ئیمام شافعی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
| ڕەنگ = #B0C4DE
<!-- زانیاری-->
| ناو = ئیمامیئیمام شافعی
| ناو بە تەواوی ناوی تەواو = محەمەدموحەممەدی کوڕی ئیدریسئیدریسی شافعی
| لەدایکبوون = ١٥٠ی کۆچی، ٧٦٦ی زایینی
| لە دایکبوون = ١٥٠ک / ٧٦٦ز
| شوێنی لە دایکبوونلەدایکبوون = [[غەززە]]، {{flag|فەلەستین}}
| مردن = ٢٠٤ی کۆچی، ٨٢٠ی زایینی
| وەفاتکردن = ٢٠٤ک / ٨٢٠ز
| شوێنی وەفاتکردنمردن = [[قاهیرەقاھیرە]]، {{flag|میسر}}
| فیقهـفیقھ = [[مەزهەبیمەزھەبی شافعی]]
| بیروباوەڕ = [[سوننە]]
|بواری گرنگیپێدانە سەرەکییەکانکردوکۆش = فەرموودە، زانستی[[فەرموودە]]، [[زمانی عەرەبی]]
|شوێنەواگری کاریگەرییەکان= [[مالیکی کوڕی ئەنەس]]
| کاریگەرییکارتێکەری = [[ئەحمەد کوڕی حەنبەل]]، بوەیتی،[[بوەیتی]]، [[مەزنی]]
|}}
'''ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە'''، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی [[سوننە]] لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی [[مەزهەبی شافعی|مەزهەبی شافعییە]] لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، نوێکەرەوەی [[ئیسلام]] بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیی و هەروەک[[ ئەحمەد کوری حەنبەل]] ئاماژەی پێکردووە لە مژدەدانێکی [[محەمەد|پێغەمبەری ئیسلامدا]] لە ووتەیەکیدا دەفەرموێت؛ {{نووسەی عەرەبی|لا تسبوا قريشاً فإن عالمها يملأ الأرض علماً}} واتە؛ قسە بە قوڕەیش مەڵێن زانایەکیان تیا هەلدەکەوێت زەوی پڕدەکات لە زانست. و ئەبوونەعیم ئیسفرایینی ئەڵێت؛ ئەم فەرموودەیە لەسەر هیچ کەس نایەتەدی تەنها شافعی نەبێت.
ھێڵی ٣٠:
==گەڕان بە دوای زانستدا==
دوای ئەوەی لای ھەرچی مامۆستای شارەزای مەککە ھەیە خوێندن تەواو دەکات پاشان ئەڕوات بۆ [[مەدینە]] بۆ خزمەتی پێشەوا [[مالکی کوڕی ئەنەس]]، ماوەیەک لای ئەمێنێتەوە و مۆتە (الموطأ)ی لەلا ئەخوێنێت کە یەکێکە لە کتێبە ناودارەکانی ئیمامی مالک پاشان ئیمام مالیک داوای لێ ئەکات لەجێگای خۆی مۆتە بڵێتەوە بە قوتابیەکانی، ھەشت مانگ لەوێ ئەمێنێتەوە و پاشان ئەڕوات بۆ [[کووفە]] لەگەڵ ئەو حاجیانەی لە عێراقەوە ھاتبوون بۆ [[حەج]]، دوای پرس کردن بە ئیمام مالیک وئیجازەی ڕۆیشتنی ئەداتێ ودوای ٢٤ ڕۆژ ئەگەنە کووفە ولەگەڵ ھەردوو زانای کووفە (محەمەدی کوڕی حەسەن و ئەبویوسف) یەکتر ئەبینن و باس و گفتوگۆی زانستی زۆر دەکەن و ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی دەگرێت.
