ئاپەیرۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + بەشی ئەمانەش ببینە (+١)، +٥ پۆل
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
'''ئاپەیرۆن''' (ἄπειρον) وشەیەکی [[یۆنانی]]یە بە مانای بێسنوور، بێکۆتایی، بێبڕانەوە. لە دوو پار پێک ھاتووە: ἀ- ئا- واتە بێ و، πεῖραρ پەیرار واتە کۆتایی، سنوور، کەوشەن،<ref>[http://www.perseus.tufts.edu/hopper/text?doc=Perseus:text:1999.04.0057:entry=pei=rar πεῖραρ] in Liddell and Scott.</ref> ھاوڕیشەی وشەی پیراموون -ی فارسی بە مانای دەروراندەوەرەدەوراندەورە.
 
ئاپەیرۆن لە گەردوونناسیی [[ئاناکسیماندرۆس|ئاناکسیماندرۆسدا]] تێگەیشتەیەکی ناوەندییە. ئاناکسیماندرۆس فەیلەسووفێکی [[فەلسەفەی پێشسوقراتی|پێشسوقراتییە]] کە بەرھەمەکانی بەزۆری لەناوچوو و ونن. لەو وردەواڵەیە کە لێی ماوەتەوە وا دەر ئەکەوێ کە ئەو لەسەر ئەو بڕوایە بووە کە دەستپێک یان دوایین واقیع (ultimate reality) ھەتاھەتایی و بێکۆتایی، یان بێسنوور (ئاپەیرۆن) -ە. پیری و پرتووکان و داڕزانی بۆ نییە و ھەر خەریکە ماکی تازە بەرھەم دێنێت بۆ ئەوەی کە ھەموو شتێ کەوا ئێمە لە ڕێگەی ھەستەوە دەرکی پێ ئەکەین (ئەیبین و ئەیبیسین و …) بزایێنێت. ھەموو شت لە ئاپەیرۆنەوە وەبەر دێت و پاشان لەناو ئەچێت و ئەگەڕێتەوە بۆ ئاپەیرۆن.<ref>Simplicius, ''in Phys.'', p. 24, 13sq.<DK 12 A9,B1.>, p. 150, 24sq.<DK 12 A9.></ref>