پەیمانی لۆزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاریی بەرنامەی ئای-ئۆ-ئێس
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 62.201.255.123 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Arya sarhan
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Lausanne treaty 1923 plaque.jpg|وێنۆک|تابلۆی یادگاری ڕێکەوتننامەکە لە میوانخانەی شاتۆ دوئوشی شاری لۆزان.]]'''پەیمانی لۆزان''' ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە [[سویس]] بەسترابوو ئیمزاکرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێکرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەشتنە ئەنجام بڵاوی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا ئیمزاکرا.<ref>{{Cite journal|ناو=جۆزەف کروو|خولاو=Proceedings of the American Philosophical Society|ڕێکەوت=Feb. 15, 1954|title=The Peace Conference of Lausanne, 1922-1923|url=https://www.jstor.org/stable/3143664|author=Joseph Grew}}</ref> ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربوەکان لە ئو ڕاقی "شاتۆ دو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسراوە.
 
مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان [[تورکیا]]ـی کەواد و [[یۆنان]] و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی [[پەیمانی سێڤر]] بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسیەکان و چارەسەرکردنی کێشەی [[موسڵ]] و سیستمی تەنکە دەریاییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و داراییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەی داو نەی ھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی [[پەیمانی سێڤر]] بێتە دی.