی لەمێژینەی [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)]] بوو کە لە سەردەمی [[کۆماری کوردستان|کۆماری کوردستانەوە]] تێکەڵ بە ژیانی سیاسی و حیزبی بوو و چەندین دەورە ئەندامی سەرکردایەتی و بۆ ماوەی ٨ ساڵ سکرتێری حیزبی دێموکرات ـ رێبەرایەتی شۆڕشگێر بوو. ناوبراو رۆژی ٦ی ئووتی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە [[باشووری کوردستان]] کۆچی دوایی کرد. بەگوتەی زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی [[کوردستان]]، جەلیل گادانی رۆڵێکی گرنگی لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسیی بە تایبەت لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان|رۆژهەڵاتی کوردستاندا]] هەبووه<ref name=":0">تۆڕی میدیایی رووداو، https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060820203</ref>.
 
== ژیاننامە ==
جەلیل گادانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەهاباد لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان|رۆژهەڵاتی کوردستانە]]. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دوا ناوەندی هەر لەو شارە درێژە پێ داوە. ناوبراو ساڵی ١٩٤٨ بە هۆی ئەحمەد تۆفیقەوە بووە بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان. دواتر لە لایەن حکوومەتی ئەو کاتی ئێرانەوە چەند جار زیندانی دەکرێ و سەرجەم بۆ ماوەی ١٣ ساڵ لە زینداندا ماوەتەوە. هەر لە ماوەی زینداندا درێژە بە خوێندنی زانکۆ دەدەا و دەتوانێ بەکالۆریۆس یان لیسانسی زمانی [[زمانی فەڕەنسی|فەڕانسی]] وەدەست بێنێ. ساڵی ١٩٧٩ کە لە ئێران شۆڕش روو دەدا، جەلیل گادانی وەکوو ئەندامی رێبەری [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] هەڵدەبژێردرێ. لە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆنگرەی ٨ی [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] بە هۆی کێشەی ناوخۆیی لەو حیزبە جیا دەبێتەوە و لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ رێبەرایەتیی شۆڕشگێر وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە هەڵدەبژێردرێ و بۆ ماوەی ٨ ساڵ کەسی یەکەمی ئەو حیزبە دەبێ و لە ساڵی ١٩٩٦ دووبارە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەک دەگرنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ چەند مانگێک دوای کۆنگرەی ١٣ دووبارە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تووشی لێکترازان دەبێ و جەلیل گادانی لەگەڵ [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکراتی کوردستان]] دەکەوێ و وەکوو راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری دیاری دەکرێ<ref>کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=103145</ref>.
 
== کۆنگرەی ٨ی حیزبی دێموکرات و لێک ترازان ==
ساڵی ١٩٨٨، کۆنگرەی ٨ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسترا. لەو کۆنگرەیەدا کێشە و ناکۆکی کەوتە نێوان ئەندامانی کۆنگرە، لایەنێک بە سەرۆکایەتیی [[عەبدولڕەحمان قاسملوو]] و لایەنێک بە سەرۆکایەتیی جەلیل گادانی. کێشەکە لە سەر ئەوە بوو کە عەبدولڕەحمان قاسملوو کە تا ئەو کات سکرتێری حیزبی دێموکرات بوو، لیستەیەکی پێشکەش بە کۆنگرە کرد بە ناوی لیستەی فیکس و داوای ئەوەی لە ئەندامانی کۆنگرە کرد کە دەبێ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەنگ بەو لیستەیە بدەن و هیچ کەسی دیکە لە دەرەوەی ئەو لیستەیە نابێ کاندید بکرێ. ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێکی زۆر ە ئەندامانی کۆنگرەی لێ کەوتەوە. دوای ئەوەی کێشە و ئاڵۆزی لە نێو کۆنگرەدا دروستبوو و ئەندامانی کۆنگرە بە سەر دوو بەرە دا دابەشبوون، لایەنی ناڕازی بە سەرۆکایەتی جەلیل گادانی ریزی خۆیان جیا کردەوە و لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ رێبەرایەتیی شۆڕشگێر درێژەیان بە کار و چالاکییەکانیان دا<ref>رۆژهەڵات تایمز، http://rojhelattimes.net/arshivpesho/index.php/hawal?start=95</ref>. ئەو لێک ترازانە تەنیا بە جیا بوونەوە کۆتایی نەهات، بەڵکوو شەڕی براکوژیشی لێ کەوتەوە کە لە هەر دوولا سەدان کوژرا و برینداری هەبوو. ساڵی ١٩٩٦ ددوای زنجیرەیەک وتووێژ، هەر دوو حیزب یەکیان گرتەوە<ref name=":0" />.
 
== لەتبوونی حیزبی دێموکرات دوای کۆنگرەی ١٣ ==
ساڵی ٢٠٠٦ و چەند مانگێک دوای کۆنگرەی ١٣ی حیزبی دێموکرات کە تێیدا [[مستەفا ھیجری|مستەفا هیجری]] وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردرا، کێشە و ناکۆکی ناوخۆیی سەریان هەڵدایەوە، بەڵام نەک لە نێوان دوو رەوتی پێشوو، بەڵکوو لە نێوان لایەنێک بە سەرۆکایەتی مستەفا هیجری و لایەنێک بە سەرۆکایەتی [[عەبدوڵڵا حەسەنزادە|عەبدوڵڵا حەسەن زادە]] سکرتێری پێشوو. ناکۆکی ئەمجارە لە سەر پەڕاوێز خران و دەرکرانی بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بوو کە دواتر خۆیان لە باڵی [[عەبدوڵڵا حەسەنزادە|عەبدوڵا حەسەن زادە]] دا بینیەوە. بە گوتەی ئەو لایەنە، باڵی [[مستەفا ھیجری|مستەفا هجری]] لە هەوڵی تەسفیە کردنی تەواوی حیزبەکە بووە لە ناڕازییەکان و رەخنە گرانی ئەو حیزبە. هەر بۆیە ساڵی ٢٠٠٦، باڵی [[عەبدوڵڵا حەسەنزادە|عەبدوڵڵا حەسەن زادە]] خۆیان وەکوو [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکراتی کوردستان]] (بێ ناوی ئێران) راگەیاند و ریزەکانی خۆیان لە [[حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران]] جیا کردەوە. جەلیل گادانی خۆی ریزی خۆی و کەسانی نزیک لە خۆی خستە ریزی [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکراتی کوردستان]] بە سەرۆکایەتی [[عەبدوڵڵا حەسەنزادە|عەبدوڵڵا حەسەن زادە]]. لە کۆنگرەی ١٤ و یەکەم کۆنگرەی دوای لەت بوون، حەسەن زادە خۆی بۆ هیچ پلەیەکی حیزبی کاندید نەکرد و [[خالید عەزیزی]] وەکوو سکرتێر هەڵبژێردرا و جەلیل گادانی بوو بە راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی چاودێری بەرنامە و ئەساسنامە. لەو کاتەوە زنجیرەیەک وتوێژ لە ئارا دابووە کە هەر دوو حیزبەکە تێکەڵ بنەوە<ref name=":0" />.
 
== سەرچاوە ==