٦٦٩
دەستکاری
No edit summary |
(پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار) تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
[[پەڕگە:1881 Kramskoi Frauenportraet anagoria.JPG|وێنۆک|چەپ|وێنەی ژنێکی ئەدەبدۆست ئیڤان کرامسکۆی، ١٨٨١]]
'''وێژە''' یان '''ئەدەب''' (بە [[ئینگلیزی]]: Literature، بە [[عەرەبی]]: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی [[سۆز]] و [[بیرۆکە]] و [[ھزر]]ەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان [[شیعر]] و [[پەخشان]]دا یاری دەکات.
<big>'''ئەدەب'''</big>
== <big>'''ڕەگەزەکانی وێژە'''<big> ==
*١. <big>'''سۆز:'''</big> کار دەکاتە سەر ئەندێشەو دڵ و وا دەکات کە بە ئارەزوویەکی خۆشەویستانە بشنێتەوە.
*٢. <big>'''بیر:'''</big> یا (فیکرە)ی ئەدیبو نووسەر ڕەگەزی بنەڕەتی بەرهەمی ئەدەبییە.
٣. <big>'''ئەندێشە:'''</big> ئەویش خەیاڵێکی تیژ تێپەڕی پەنهانییە لەدڵدا، ئەندێشە نەبێ ئیشی هونەرە ئاشکراییەکانی ئەدەب دەوەستێ.
*٤. <big>'''واتا:'''</big> واتای مەبەستەکە ڕوون دەکاتەوەو لەڕووی وشەو ڕستەوە بەجوانی دایدەڕێژێ تا سۆزو ئەندێشەکە ڕوون بکاتەوە.
<big>'''مێژووی ئەدەب'''</big>
مێژووی ئەدەب بەشێکە لە مێژووی گشتی نەتەوە بە تێکڕا دەکەوێتە بەر بەرنامەکانی مێژوو، لە دیرۆكو مێژووی گشتیدا هەندێک ڕاستی هەنو باس دەکرێن کە سەر بە سەردەمی ڕابردوونو لەگەڵ ئێستادا پەیوەندییان بڕاوە.
بەڵام لە مێژووی ئەدەبدا، هۆنراوەو پەخشان هەر کاریگەرنو زیندوون، چونکە توانای وڕووژاندنی بیرو سۆزیان هەیە.
مێژووی هەر نەتەوەیەکیش کاتێک پەیدا دەبێت کە ئەو نەتەوەیە سامانێکی ئەدەبی لا پەیدا ببێت کە شایانی نووسینەوەو مێژوو بۆ دانان بێت. مێژووی ئەدەب زانستێکە باس لە چۆنیەتی زمانو ئەو هۆنراوەو پەخشانە جوانانە دەکات کە بۆمان بەجێ ماون، بەرزییو نزمییان دەردەخات، لە کاروبارو ژیانی هۆزانڤانو نووسەرو ئەدەبیاتیش دەدوێت هەروەها بەرهەمەکانیشیان هەلدەسەنگێنێت.
<big>'''ڕەخنەی ئەدەب'''</big>
دیارە هەر لەو دەمەی خەلك گوێیان لە هۆنراوەی شاعیران یا وتاروو شتی تربووە، هەندێکیان بیروڕای خۆیان دەربڕیوە، ستایشی بەرهەمەکانیان کردووە، یانیش کەمو کورتییان پیشان داون، کە ئەوەیان یەکەم شێوەی ڕەخنەی ئەدەبی بووە، لە پاشان وردە وردە پەرەی پێ دراوەو پێشکەوتووە تا وای لێ هاتووە ببێتە خاوەنی چەند ڕێو شوێنێکی تایبەتی بەشێوەیەکی وا کە لە دواییدا بووبێتە هونەرێکی نایابی سەربەخۆ.
دیاره ڕەخنە هەر لەگەڵ پەیدابوونی ئەدەبدا پەیدا بووە کە لەم لایەنەوە پێش مێژووی ئەدەب کەوتووە، چوونکە وا دەرکەوتووە کە شاعیرو هۆزانڤانە کۆنەکانی عەرەبو نەتەوەکانی تر هەر خۋشیان رەخنەگر بوون، بۆ نموونە [[ئەرستۆڤان]] یەکەم ڕەخنەگری یۋنانی شاعیر بووەو یەك ڕۆمانی دوورو درێژی بە ناوی (بۆقەکان) تەرخان کردووە بۆ ڕەخنەگرتن لە هەر سێ شاعیری تراژیدی یۆنان (سۆفۆکلیس)و (یۆرۆپیدس)و (ئەشیل)، لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین کە ڕەخنەگرانی سەرەتا شاعیر بوون.
سەرەتای ڕەخنەسازیی لە ئەدەبی کوردیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەمی زایینیو لەم بوارەدا ([[ئەحمەدی خانی]]) شاعیر پێشەنگ بووە، هەروەها ([[حاجی قادری کۆیی]]) لە ڕەخنەدا جێ پەنجەی دیارە. ڕەخنەی ئەدەبیش بریتییە لە هونەری لێکۆڵینەوەو توێژینەوەو لە یەک جوداکردنەوەی شێوازەکان، ئەوەشیان ڕێبازی گشتی نووسەرو جۆرو دەربڕینو بیرکردنەوەیو هەستو سۆزی دەگرێتەوە، واتە شێوازی تایبەتی نووسەر هەموو ئەو ڕەگەزانە دەگرێتەوە کە ناومان بردن.
== سەرچاوەکان ==
پەرتووکی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی/بەشی ئەدەب
{{تووڵی دەروازە|وێژە}}
|