بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وشەی واڵاییم گۆڕی بە ڤاڵایی چونکە واڵا/ئاوەڵا بە واتای کراوە دێت نەک بۆشایی بەڵام ڤاڵایی(ڤالاهی) دەیپێکێت.
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (ڕیزبەندیی ناونیشانەکان)
ھێڵی ١٤:
 
== بۆشایی لە فەلسەفەدا ==
==== نیوتن و لایبنیتز ====
لە سەدەی حەڤدەھەمدا [[فەلسەفەی بۆشایی و کات]] وەکوو مژارێکی ناوەندی لە [[مەعریفەتناسی]] و [[مێتافیزیک]]‌دا خۆی نواند. لە ناودڵیدا، [[گۆتفرید لایبنیتس]]، فەیلەسووف و بیرکاری ئاڵمانی، وە [[ئیساک نیوتن]]، فیزیکزان و بیرکاری ئینگلیزی، دوو بیردۆزی دژبەیەکیان سەبارەتی گەوھەری بۆشایی شرۆڤە کرد. لایبنیتس بۆشاییی بە بوونەوەرێک کە سەربەخۆیانە لە سەرووی ماددەوە بوونی ھەیە نەدەزانی؛ بە لای ئەوەوە، بۆشایی، زیاتر لە کۆمەڵێک پێوەندیی نێوان تەنەکانی ناو جیھاندا ھیچی تر نەبوو. ئەو دەیگوت: «بۆشایی ئەوەیە کە لە دانانی جێگاکان لە پاڵ یەکتردا بەرھەم دێت». بۆ لایبنیتز، بۆشایی دەرھەستکارییەکی ئارمانی بوو لە پێوەندییەکانی نێوان بوونەوەرە تاکەکان یان شوێنەکانیان (کە بۆیان ھەیە بیانبێت) و بەو بۆنەوە نەیدەتوانی بێناوبڕ بێت و پێویست بوو ناوبەناو و پچڕ پچڕ بێت. لەم ڕوانگەیەوە، بۆشایی وەکوو پێوەندیی نێوان ئەندامانی بنەماڵە وایە. ئەگەرچی ئەندامان لەگەڵ یەکتردا پێوەندییان ھەیە، بەڵام پێوەندییەکان سەربەخۆ و بەبێ ئەندامان بوونیان نییە.
 
نیوتن بە چەشنێک بۆشاییی لێکدەدایەوە کە لە پێوەندییەکانی نێوان شتە ماددییەکان زیاتر بێت و ھەڵوێستی خۆی لەسەر [[ڕوانین]] و [[تاقیکردنەوە|تاقیکاری]]‌یەوە ڕۆدەنا. بۆ کەسێکی [[پێوەندیخواز]] ناکرێت ھیچ جیاوازییەکی ڕاستەقینە ھەبێت لە نێوان [[جووڵەی سرەوت (خاو)]]، کە تێیدا شتەکە بە خێرایییەکی نەگۆڕەوە ڕێگە دەبڕێت، و [[جووڵەی نەسرەوت]]، کە تێیدا خێرایی لەگەڵ کاتدا دەگۆڕێت.
 
==== کانت ====
==== گاوس و پوانکارە ====
{{تووڵی دەروازە|ماتماتیک|فیزیک}}