ژول ڤێرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، چاکسازیی پێشەکی
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
ھێڵی ١١:
لە ساڵی ١٨٣٦ ڤێرنێێ بەردەوامی دا بە خوێندن لە قوتابخانەی کاسۆلیکی ئێکۆل سەینت-ستانیسلاس و لەگەڵ ڕێبازی ئایینی باوکیدا خۆی گونجاند. جۆڵس بە خێرایی خۆی دەرخست بە ھۆی لەبەرکردن و گوتنەوەی دەقاودەق لە بوارەکانی جوگرافیا، زمانی یونانی، زمانی لاتینی، و گۆرانی وتن. لە ھەمان ساڵی (١٨٣٦) پیێر ڤێرنێ خانووێکی گەشتیاری لە سەر ڕۆباری لوور لە ناوچەی ڕێفورمس (29 Rue des Reformes) لە گوندی چانتینای (Chantenay کە ئێستا بەشێکی نانتسە) کڕی. بەھۆی دەفتەرە یادگارییە پۆختەکەی (یادگارییەکانی منداڵی و گەنجی) جۆڵس بیری جوانییە دڵڕفێنەکەی ڕۆبار و جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکانی کەوتەوە. ھەروەھا پشووەکانی خوی لە بڕەینس بەسەر دەبرد لە خانوی مامی کە ناوی پڕۆدێنت ئاڵوتێ بوو و کەسێکی خانەنشینی خاوەن مەڕدار بووو زۆر شوێنی دونیا گەڕابوو و وەک سەرۆک شارەوانی بڕەینس لە ١٨٢٨ تا١٨٣٧خزمەتی کردبوو. جۆڵس تامی لە
 
یاری کردن (Game of the Gooseیاری قازی سەرتەختەی ماوە درێژ) بوو لە گەڵ مامی و ھەروەھا ناوی یارییەکە و ناوی مامی چووە ناو دوو لە ڕوومانەکانی دواتری (The Will of an Eccentric (1900) و Ruber the Conqueror (1886) بە پێی ڕێزبەندی).{{cite web|last1=Vallois|first1=Thirza|title=Travel to Amiens: Follow in the Footsteps of Author Jules Verne|url=https://www.francetoday.com/learn/books/travel_to_amiens_follow_in_the_footsteps_of_author_jules_verne/|website=France Today|publisher=France Media Ltd.|accessdate=5 May 2017|date=2015-11-25|archive-url=https://web.archive.org/web/20200607034534/https://www.francetoday.com/learn/books/travel_to_amiens_follow_in_the_footsteps_of_author_jules_verne/|archive-date= ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠|dead-url=yes}}
 
بە پێی ئەفسانە (ئەفسانە دەڵێ) لە ساڵی ١٨٣٩ لە تەمەنی ١١ ساڵیدا جۆڵس بە نھێنی شوێنێکی بە دەست ھێنا وەک مناڵێکی خزمەتکاری سەر کەشتییەکی سێ چاڕۆکەداربەناوی ڕەنگ سوور (شیلانی) بە مەبەستی گەشت کردن بو ئیندیێس (Indies باشورو باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەتایبەت ئەندەنوسیاو فیلیپین) و ھێنانەوەی ملوانکەیەکی شیلانی (ڕەنگ سوور) بو کاڕۆڵاین ی ئامۆزای. لە ئێوارەکەدا کەشتی یەکە دەستی بە گەشتەکەی کرد بو ئیندیێس. سەرەتا لە ناوچەی پیمبۆف (Paimbeouf) وەستا، ئەو شوێنەی کە پیێر ڤێرنێ لە کاتی خویدا گەیشت بۆ بینینی کوڕەکەی و گەراندنەوەی و پەیمانی لێوەرگرت کە «تەنھا لە خەیاڵیدا گەشت بکات» نەک ڕاستەقینە. ئێستا ئەفسانەکە ناسراوە بەوەی کە چیڕۆکێکە زیادەڕەوی تێداکراوە و لە لایەن یەکەم نووسەر (نووسەری ژیاننامەی جۆڵس) داھێنراوە کە مارگێریت ئاڵۆتێ دی لا فویێ ی خوشکزای بوو کە ھەرچەندە لەوانەیە لە ڕۆداوێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتبێ. لە ساڵی ١٨٤٠ خێزانی جۆڵس دوبارە گواستیانەوە بۆ بینایەکی گەورە لە ناوچەی جین جاکس (No. 6 Rue Jean-Jauqes-Rousseau) و ھەر لەو شوێنە بچووکترین مناڵی ئەو خێزانە کە ماری بوو لە دایک ببوو لە ساڵی ١٨٤٢. لە ھەمان ساڵدا جۆڵس چووە قوتابخانەیەکی تری ئایینی بە ناوی، The petite Seminaire de Saint-Donatien، وەک قوتابییەکی ڕانەھاتوو (کەم شارەزا). ڕۆمانە تەواو نەکراوەکەی جۆڵس بەناوی قەشە (A Priest in 1839) کە وەسفی مەدرەسەی کاسوڵیکی دەکات لە کەمکردنی ڕێزو نرخی وەرزی خوێندن، لە تەمەنی ھەرزەکاری و سەرەتای کارە پەخشانییەکانی بە مەبەستی مانەوە نووسراوە. لە ساڵی ١٨٤٤ بو ١٨٤٦ جۆڵس و براکەی نێردرانە قوتابخانەی لایس ڕویال (Lycee Royal) لە نانتیس. دوای تەواو کردنی پولەکان لە زانستی ڕەوانبێژی و فەلسەفە، چووە ئەکادیمیای نیشتیمانی فەڕەنسی لە شاری ڕینیس (Rennes) و پلەی باشەی لە ٢٩ تەممووزی ١٨٤٦ بەدەست ھێنا.Haszpra O. (1999): ''Jules Verne pri la lingvo Esperanto'' - in hungarian: - Scienca Revuo, 3, 35-38. Niederglat