زمانی ژاپۆنی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی وەشان بۆ بەسەرداچوونەوەی 533205 لەلایەن ساکاتا گینتۆکی: وەرنەگێڕدراوە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (ڕیزبەندیی ناونیشانەکان - بۆشایییەکانی دوای بەش)
ھێڵی ٧:
 
 
==== کورتە مێژوو ====
 
وا دەگوترێت کە ھەمان پێشینیی زمانەکان یاخود زاراوەکانی (ژاپۆنی) و (ڕیوکیوان) لەلایەن دانیشتوانی کیشوەری [[ئاسیا]] یان دورگە نزیکەکانی [[زەریای ئارام]]ە وە بەرەو ژاپۆن برابێت. زۆر کەم دەربارەی '''زمانی ژاپۆن'''ی ئەم سەدەیە دەزاندرێت. لەبەر ئەوەی یەکەم جار نوسین له [[چین]]ەوە دەبوایه ئاشنا بکرێت، و هیچ [[بەڵگه]] یەکی ڕاستەوخۆش نییه؛ لەبەرئەوه هەرشتێک که دەبێت بزاندرێت لەسەر (ژاپۆن)ی ئەم سەدەیه دەبێت بگەڕێتەوه سەر بناغەکانی [[ژاپۆنی دێرین]].
 
==== ژاپۆنی دێرین ====
 
[[ژاپۆنی دێرین]] کۆنترین قۆناغی بەڵگه داری زمانی ژاپۆنییه. لەدەم بڵاوبوونەوەی [[بوزا]]دا، سیستمی نووسینی [[چینی]]ش بەرەو ژاپۆن ئاورده کرابوو. کۆنترین دەقه نووسراوەکانی ژاپۆن که دۆزراونەتەوه به زمانی چینی کلاسیکین، به ڵام لەوانەشه مەبەست لێیان خوێندنەوەیان بووبێت هەر به ژاپۆنی به بەکارهێنانی میتۆدی '''کانبون'''. هه ندێک لەم دەقه چینیانه دەستەڕۆیی ڕێزمانی ژاپۆنی نیشان دەدەن، وەکوو ڕیزی وشه ( بۆ نموونه، دانانی کردار له دوای بکەر). ژاپۆنی دێرین هەروەها سیستمی مان یۆگانا بۆ نوسین بەکار دەهێنێت، که له سەر فۆنتی [[کانجی]] دانراوه. بناغه کردنی له سەر سیستمی مان یۆگانا، [[ژاپۆنی دێرین]] له ۸۸ بڕگەی دیاریکراو پێکدێت. بەهۆی هەموو ئەو بڕگه زیادانەوه، وا دەردەکەوێت که ژاپۆنی دێرین سیستمی بزوێنی له ژاپۆنی ئێستا زیاتر بووه- و بەڵکوو له ٨ بزوێن پێک هاتووه. چەند مادەیەکی [[ڕێزمان]]ی ژاپۆنی دێرین هێشتا له زمانه نوێکەدا بەدی دەکرێت.
 
==== ژاپۆنی مۆدێرن ====
 
دەگوترێت ژاپۆنی مۆدێرن له [[سەدەی ئیدۆ]] و 1600 سەریهەڵداوە. له سەدەی ئیدۆ، ئیدۆ(تۆکیۆی ئێستا) بوو بە گەورەترین شاری ژاپۆن، و زاراوەی ئیدۆ بوو به ژاپۆنی ستاندارد. له دوای کۆتاییهاتنی دەستبەسەری هاتن و چونی ژاپۆن له 1853دا، بەکارهێنانی وشەی زمانه ئەوروپییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. لە سەدەی ١٩٤٥ تا ئێستا بەکارهێنانی وشە ئنگلیزییەکانیش بەهەمان شێوە زیادیان کردووە، بەتایبەتی ئەو وشانەی پەیوەندیان بە تەکنۆلۆژیاوە هەیە، کە زۆر جار لە [[ئەنیمێ|ئانمییەکاندا]] بەکار دێت.
 
 
== دابەشبوونی جوگرافی ==
هەرچەندە ژاپۆنی لە سەرتاسەری ژاپۆن و تەواوی قسەی پێ دەکرێت، بەڵام لە دەرەوەش بەهەمان جۆر بەکار هێندراوە. لە پێش و لە کاتی [[جەنگی جیهانی دووەم]]دا, وە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی [[تایوان]] و [[کۆریا]]، هەروەها بەشێکی بچووکی [[چین]]، [[فلیپین]] و چەند دورگەیەکی دیکەی پاڵاو، تاکەکانی ئەو وڵاتانە فێری ژاپۆنی و هەروەها زمانی شانشینەکەش بوون. لەبەر ئەو هۆکارەش، چەندەها بەساڵاچووی ئەو وڵاتانە ئێستاش دەتوانن بە ژاپۆنی قسە بکەن.