ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
||
ھێڵی ٣:
'''بێلایەنانەبوونی ڕوانگە''' یەکێکە لە [[meta:Foundation issues|ڕێبازە سەرەکییەکانی ویکیمیدیا]] و [[ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە|بناغەیەکی ویکیپیدیایە]]. ھەموو وتارەکانی [[ویکیپیدیا]] دەبێ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسرابێتن، و بەڕوونی و تەواوی تا ئەو ڕادەیەی دەکرێ ھەموو ئەو کەرستە گونجاوەی، لە [[ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون|سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا]] ھاتووە بێتە ناو وتارەکانەوە. بەھیچ شێوە نابێ لەم باسە چاو بپۆشرێ و ئەمە بۆ ھەموو وتارەکان و لە ھەموو بەکارھێنەران چاوەڕوان دەکرێت.
== شیکردنەوەی بێلایەنانەبوونی ڕوانگە ==
ڕوانگەی بێلایەنانە بە مانای ھەڵسوکەوت لەگەڵ بۆچوونە جیاوازەکانە لەسەر بابەتەکان، بەو شێوەی لە سەرچاوەکاندا ھاتوون. ئەوە پێویست دەکات ھەموو زۆرینە و کەمایەتییە بەنرخەکان بە شێوەیەکی دادوەرانە، بێ بەرچاوگرتنی مەبەستێکی تایبەت یا بیستراوەکان، لە سەرچاوەوە بێتە ناو وتارەکە. بۆیە کەرستەکان نابێ بسڕینەوە تەنھا بەھۆی
ڕوانگەی بێلایەنانە، ھاوڕێیی بابەت ناکات و ھەروا دژایەتیشی ناکات؛ پێشنیاری وەرگرتنی بۆچوونێکی تایبەت ناکات. ھەروا کە لە ناوەکەی ئاشکرایە، ڕوانگەی بێلایەنانە خۆی ڕوانگەیەکی تایبەتە و ھەوڵی ڕاستاندن یا ڕەدکردنەوەی ڕەوانگەکانی دیکە نادات. وتارەکان دەبێ شی بکەنەوە ھەرکەس چ بڕوایەکی ھەیە و بۆچی بڕوای وای ھەیە و کام بڕوا باوترە. لەوانەیە بابەتێک ژمارەیەکی زۆر بیر و بڕوا و بۆچوونی لەسەربێت و وتارەکەی پێویست بێ ھەموو ئەوانە لەخۆ بگرێت. کاتی بەکارھێنانی سەرچاوەکان، ئاگاداری پێویستە؛ تاکوو لایەنگرانەبوونی سەرچاوە نەبێتە ھۆی لایەنگرانە بوونی وتار. ھەموو بەکارھێنەران و سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ھۆگری ڕوانگەیەکی تایبەتن؛ بەڵام گرینگ ئەوەیە چۆن بە بەکارھێنانی ھەموو سەرچاوەکان، وتارێکی بێلایەنانە بنووسرێت کە ھەموو ڕوانگەکان لەخۆ بگرێت.
ھێڵی ١٣:
=== فۆرمولەیەکی ساکار ===
لەلایەکی دیکەوە، لە وشەی
کاتێ وتووێژ دەکەین لەسەر ڕوانگەیەک، ئەو ڕوانگە دەبێ بچەسپێنین بە کەسایەتییەک یان سەرچاوەیەک و ئەوەی کە ئەو کەسایەتییە ئەو ڕوانگەی ھەیە دەبێتە ڕاستی. بۆ نموونە بە جێگەی ئەوەی
کاتێ بۆ نموونە باسی دوو ڕوانگەی دژ بە یەک دەکەین لە باسێکدا، دەبێ ئاگاداربین تاکوو ئاستی لایەنگرانی ھەردوو ڕوانگە بەقەد یەکبن. بۆ نموونە کاتێ باسی ھۆلۆکاست دەکەین و وتەیەک لە شارەزایەکی بوارەکە وەک سەلماندن دەگێڕینەوە، لە ڕەتکردنەوەشدا دەبێ وتەی شارەزایەکی بوارەکە یان کەسێک لەو ئاستەدا بگێڕینەوە.
کاتی باس لەسەر ڕوانگەکان، بەکارھێنانی
ھەڵبژاردنی تەواو لە سەرچاوەکان، زۆر گرینگە بۆ ئامادەکردنی وتارێکی بێلایەنانە. کاتێ لەسەر ڕاستییەکانی بنەمای ڕوانگەیەک باس دەکرێ، باشتر وایە ڕاستییەکانی ڕوانگەی بەرامبەریشی باس بکەین تاکوو خوێنەر خۆی ھەڵسەنگاندن بکا و ڕاستی و درووستی بدۆزێتەوە.
