قەزای مێرگەسۆر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 2A03:2880:21FF:7:0:0:FACE:B00C (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Aram
ھێڵی ٤١:
 
==لایەنی مێژووی==
قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ١٩٥٦ قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر دامەزراوە وە دامەزراندنی یەکە کارگێریەکان و دامەزراوەی قائیمقامیەت کە قەزا زێبار بووە لە شارۆچکەی بلێی ئێستا بە هۆی نەگونجانی قەزا لەو ناوچەیە و گرنگی بوونی لە مێرگەسۆر کە گەڵێک هۆکار بۆ ئەم گواستنەوەیە هەبوون بۆیە گواسترایەوە بۆ مێرگەسۆر، ئەمەش دوای ئەوە هات ئاوارەکانی خوارووی عێراق و قەزای مەخمور کە هەموویان لە خەڵکی مێرگەسۆر و دەوروبەری بوون، لە ئەنجامی رووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، گەڕابوونەوە عێراق و لەلایەن حکومەتی عێراق دوور خڕابوونەوە بۆ قەزای مەخمور و موسل و بەسرا، لە ساڵی ۱۹٥٦ گەڕانەوە و قەزای مێرگەسۆر ئاوەدانی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیەوە. وە یەکەم قائیمقام بە ناوی کانەبی کە خەڵکی هەولێر بوو هێنرایە مێرگەسۆر و دەست بەکاربوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پێکهاتەکانی ناوچەکە پەیوەندی بەرێوەبردنی سەرکەوتوو بێت و بە هۆی ئەو مەترسیانەی کە هەمیشە رژێمەکان لەگەل بزاڤی شۆرش لە ناوچەی بارزان هەیبووە ویسترا کەسانێک کارەکان بەرێوە بەرن کە خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە بکەن بەڵام هەمیشە کێشە دروست بووە بە هۆی پابەند نەبونیان بە داواکاریە هەڵەکانی دەسەڵاتی ناوەندی، وە شورتەی عێراق بە تەنها بۆ پاراستنی ئەمنیەت دانرا، چونکە کەسێک بە ناوی ولۆ لە لایەن جەیش تیرۆر کرا و بۆ ئەوەی باری ئەمنی ناوچەکە تێک نەچێ شورتە دامەزرا لە کاتی هێنانی دامەزراوەی کارگێری قەزای مێرگەسۆر و هەر ئەمەش یەکێک بووە لە هۆکارەکان لە هێنانی یەکە کارگێریەکان بۆ ناوەندی مێرگەسۆر، دواتر بە هۆکاری گۆرانی هاوکێشەکان بە هۆی پەیماننامەی جەزایر و بزاڤی شۆرش لەو ناوچەیە رژێم هەڵسا بە راگواستنی خەڵکی سنوری مێرگەسۆر لە دەڤەری درێ و ستوون بۆ ناوەندی مێرگەسۆر بۆ ئەوەی پاڵپشتی شۆرش نەکەن و رێگە لەم هۆکارە بگرن و لە مێرگەسۆر چاودێری لەسەر بکەن بە هۆکاری ئەوەی باری ژیانی رۆژانەیان باش نەبووە کەسایەتیە دیارەکانی مێرگەسۆر هاوکاری و خێریان پێشکەش دەکرد لە ناویاندا حەسەن مینۆ کە خواردنی لە ماڵی خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەو خانەوادانە دەبرد بەڵام مدیر ناحیە لە بەر چاوی خەڵک نارازیەتی خۆی پێ گووت کە داوای کرد ئەم کارە نەکات بەڵام ئەو پێی گووت کە ئەمە خێرە و خانەوادەکان پێویستیان پێیەتی بۆیە دواجار داوا لە حەسەن مینۆ کرا ببێتە موختاری مێرگەسۆر بۆ ئەوەی کاری هاوڵاتیانی دەڤەری مێرگەسۆر راپەرێنێت لە ساڵی ١٩٧٥ وەک یەکەم موختاری مێرگەسۆر دەست بە کار بوو، بەڵام دواتر داوا لە حەسەن مینۆ کرا کە زانیاری شۆرش بدات بە رژێم بەڵام ئەو پابەند نەبوو وە ئەمەش بووە هۆی تورەبوون و مۆری موختاری لە حەسەن مینۆ وەرگیرایەوە و درا بە کەسانی تر بەڵام بە هەمان شێوە ئەوانیش پابەند نەبوون کە کاری هەواڵگری بکەن بۆیە هەمیشە ئەم ناوچەیە ناوەندی بزاڤی شۆرشەکان بووە خەڵکی ئەم ناوچەیە بیری رزگاری خوازی یان لە لا زیندوو بوە و پاڵپشتی شۆرشەکانیان کردووە و گەڵێک شەهیدیان لەو رێگەیە داوە لەو کاتەو لە مێژووی کۆنترو تا ئەم رۆژگارە.
 
== لایەنی جوگرافی ==