تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب -واڵە -> -کاڵا
No edit summary
ھێڵی ١:
'''تۆڕی کۆمپیوتەری''' بەرھەڤۆکێکە لە کۆمپیوتەرەکان و کەرەستەکانی لێکگرێدراو بەھۆی کاناڵەکانی [[گەیاندن|گەیاندنەوە]] کە کاری پێوەندیگرتن و پێڕاگەیاندن بۆ بەکارھێنەران ئاسان دەکاتەوە و ڕێگەی ھاوبەشیکردنیان پێ دەدا.
 
== نیازەکان ==
==نیاز==
 
تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:
 
* '''بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن.''' بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیی‌یەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
* '''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا'''. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
* '''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا'''. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە [[دراوە|دراوەکان]] و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
* '''بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا'''. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.