پارتی کرێکارانی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 696510 لە لایەن 20041383Mohammad (لێدوان)
تاگەکان: پووچەڵکردنەوە ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار پەڕگەی ون زیاد کرا
ساڵی 1987م گۆڕی بوساڵی 1978
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٨٨:
 
== درووست بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ==
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ساڵی ١٩٨٧۱۹۷٨ لە گوندێکی باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشکرا و فەرمی ڕاگەیاند. پەکەکە لە ڕۆژی ٢٧/١١/١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەر بە قەزای لیجە لە پارێزگای ئامەد لە باکوری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی ٢٣ کەس بەست و سەرھەڵدانی خۆی ڕاگەیاند. دانانی ناوی پەکەکە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێکی کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە بە ناوی فەرھاد کورتای پێشنیاز کراوە و لەو کۆنگرەیەدا پەسەندکرا. پێش دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامان و لایەنگرەکانی ئەو حزبە، بەناوی ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد. یەکەم دەستەی ئەو کەسانەی پێیان دەوترا ئاپۆچی لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا وەک گروپێکی فیکری و ئایدۆلۆژی بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجەلان دەستیان بەکار کرد. لە ساڵی ١٩٧٧دا ئەو گروپە سەرەتاییەی پەکەکە بڕیاریدا بۆ درێژەدان بەکارو چالاکییەکانی بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان. ساڵێک لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوروی کوردستان بە بەشداریی ٢٣ کەس یەکەم کۆنگرەیان بەست، لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ھەڵبژێردران. دەرکەوتنی ئاپۆچییەکان و پەکەکە لە باکووری کوردستان لەلایەن بەشێک لەو عەشیرەتە چەکدارانەوە، کە حکومەتی تورکیا پشتیوانیی لێدەکردن دژایەتی دەکرا. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی یەکەم پێکدادانە سەربازییەکانی پەکەکە لەناوچەی حیلوان - سیڤەرەک لە پارێزگای ڕحا (ئورفا) لە نێوان ئاپۆچییەکان و چەکدارە عەشیرەییەکاندا ڕووبدات. ئەو دۆخە بەردەوام بوو تاوەکو کودەتای سەربازیی ١٢ ئەیلولی ١٩٨٠ بەسەرۆکایەتیی کەنعان ئەڤرەن، لەلایەن جەنەڕاڵەکانی سوپای تورکیاوە بەڕێوەچوو. لە دوای ئەو کودەتایە ئەندامانی پەکەکە وەک زۆربەی گروپ و دەستەکانی دیکە لە باکوری کوردستان و تورکیا کەوتنەبەر شاڵای ڕاونان و گرتن و کوشتن. ھەڵمەتی ڕاوەدونان و کوشتنی ئەندامانی پەکەکە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ١٩٨١دا بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بەرەو لوبنان بڕۆن. لوبنان لەو کاتەدا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی گروپە شۆڕشگێڕەکانی سەرتاسەری جیھان. ئەندامانی پەکەکە بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە لوبنان پەیوەندییان بە گروپە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمەوە کرد و لەلایەن کەسانی وەک نایف حەواتمە، جۆرج حەبەش و بەگشتی بزووتنەوەی ڕزگاریی فەلەستینەوەوە ھاوکاری کران.
 
پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢ دا دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەی گروپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکوری کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی درا. ئەو گروپە ڕاھێنراوانەی پەکەکە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوری کوردستان پردی پەیوەندییان لە نێوان باکور و لوبناندا دروستکرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانی خۆیان دەنارد بۆ ڕاھێنان بۆ لوبنان. بەھۆی گەورەبوونەوەی ئەو کار و چالاکییەکانی پەکەکە سوپای تورکیا ھەڵمەتێکی لە دژی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە دەستپێکرد. لەو ھەڵمەتانەی سوپای تورکیادا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و کادێرە پێشکەوتووەکانی پەکەکە دەستگیرکران، یان کوژران. ئەو سەرکردە و کادیرە دیارانەی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیا و دەستگیرکران بریتی بوون لە مەزڵوم دۆغان، حەقی قەرار، محەممەد خەیری دورمش، کەمال پیر و عەلی چیچەک. مەزڵوم دۆغان لە دوای دەستگیرکردنی لە زینداندا بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و نەریتی یادکردنەوەی نەورۆزی لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکاندا چەسپاند. ھەر یەک لەو ئەندامانی دیکەی پەکەکە مانگرتنیان تا مردنیان بەڕێوە برد و بەھۆی مانگرتنەوە گیانیان لە دەستدا. باردۆخی خۆڕاگریی ئەندامان و کادیرانی پەکەکە کاردانەوەی بەرچاوی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستاندا دروستکرد. ئەوەش بووە ھۆی ئەوە لە دەرەوەی زیندانیش کاروچالاکییەکانی پەکەکە ڕوو لە زیادبوون بکات و سەرباری ئەوەی زۆربەی کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە دەستیگرکرابوون، ژمارەی ئەندامانی ئەو حزبە ڕووی لە زیادبوون کرد. لە دوای ئەو پێشھاتانە پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤ ھێزی ڕزگاریی کوردستان (ھەرەکە) ی دامەزراند و لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا شەڕی چەکداری بەشێوەی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی مەعسوم کۆرکوماز (عەگید) لە دژی سوپا و حکومەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد. لە ساڵی ١٩٨٦ و لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ئەو ساڵەدا و لە دوای چەند پێکدادانی قورس دامەزرێنەی ھێزی ڕزگاریی کوردستان، عەگید لە چیای گابار گیانی لە دەستدا. عەگید خەڵکی فارقینی ئامەد بوو و لە دایکبووی ١٩٥٦ بوو.