لەو ماوەیەدا ئیمامی شافیعی زۆر شتی لە ئیمام محەمەد وەر دەگرێت، پاشان گەڕاوە بە وڵاتی [[ئێران]] و [[بەغدا]] و [[کوردستانی عێراق]] و تا [[تورکیا]] کە ماوەیەک لە حەران ماوەتەوە، پاشان چووە بۆ فەلەستین لە (ڕامەڵە ماوەتەوە)، ئەم سەفەرەی دوو ساڵی پێ چووە لە ساڵی ١٧٢ی کۆچی تا ساڵی ١٧٤ کۆچی، شارەزای زۆری لەو سەفەرەی دا وەرگرتوە و خوو ڕەوشت و تەقالیدی باو نەریتی ئەو وولاتانەی گەڕاوە شارەزا بووە، جارێکی تر لە راملەوە دەگەڕێتەوە بۆ [[مەدینە]] لەکاتی نوێژی عەسردا کە ئیمام مالیک دەرسی ھەیە ھەموو قوتابیەکانی دادەنیشن و ئیمام شافیعیش لەدواوە دادەنیشێت بێ ئەوەی ئیمام مالیک بزانێت، ئیمام مالیک دەست دەکات بە پرسیار کردن لە قوتابیەکان دەربارەی بریندار کردنی دەست بە ئەنقەست چی لەسەرە بیدات بەو کەسەی برینداری کردوە ھیچ قوتابیەک نازانێت، ئیمام شافیعی بە قوتابیەک دەڵێت کە لەپاڵی دایە: ئەوە وەلامەکەیەتی، ئەویش ھەموو وەڵامەکە دەداتەوە، ئیمام مالیک دەڵێ چۆن ئەو وەڵامانە دەزانیت؟ ئەویش دەڵێ کوڕێکی گەنجم لەلایە ئەو پێم دەڵێ، ئیمام مالیک ئەو گەنجە بانگ دەکات بزانێ کێ یە کە سەیر دەکات شافیعی یە لە کورسی یەکەی دێتە خوارەوە و باوەشی پێدا دەکات و بە ئیمام شافیعی دەڵێت تۆ ئەم باسەیان بۆ تەواو بکە وپێیان بڵێ لەباتی من ماوەی چوار ساڵ زیاتر لە خزمەتی ئیمام مالیک دا دەمێنێتەوە تا لەساڵی ١٧٩ ی کۆچی دا ئیمام مالیک وەفات دەکات.ئە
== ڕۆشتنی بۆ یەمەن==
دوای مردنی ئیمام [[مالیکی کوڕی ئەنەس]] شافعی ئەگەڕێتەوە بۆ مەککە وئەمەش ھاوکات دەبێت لەگەڵ ھاتنی والی یەمەندا بۆ مەککە و شافعی داوای لێدەکات لەگەڵیدا بروات تا لە نەجران لە [[یەمەن]] ئیش بکات ئەڕوات لەگەڵ و ئەبێتە والی نەجران، بە دادپەروەری حوکمی تیا ئەکات بەڵام ناڕەزایی بۆ دروست دەبێت لەلایەن ئەو کەسانەی ئیرەیی پێدەبەن و ستەمی لێدەکەن بەوەی بە خەلیفەی عەبباسی [[ھارونە ڕەشید]] ئەڵێن ئەیەوێت ببێت بە خەلیفە، و کاتێک خەلیفە بانگی شافعی دەکات بۆ [[بەغدا]] و شافعی بە زمانێکی عەرەبی ڕوون بەرگری لە خۆی دەکات و بە بەڵگەی زۆر بەھیز و خەلیفە سەرسام دەبێت پێی و ئازادی ئەکات.
==گەڕانەوە بۆ مەککە==
دوای ڕزگار بوونی لەم زەحمەتە دەگەڕێتەوە بۆ مەککە لە ساڵی (١٨١)ی کۆچی ئەگاتە مەککە خەڵکی لەقەراغی شاردا پێشوازیەکی گەرمی لێ دەکەن وحەڤدە ساڵ لە مەککە دەمێنێتەوە خزمەتی مسوڵمانان دەکات و مەزھەبەکەی لەناو ئەو حاجیانەی دێن بۆ حەج بڵاو دەکاتەوە و ئەوانیش ئەیبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
== گەڕانەوە بۆ عێراق==
لەو ماوەیەدا ئیمام ئەبو یوسف وەفات دەکات لە ساڵی ١٨٢ ی کۆچی دا و لەساڵی ١٨٨ ی کۆچی دا ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەنیش وەفات دەکات و ھەروەھا ھارونە ڕەشیدیش وەفات دەکات و بەیعەت دەدرێت بە مەئمون و دەبێت بە خەلیفە و لەو کاتەدا ئیمامی شافیعی جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ [[بەغدا]] و یەک مانگ لەوێ ئەبێت وە لەمزگەوتی گەورەی بەغدا وانەیەک دادەنێت کەلە بیست وانەی زانستی زیاتری تیا بوو.
