وتووێژ:قەزیە (لۆژیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{و|Calak}} کاک چالاک بۆ ئەمە وشەی باشتر شک نابەی؟ پێشنیارم بە چاوکردن لە ڕیشەی proposition د...»ەوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
 
و
ھێڵی ١:
{{و|Calak}} کاک چالاک بۆ ئەمە وشەی باشتر شک نابەی؟ پێشنیارم بە چاوکردن لە ڕیشەی proposition دروست کردووە. لە فارسیدا گزاره و قضیه ی پێ ئەڵێن. قضیه کۆنە، گوزارە وا بزانم غلامحسین مصاحب دروستی کردووە. مەبەست لێی ڕستەیەکە کە گوزارش لە شتێک ئەکا. ھەر ئەمە باشە یا بیکەین بە قەزیە؟ -[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٧:٤١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
:{{و|Aza}} سڵاو. وەڵا لێرەدا پێشنیار جوان نییە. پێشنیار لە ڕووی ڕیشەوە نەبێ لە ڕووی مانا بێ زیاتر بۆ Suggestion گونجاوە ھەتا Proposition.
:گزارش و گزاره ھەر دووکیان ناوی چاوگی گزاردن-ن. ئەو شتەی فارسی دەڵێ گزاردن بە کوردی دەبێتە بژاردن. ڕیشەکەیشی دەچێتە سەر wizārdanی پاڵەوییەوە (دیارە لە پارتیدا دەبێ wižārdan بووبێ). جا wizārdan لە فەرھەنگی مەککێنزیدا ئاوا مانا کراوەتەوە:
:separate; explain, interpret; perform, fulfill, redeem
:بژاردن بە مانای separate لە کوردیدا زۆر باوە بەڵام تووشی تەحدیدی مانایی بووە. بژاردن لای ئێمە بە «خاوێنکردنی دەغڵ ودان لە گیای بێ کەڵک» دەڵێن دیارە ھەمان separateە بەڵام جیاکردنەوەی خراپ لە چاک.
:ماناکەی تری explain, interpret لە ھەنبانەدا و لە مەدخەلی [https://lex.vejinbooks.com/ck/def/henbaneborine/%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%DB%95 بژارە]دا ھاتووە (تەرجەمە، وەرگێڕان/ترجمه) و ھەمان شتە فارس دەڵێ گزارە و گزارش. ھەر وەک پێشتریش کوتبووم ماناکردنەوەی مەدەخەلەکانی کوردی زۆر لاوازە و بە بڕوای من بژارە-یش دەبێ ھەمان گزارە یانی explain بێ.
:سەیر کە ھەر لە ھەنبانەدا مانایەکی تری نووسراوە «خەولێکدانەوە» (تعبیر خواب). دەی خۆی لێرەدا جوان دیارە بژارە یانی explain یا interpretی خەو. لە فارسیشدا بەمە دەڵێن خواب گزاردن و [https://www.vajehyab.com/?q=خواب+گزاری&f=dehkhoda خواب‌گزاری].
:دوایین ماناکەی perform/fulfill لە فارسیدا باوە و ھاومانای ادا کردن-ە بەڵام لە کوردیدا نییە. بۆ نموونە بە فارسی دەڵێن خدمتگزاری و لەو دەویش وەک بنێشتە خۆشە دەڵێن خزمەتگوزاری. لە کوردیدا بژاردن بە مانای تاواندان ھەر دەچێتەوە سەر redeemەوە.
:پێت خۆش گوزارە دابنێی دای نێ بەڵام فارسیی ڕووتە و کوردی نییە. کوردییەکەی بژارەیە.
:-- [[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک</span>'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٠٨:٥٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قەزیە (لۆژیک)".