ئاناکسیمینیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''ئاناکسیمینیس''' ناسراو بە '''ئاناکسیمینیسی میلیسیۆس''' (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μι...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
 
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
'''ئاناکسیمینیس''' ناسراو بە '''ئاناکسیمینیسی میلیسیۆس''' (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ ۵۸۶ تا ۵۲۶ی پێش زایین) ناوی یەکێ لە فەیلەسووفەکانی یۆنانی کۆنە، ھیی [[فەلسەفەی پێشسوقراتی|سەردەمی پێش سوقرات]]، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانیەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بە ھۆی تێبینییەکانی [[ئەرەستوو]] و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.
 
ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی [[ئاناکسیماندرۆس]] بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی [[تالیس]] بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە [[قوتابخانەی میلیسۆس]] ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی [[فەلسەفەی ڕۆژاوایی|فەلسفەی ڕۆژاوایی]] چاوی لێ ئەکرێت.