زەڕایەن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤٨:
[[پەڕگە:زەڕایەن.jpg|وێنۆک|زەڕایەن]]
[[پەڕگە:Mawlawi18b.jpg|وێنۆک|پەیکەرەی مەولەوی لە مەیانێک لە شاری زەڕایەن.]]
پاش دروستکردنی حکومەتی [[عێراق]]ی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی [[باشووری کوردستان]] بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لە[[کوردستان]]یشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو [[ھەڵەبجەی تازە]] و [[دەربەندیخان]] بە ھەموو دێھاتەکانییەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨، پێش شۆڕشی ١٤ی تەممووز لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی [[چنارە]] و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٥٥ تا ١٩٥٨ [[عەبدول جەبار زەنگەنە]] بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٧٩ ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ساڵی ١٩٧٨ لەشێوەی ئۆردوگای زۆرەملێ لەدانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوری عێراق-ئێران کەژمارەیان (٢٠)گوند بووە کە بەزەبری ھێز و سوپا و تانک ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی ماڵەکانیان (١٢٥٠) ماڵ بوون. کەبریتیی بوون لەم گوندانە ([[گمە]]، [[پشتە]]، [[گڵێجاڵ|گڵیجاڵ]]، [[قەڵپ]]، [[بەلەسۆ]]، [[چواردارانی سەروو]]، [[چواردارانی سەروو]]، [[کانی پاشا]]، [[کانی وەیسکێ|کانی وەیسکی]]، تۆوشکێ، [[مۆرتکە، دەربەندیخان|مۆرتکە]]، [[سەرشاتەی خواروو]]، [[سەرشاتەی سەروو]]، [[زارێن]]، [[کانی ژاڵە]]، [[ھۆرێن]]، [[سەرتەک]]، [[بەڕوێنی سەروو|بەڕوێن]]، [[بانی بۆڵان]])، لاوران)بەڵام چەندبەهۆی گوندێکیئەوەی ترلەوکاتەدا کەبەزەبریبەشێک ھێزلەماڵەکانی وسوپاوگوندی تانکهۆرێن ڕاگوێزرانو کانی ژاڵە ئاوارە بوون لەگوندەکانی چوارداران و بەلەسۆ و گڵێجاڵ و کانی ویسکێ و کانی پاشا دانیشتبوون ئەوانیش هاتوونەتە ئۆردووگای زەڕایەن.
 
ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە [[پارێزگای سلێمانی]].
بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی ١٩٧٩/١٠/١٦ ناحیەی زەڕایەن پێکھێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە (٣١١) لەڕۆژی ١٩٨٩/٦/٢٨ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور
 
یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە ناوی محەمەد یاسین بووە.
 
لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە [[پارێزگای کەرکووک]]ەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی [[حکوومەتی ھەرێمی کوردستان]]، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر [[قەزای شارەزوور]] لەپارێزگای سلێمانی.