ئاناکسیمینیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣:
ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی [[ئاناکسیماندرۆس]] بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی [[تالیس]] بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە [[قوتابخانەی میلیسیۆس]] ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی [[فەلسەفەی ڕۆژاوایی|فەلسفەی ڕۆژاوایی]] چاوی لێ ئەکرێت.
 
ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت [[ئارخێ]] و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا [[ئاپەیرۆن]] بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا» یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە.