یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦٦:
'''یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید''' ({{بە ئیسپانی|Real Madrid Club de Fútbol}}) زیاتر بە '''ڕیال مەدرید''' ناسراوە، یان کورتدەکرێتەوە بە '''ڕیال'''، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی [[ئیسپانیە]] و بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا [[مەدرید]] و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە.
 
لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە [[لالیگا|خولی ئیسپانی]] یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە [[جیھان]]، یانەی ڕیال مەدرید ٣٣٣٤ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی)، و ١٩ جاریش [[جامی شای ئیسپانیا]]ی بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٣ [[خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا|خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا]]. و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیال مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی ([[فیفا]]) ھەروەھا ڕیال مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە [[ئەورووپا]] کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزوتنەوەی یانە ئەوروپییەکان.
 
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە [[یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ]] لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و، ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات. لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢. و لە ٢٣ی [[کانوونی یەکەم]]ی ٢٠٠٠، فیفا ڕیال مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە [[سەدەی بیستەم|سەدەی بیستەمدا]]».