سەددام حوسێن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
[وەشانی تاوتوێ نەکراو] | [وەشانی تاوتوێ نەکراو] |
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ حکوومەتی کاتی تاگ: بەستەردەری خێرا |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ کۆلۆنیالیزم تاگ: بەستەردەری خێرا |
||
ھێڵی ٩١:
دوای بەدەستهێنانی پلە و پۆست، خزم و ناسیاوەکانی سەددام بوونە پاڵپشت و ڕاوێژکاری نزیک لەخۆی. لە ژێر سەرپەرشتی خاڵی، سەددام چووە خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەیەکی قەومی. دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی، سەددام بۆ ماوەی سێ ساڵان لە بەشی یاسا دەیخوێند بەڵام لەساڵی ١٩٥٧ وازی لێهێنا و پەیوەندیکرد بەشۆڕشی سەرتاسەری عەرەبی لە حیزبی بەعس، کە خاڵیشی پشتگیری دەکرد. بۆ ماوەیەکیش سەددام بووە مامۆستای قۆناغی ئامادەیی.<ref>{{cite book|last=Batatu|first=Hanna|title=The Old Social Classes & The Revolutionary Movement in Iraq|publisher=[[Princeton University Press]]|year=1979|isbn=0-691-05241-7|authorlink=Hanna Batatu}}</ref> بیرووباوەڕی بەعسی لە سووریا سەریهەڵدا و لەوێ حیزبی بەعس خاوەن پێگە و جەماوەرێکی زۆربوو، لە ساڵی ١٩٥٥ کەمتر لە ٣٠٠ ئەندامی حیزبەکە خەڵکی عێراق بوون، وابڕوادەکرێ ئەمە هۆکاری سەرەکی بێت کە سەددام لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لەوانەش [[ئەحمەد حەسەن بەکر]] چوونەتە پاڵ ئەو حیزبە لەبڕی حیزبە نەتەوەییەکانی دیکەی عێراق.<ref name="Karsh 13–15" />
لەو سەردەمە هەستی شۆڕشگێری لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەری هەڵدابوو. لە عێراق [[پێشکەوتووخوازی|پێشکەوتووخوازەکان]] و [[سۆشیالیزم|سۆسیالیستەکان]] نەریتی سیاسەتی کۆن و خانەدانەکانیان ڕووخاند کە لەلایەن کەسانی بیۆکرات، سەردەمی
لە ساڵی ١٩٥٨، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هاتنی سەددام بۆ ناو حیزبی بەعس ئەوا [[عەبدولکەریم قاسم]] کودەتایەکی سەربازی ڕێکخست و دەسەڵاتی شاهانەی [[فەیسەڵی دووەم|مەلیک فەیسەڵی دووەمی]] هێنایە خوارەوە و ناوی نا [[شۆڕشی ١٤ی تەممووز|شۆڕشی ١٤ی تەمموز]].
|