ماری کووری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ھێڵی ٤١:
ماری ساڵۆمەیا سکڵۆدۆسکا کیوری (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧–٤ی تەممووزی ١٩٣٤) فیزیاوان و کیمیاگەری بەرەچەڵەک پۆڵەندی و ھاوڵاتی فەڕەنسا بوو کە توێژینەوەی پێشەنگی لەسەر تیشکی ناووەکی ئەنجامدا. ئەو یەکەم ئافرەت بوو خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، ھەروەک یەکەم کەس و تاکە ئافرەتە کە دوو جار خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە و، تاکە کەسە کە خەڵاتی نۆبڵ لە دوو زانستی جیاواز وەربگرێت. ئەو بەشێکە لە میراتی خێزانی کیوری کە خاوەنی پێنج خەڵاتی نۆبڵن. ھەروەھا یەکەم ئافرەت بوو کە ببێت بە پرۆفیسۆر لە زانکۆی پاریس. لە ١٩٩٥ بوو بە یەکەم ئافرەت کە لاشەکەی لە گۆڕی پێشووی بگوازرێتەوەو لە گۆڕێکی تایبەت بە خۆی بنێژرێت لەسەر بنەمای تواناکانی لە گۆڕستانی (پێنثیۆن) ی مەزنان لە پاریس.
 
== ژیاننامە ==
=== سەرەتای ژیانی ===
مارییا سکلۆدۆوسکا لە ٧ تشرینی دووەم ١٨٦٧ لە وارسۆ، لە کۆنگرێس پۆڵەندا لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسی، لەدایکبوو.