ھێڵی ٣٤:
=== پێکھاتەی وتار ===
ھێندێ جار پێکھاتەی وتار، پێویستی بە ئاگاداری زیاتر ھەیە بۆ بەرگری لە لایەنگرانەبوون. بەشکردنی وتار بە ''سەرەکی'' و
=== بایەخی گونجاو و نەگونجاو ===
لە وتاردا نابێ بایەخی تایبەت بدرێ بە ڕوانگەیەک، مەگەر ئەوەی ڕوانگەکە
بۆ ڕاگرتنی بێلایەنانەبوونی وتار، دەبێ ھەموو ئەو ڕوانگانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتوون، بە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی، لە وتارەکەدا ھەبن. مەبەست لە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی ئەوەیە کە ڕوانگەیەکی کەم بایەخ نابێ وەھا بە وردی فراوانی باس بکرێت کە خوێنەر وا تێبگات کە ئەوە بیرۆکەیەکی باوە؛ ڕوانگە بێ بایەخەکان ھەر نابێ بێنە ناو وتارەکەوە. بۆ نموونە لە وتاری زەویدا، نابێ وەھا باسی ڕوانگەی
لە وتارەکەدا دەبێ سنووری ڕوانگەکان بۆ خوێنەر ئاشکرابێت، بە شێوەیەک کە دیاربێت کام ڕوانگە ھینی زۆرینەی کۆمەڵگایە و کام ڕوانگە ھین کەمایەتی. ئاستی چوونەناو وردەکارییەکانی ھەر بابەتێک پێوەندی ھەیە بە بایەخداربوونی ئەو ڕوانگە. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن ویکیپیدیا:تیئۆریا قەراغییەکان بخوێننەوە
ھێڵی ٥٤:
ھەرکات وتەیەک وەک ڕوانگەیەک ناسێندرا کێشەیەک نییە. بەڵام کاتێ وتەکە وەک فاکت و ڕاستی یان درووستیی نیشان بدرێت، ئەوە دژایەتی یاسای بێلایەنانەبوون دەکات. بۆ ناساندنی ڕوانگەکان دەبێ تا ئەو ڕادەی دەکرێ بسەلمێندرێت و ئاماژەی بۆ بکرێت لە سەرچاوەکاندا.
بۆ نموونە
ڕێگەیەکی دیکە ئەوەیە کە وردە زانیارییەکانی کەوا فاکت و ڕاستین سەبارەت بە بابەتەکە کۆ بکرێتەوە و باس بکرێت:
ئێستا ڕوانگەیەک باس دەکەین و دەبینین ناساندنی ڕوانگەکان وەک فاکت چۆن کێشە سازدەکات. کەسێک دەلێت: "جەماوەرێکی زۆر پێیان وایە ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانە". خوێنەر لە وەڵامی ئەمەدا دەلێت: "بەڵێ، بەس تەنھا جەماوەری حۆل" یا "جەماوەرکی زۆر یانی چەندە؟ پێموایە کەمکەس بڕوای وای ھەبێ". بەڵام ئەگەر وتەکە وەک ڕوانگەی کەسایەتییەک پێشکەش بکرێ، کێشەی وەھای لێ نابێتەوە.
ھێڵی ٦٣:
لە وتارەکانی سەبارەت بە ئایین، نابێ تەنھا باسی ئەوە بکرێت کە کێ چ بیڕ و ڕا و ئایینێکی ھەیە، بەڵکوو دەبێ شێوەی پێکھاتنی ئەو بیر و ڕایەش شی بکرێتەوە. دەق و کتێبەکانی ھەریەکە لە ئایینەکان دەتوانێ سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ ئەم مەبەستە و ھەڵبەت دەکرێ سەرچاوە زانستی و نوێکانی دیکەش بەکاربێت.
ھێندێ لە ھۆگرانی ئایینێکی تایبەت لەوانەیە ناڕەزاییان ھەبێت سەبارەت بە کۆڵینەوە
ھێندێ لە وشەکان وەک ".." و ".." لە نووسراوەکان سەبارەت بە ئاییندا دەبنە خاوەن چەن مانای جیاواز. باشتر وایە کاتی بەکارھێنانی ئەم وشانە ھەمیشە مانای ئاشکرا و فەرمیی ئەم وشانە بەرچاو بگیرێت. بەجۆرێک کە نەبێتە سووکایەتیکردن. بەشێوەی گشتی وتارەکان سەبارەت بە ئایینەکان دژواری تایبەتی خۆیان ھەیە. چ کاتی دانان و چ لە دەستکارییەکاندا.
|