کێشەی سپینۆزا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٥:
 
بەشێکی تری ڕۆمانەکە سەبارەت بە ئالفرێد ڕۆزنبێرگ سیاسەتمەدارێکی [[حیزبی نازی]]یە. ئالفرێد ڕۆزێنبێرگ کە لە ھەڵبژاردنەکانی نێوان خوێندکارانی قوتابخانەدا خۆی کاندید کردووە، لە وتاربێژییەکی توند و دژە جوولەکەیی بە وتنی ئەوەی کە ڕەگەزی ئاریایی ڕەگەزێکی سەرترە، سەرنجی بەڕێوبەری قوتابخانە و مامۆستایەکەی ڕادەکێشێت. بەو ھۆیەوە بەڕێوبەر و مامۆستاکەی بڕیار دەدەن تەمبێی بکەن و پێی دەڵێن کە دەبێت ژیاننامەی [[یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە|گۆتە]] بخوێنیتەوە و ھەر ڕستەیەکت لەبارەی سپینۆزاوە بینی لە لاپەڕەیەکدا بینووسیت و بیھێنیت. لەمەوە ئالفرێد بۆی دەردەکەوێت کە گۆتە، بە ڕێزەوە لە سپینۆزا دواوە و سرەوتنی ھزریی خۆی منەتباری سپینۆزا دەزانێ.
=== بەشێک لە ڕۆمانەکە ===
ئەمڕۆ بەیانی ئەو کاتەی خەڵک خەریکی عیبادەت بوون، وەرگێڕاوە ئیسپانیاییەکەی تەوراتی پیرۆزم دەخوێندەوە. پڕاوپڕ بوو لە موعجیزە. خوا دەریای سووری دوو لەت کرد، قەھری لە میسرییەکان گرت، لەڕێدەرچووانی پێ وەک شمشادی سوور وا بوو. بۆچی ھەموو موعجیزەکان لە سەردەمی موسا ڕوویاندا؟ بۆچی سەردەمی موعجیزەکان بەسەر چووە؟ ئایا خودای بەتوانا خەوی لێ کەوتووە؟
 
ئەو دەمەی باوکمیان سووتاند و بە چ ھۆیەکەوە سووتاندیان، چوونکە پارێزگاری لە کتێبە پیرۆزەکەی خوا دەکرد، ئەو کاتە خوا لە کوێ بوو؟ ئایا خوا ئەوەندە دەسەڵاتەی نەبوو کە باوکم، ئەو کەسەی ھەمیشە ڕێزی بۆ خوا دادەنا، ڕزگار بکات؟ ئەگەر وایە، کێ پێویستی بە خوایەکی وایە؟ ئایا خوا ئەوەندە دەسەڵاتەی نەبوو باوکم بپارێزیت؟ کەوایە کێ پێویستی بە خوایەکی وا بێڕوحمە؟
 
بە بڕوای من، ئەم کێشەیە، لە ھەڵەیەکی گشتی و سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە ھەڵەیە خوا وەکوو بوونەوەرێکی زیندوو، بوونەوەرێکی ساحیب فکر، بوونەوەرێک کە وەکوو خۆمان بیر دەکاتەوە، بوونەوەرێک کە بیر لە ئێمە دەکاتەوە، وێنا بکەین.
== سەرچاوەکان ==
* مسئله اسپینوزا ، اروین د. یالوم، بهاره نوبهار، نشر قطره، چاپ هفتم