تورکمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (بەستەر یەکسانە بە دەقی بەستەر)
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Turkman girl in national dress.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|کچێکی تورکمەن لە جلی تورکمەنیدا]]
'''تورکمان''' یان '''تورکمەن''' نەتەوەیەکن لە رەچەڵەکی ھۆزەکانی [[ئۆغوز]] کە لە ٢٤ تیرە پێکدەھات و ‌ سەر بە ڕەگەزی ئەلتایی تورکن، زێدی دێرینیان ناوەڕاستی ئاسیایە ‌و لە بنەڕەتدا بیابانشین و کۆچەری شوانکارە بوون. پەیدابوونی تورکمان پاش سەرھەڵدانی دەسەڵاتی [[سەلجوقییەکان|خانەدانی سەلجووقی]] بوو لە [[خوراسان]]. ئۆغوزەکان ئەوسا زۆربەیان ھەر لە سەر ئاینی [[بتپەرست|شامان]]ی بوون کە ئاینێکی تایبەتە بە ھۆزەکانی بیابانە ساردەکانی [[ئاسیای ناوەڕاست|ئاسیا]] و تیبت و [[چین|چین]].
بە بڵاوبوونەوی دەسەڵاتی سەلجووقەکان لە ناو سنوورەکانی ژێر دەسەلاتی [[خەلافەتی عەبباسی]] کە [[بەغدا]] پایتەختی بوو، ھۆزە ئۆغوزەکانیش لە پانتاییەکی فرەوانتر بڵاو بوونەوە چونکە زۆرینەی لەشکری سەلجووقەکان ھەر لە سەرباز و شەڕکەری ئۆغوز پێکدەھات. بە تێکەڵبوونیان بە ژینگەی [[موسڵمان|موسڵمانان]] زۆر لەم ھۆزە ئۆغوزانە لە سەر دەستی سوڵتانەکانی تورکی سەلجووقی بوون بە موسڵمان.