سیستمی زانیاریی جوگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری: گۆڕین
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (ڕیزبەندیی ناونیشانەکان - کۆتا تۆخی/لاری ون)
ھێڵی ٢٣:
١- نەخشەی شوێنی شتەکان ھەڵگرنەوە ٢- چەندیەتی و ژمارەکان و چڕی شوێن و دانشتووان بە شێوەی نەخشە و ھێڵکاری نیشان بدەن ٣- چ لە ناو و ناوەڕۆکی شتێک دایە بیدۆزنەوە ٤- چ لە نزیک و ئاقاری بابەتەکەتان دایە بیدۆزنەوە ٥- نەخشەی گۆڕانکارییەکان ھەڵگرنەوە.
 
==== ڕوانگەی جوگرافی ====
جوگرافیا زانستی زەوی و جیھانی ئێمەیە. ھاوڕێ لە گەڵGIS، جوگرافیا یارمەتیدەری ئێمەیە لە باشترناسینی جیھانی دەور و بەرمان و دەتوانین زانستی جوگرافی بۆ کۆمەڵێک لە چالاکییە مرۆییەکان بە کار بێنین. ئاکامی ئەم بابەتە، بەدی ھاتنی ڕوانگەی جوگرافییە. شێوازێکی نوی لە بیر کردنەوە و چارەسەری کێشەکان بە کەلک وەرگرتن لە زانیارییە جوگرافییەکان، بۆ ئەوەی ئێمە چۆن گۆی زەوی بناسین و لە ئاکامدا باشتر بەڕێوەی ببەین. ئەم ڕوانگەیە ئەم ھەلەمان بۆ دەڕخسێبنێ تاکوو بە ھۆی ئەندازەگرتنی زەوی، ڕێکخستنی داتاکان و شی کردنەوە و مودێلسازی پڕۆسە جیاوازەکان و پەیوەندییان پێکەوە، زانستی جوگرافی وەدی بێنین. ئەم ڕوانگە جوگرافییە یارمەتیدەرمانە تا ئەم زانستە لە بۆ دیزاین، پلان دانان و گۆڕانی جیھانی خۆمان وەکار بێنین.
 
== بەکارھێنەرانی GIS کێن؟ ==
بە کارھێنانی GIS بە پێی پیداویستییەکانی ھەر ھەرێم و وڵاتێک لە بەشی جیاوازدا گەشەی کردووە. بۆ وینە لە ئەوروپا سەرەتا لەم سیستمە بۆ پێگەکانی تۆماری زانیاری بەڵگە و خانووبەرەکان، ژینگە، پارێزگاری کردن لە نەخشەکانی تۆپۆگرافی، لە کانەدا لە پلان دانانی دارستان، بارستایی درەختەکان، دۆزینەوەی رێگای دەست پێ ڕاگەیشتن بۆ ناو دارستانەکان، لە چین و ژاپون بۆ چاودێری و مودێلینگی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەشە جیاوازەکان بە تایبەت لە پلان دانانی شار و شارەوانییەکان لەم سیستمە کەڵک وەرگیراوە و بە تێپەڕ بوونی کات و گەشەی سیستمەکان، کەڵک وەرگرتن لە GIS بۆ ناو گشت بەشەکانی پەیوەندیدار بە زەوییەوە شۆڕ بووتەوە. بە کارھێنانی ئەم سیستمە لە ھەموو ئەو بەشانەی کە بە جۆرێک لە گەڵ زەوی، نەخشە و بە گشتی لەگەڵ زانیارییەکانی جوگرافی شوێنی و شی کردنەوەی فەزایی پەیوەندییان ھەیە، دەکرێ.<ref>سلێمانی، ھادی، مەعرووفی، ئەیوب، تەھا نارینی، ئەحمەد(٢٠١٧)، دەروازەیەک بۆ فێربوونی سیستمی زانیاریی جوگرافی GIS، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی نارین: ھەولێر، لل، ٣-١. ''</ref>
 
== سەیری ئەمانەش بکە ==