ئیمام شافعی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ بەڵگە (ڕاستی)
تاگ: بەستەردەری خێرا
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٠:
کاتێک باوکی وەفات ئەکات لە [[فەلەستین]]، شافعی تەمەنی ئەگاتە دوو ساڵ دایکی ئەیھێنێتەوە بۆ [[مەککە]] لە گەڕەکێک نزیک کەعبە کە ناوی (شعب الخیف) جێگیر دەبن دوای ئەوەی ھەندێک گەورە دەبێت دایکی دەینێرێت بۆ فێربوونی [[قورئان]] بەڵام لەبەر کەم دەرامەتی دایکی ناتوانێت پێداویستی قورئانخوێندنی بۆ دابین بکات مامۆستا وەری ناگرێت، بەڵام ھەر ئەڕوات گوێ ئەگرێت لە مامۆستا، ئەو وانانەی کە مامۆستا لەسەر [[قورئان]] بە قوتابیەکانی دەڵێت ئەم لەبەری ئەکات بەھۆی خوێندنەوەی مامۆستا، پاشان مامۆستا کە ئەبینێت ئەوەندە زیرەکە وەری دەگرێت، کە تەمەنی دەگاتە حەوت ساڵ ھەموو قورئان لەبەر ئەکات، و لەگەڵ ئەمەشدا دەست بە خوێندنی زانستی عەرەبی دەکات لە مزگەوتی حەرامدا تا لەھەموو عیلمەکاندا زۆر شارەزا دەبێت و لە ھەموو دیالێکتەکانی زمانی عەرەبی شارەزا ئەبێت بەھۆی وەرگرتنی ئەو دیالێکتانە لەو خێڵە دەشتەکیانەی عەرەبەوە، دواتریش دەست بەخوێندنی زانستی قورئان و زانستی فەرموودە و فیقھـ دەکات، خۆی بۆ تەرخان دەکات و زۆر سەرکەوتوانە تەواویان دەکات.
== گەڕان بە دوای زانستدا ==
دوای ئەوەی لای ھەرچی مامۆستای شارەزای مەککە ھەیە خوێندن تەواو دەکات پاشان ئەڕوات بۆ [[مەدینە]] بۆ خزمەتی پێشەوا [[مالکیمالیک کوڕی ئەنەس|مالیکی کوڕی ئەنەس]]، ماوەیەک لای ئەمێنێتەوە و مۆتە (الموطأ)ی لەلا ئەخوێنێت کە یەکێکە لە کتێبە ناودارەکانی ئیمامی مالک پاشان ئیمام مالیک داوای لێ ئەکات لەجێگای خۆی مۆتە بڵێتەوە بە قوتابیەکانی، ھەشت مانگ لەوێ ئەمێنێتەوە و پاشان ئەڕوات بۆ [[کووفە]] لەگەڵ ئەو حاجیانەی لە عێراقەوە ھاتبوون بۆ [[حەج]]، دوای پرس کردن بە ئیمام مالیک وئیجازەی ڕۆیشتنی ئەداتێ ودوای ٢٤ ڕۆژ ئەگەنە کووفە ولەگەڵ ھەردوو زانای کووفە (محەمەدی کوڕی حەسەن و ئەبویوسف) یەکتر ئەبینن و باس و گفتوگۆی زانستی زۆر دەکەن و ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی دەگرێت.
لەو ماوەیەدا ئیمامی شافیعی زۆر شتی لە ئیمام محەمەد وەر دەگرێت، پاشان گەڕاوە بە وڵاتی [[ئێران]] و [[بەغدا]] و [[کوردستانی عێراق]] و تا [[تورکیا]] کە ماوەیەک لە حەران ماوەتەوە، پاشان چووە بۆ فەلەستین لە (ڕامەڵە ماوەتەوە)، ئەم سەفەرەی دوو ساڵی پێ چووە لە ساڵی ١٧٢ی کۆچی تا ساڵی ١٧٤ کۆچی، شارەزای زۆری لەو سەفەرەی دا وەرگرتوە و خوو ڕەوشت و تەقالیدی باو نەریتی ئەو وولاتانەی گەڕاوە شارەزا بووە، جارێکی تر لە راملەوە دەگەڕێتەوە بۆ [[مەدینە]] لەکاتی نوێژی عەسردا کە ئیمام مالیک دەرسی ھەیە ھەموو قوتابیەکانی دادەنیشن و ئیمام شافیعیش لەدواوە دادەنیشێت بێ ئەوەی ئیمام مالیک بزانێت، ئیمام مالیک دەست دەکات بە پرسیار کردن لە قوتابیەکان دەربارەی بریندار کردنی دەست بە ئەنقەست چی لەسەرە بیدات بەو کەسەی برینداری کردوە ھیچ قوتابیەک نازانێت، ئیمام شافیعی بە قوتابیەک دەڵێت کە لەپاڵی دایە: ئەوە وەلامەکەیەتی، ئەویش ھەموو وەڵامەکە دەداتەوە، ئیمام مالیک دەڵێ چۆن ئەو وەڵامانە دەزانیت؟ ئەویش دەڵێ کوڕێکی گەنجم لەلایە ئەو پێم دەڵێ، ئیمام مالیک ئەو گەنجە بانگ دەکات بزانێ کێ یە کە سەیر دەکات شافیعی یە لە کورسی یەکەی دێتە خوارەوە و باوەشی پێدا دەکات و بە ئیمام شافیعی دەڵێت تۆ ئەم باسەیان بۆ تەواو بکە وپێیان بڵێ لەباتی من ماوەی چوار ساڵ زیاتر لە خزمەتی ئیمام مالیک دا دەمێنێتەوە تا لەساڵی ١٧٩ ی کۆچی دا ئیمام مالیک وەفات دەکات.
== ڕۆشتنی بۆ یەمەن ==