گورجستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ب (زیادکردنی دەروازەی ئاسیا، + ئەورووپا، + جوگرافیا، + وڵات)
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
لە ساڵی ١٨١٢ دا بەپێی رێکەوتنی "گوڵستان" رۆژھەڵاتی گورجستان (کاخێتی و کارتلی) لە ئێران جیاکرایەوە و خرایە سەر روسیای قەیسەری‌. لەو کاتەشەوە تا ساڵی ١٩١٧ واتە شۆڕشی ئۆکتۆبر وەک بەشێک لە رووسیا مایەوە. لە سەردەمی سۆڤیەت دا یەکێک بوو لە کۆمارەکانی ئەو یەکێتیە. جۆزیڤ ستالین سەرۆکی‌ پێشووی‌ سۆڤیەت بە رەچەڵەک گورجی بوو. پاش رووخانی‌ یەکێتی‌ سۆڤیەت ئەم کۆمارەش وەکوو کۆمارەکانی دیکەی‌ ئەو یەکێتیە لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی راگەیاند. کۆماری گورجستان کۆمارێکی دیموکراتی وعەلمانییە.
 
لەم کۆمارەدا دو ھەرێمی ئۆتۆنۆم بە ناوەکانی ئۆسیتیای‌ باشوور و [[ئابخازیا]] ھەن کە دەکەونە سنورەکانی باکوور و نزیک روسیان. لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا پێگەی‌ ئەم دوھەرێمە بوونەتە جێی ناکۆکی روسیا و گورجستان. لە ساڵی‌ ٢٠٠٨دا لە دوای‌ جەنگی‌ روسیا و گورجستان، ئەو دوو ھەرێمە بە پشتیوانی‌ روسیا سەربەخۆیی‌ خۆیان راگەیاند بەڵام لە ئاستی‌ نێودەوڵەتیدا ھێشتا دانیان پێدا نەنراوە.
ئێدوارد شواردنادزە وەزیری دەرەوەی پێشوی یەکێتی‌ سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١دا بووە یەکەم سەرکۆماری گورجستان. شواردنادزە پەیوەندیێکی پتەوی لەگەڵ رووسیا ھەبو، بەو ھۆیە و ھەروەھا لەبەر لاوازی وڵاتەکەی‌، رازی بوو کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ھەر دوو ھەرێمی ئۆسیتیای‌ باشور و ئابخازیا وەر نەدات و رێگە بدات ھێزەکانی رووسیا لەو ھەرێمانە جێگیر بکرێن. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ بەھۆی شورشە پرتەقاڵییەکەی ساکاشیفیلییەوە کە ئەمریکا پشتگیری لێدەکرت، کۆتایی بە حکوومەتی سەر بە رووسیای شواردنادزە ھات و میخاییل ساکاشفیلی بوو بە سەرکۆمار. لەوەبەدواوە دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی دەرەوەی گورجستان گۆڕا و ئەو وڵاتە دورکەوتنەوە لە رووسیا و خۆنزیک کردنەوەی‌ لە رۆژئاواو ئەمریکا کردە بنەمایەکی‌ سیاسەتی‌ دەرەوەی‌ خۆی‌. گورجستان بەنیازە ببێتە ئەندامی‌ یەکێتی ئەورپا و رێکخراوی [[ناتۆ]]، ئەمەش ناکۆکییەکانی‌ ئەو وڵاتە و رووسیای‌ قوڵتر کردۆتەوە.
 
بەکارھێنەری نەناسراو