دووای وانە دانانەکەی ئەم ئەبێت بە سێ وانە و ھەموویان دێن بۆ وانەکەی ئیمامی شافیعی.
== ڕۆشتنی بۆ میسر==
لەو کاتەدا کە ئیمامی شافیعی لە بەغداد بوو، خەلیفە مەئمونی عەبباسی، عەباسی کوڕی موسای کرد بە والی [[میسر]]، ئیمامی شافیعیش لەگەڵیدا ڕۆیشت بۆ میسر، وە خەڵکی بەغدا لەشار چوونە دەرەوە بۆ خواحافیزی لە ئیمامی شافیعی لە ناویاندا ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی تێدا بوو، وە ئیمامی شافیعی دەستی ئیمامی ئەحمەدی گرت و دوو بەیت شیعری خوێندەوە، ئیمامی ئەحمەد و شافیعی و خەڵکەکەش دەستیان کرد بە گریان، لە ٢٨ ی شوالی ساڵی ١٩٨ی کۆچی لەگەڵ عەباسی کوڕی موسا گەیشتە میسر وە بەگەیشتنی ھەموو زانایانی [[میسر]] ھاتن بۆ خزمەتی کۆمەڵ کۆمەڵ لەوانە: (عبداللە ی کوڕی حەکەم) کە زانای بەناوبانگی میسر بوو چوار ھەزار دیناری دا بە ئیمامی شافیعی، لە میسر دەستی کرد بە وانە ووتنەوە لە مزگەوتی (عەمری کوڕی عاس) لەدوای نوێژی بەیانی تا نیوەڕۆ.
==لە ووتەکانی ئیمامی شافعی==
*پێویستە بەوپەڕی تواناوە ھەوڵ بدەن بۆ بەدەست ھێنانی زانست کەم تەرخەمی نەکەن ئارام بگرن لەسەر ھەموو کۆسپ و ناڕەحەتیەک خاوەنی دڵسۆزی و نیەتێکی پاک بن ھەردەم داوای یارمەتی لە خودا بکەن چونکە بەبێ کۆمەکی خوای گەورە ھیچ خێر و چاکەیەک دەستگیرنابێت
*شارەزابون لە ئەحکامەکانی خودا و بڵاو کردنەوە و کارکردن بەو ئەحکامانە ئیماندار بە بەبەرزی دین و دنیا دەگەیت شک و گومانی تیا نامێنێت دڵی بێ گومان ڕوناک دەبێتەوە شایانی ئەوەیش دەبێت کە پێشەوایەتی ئیماندارانی پێ ببخەخشرێت
*ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکات کە خۆشەویستی دونیا و دروستکەرەکەی لە دلیدا کۆکردۆتەوە درۆ ئەکات.
*پرسیاری لێ دەکرێت لەسەر باسێک، بێدەنگ ئەبەێت، ئەڵێن وەڵام نادەیتەوە؟، ئەویش ئەڵێت ئەمەوێت بزانم باشترە بێدەنگ بم یان وەلام بدەمەوە.
==دەربارەی ئیمامی شافعی ووتراوە==
زانایان دەربارەی ئیمامی شافعی زۆر لێدوانیان داوە بە کورتی ھەندێک لەو ووتانەی لەسەر شافعی ووتراون ئەمانەی خوارەوەن؛
*ئیمام مالیک دەڵێت: ھیچ قوڕەیشییەک نەھاتوە بۆ لام بخوێنێت بەقەدە محەمەدی کوڕی ئیدریس (شافیعی) زیرەک بوو بێت.
*سوفیانی سەوری ئەگەر پرسیاری تەفسیری قورئان یان شەرعیان لێ بکردایە لای دەکردەوە بەلای ئیمامی شافیعی دا و دەیوت لەم پرسیار بکەن.
*موسلیمی کوڕی خالد کە مامۆستای بووە لە کاتێکدا کەتەمەنی پانزە ساڵ بووە پێ ی ووت کاتی ئەوەت ھاتوە کە فەتوا بدەی.
*ئیمامی ئەحمەد و یەحیای کوڕی سەعید ئەیانوت (ئێمە چل ساڵە لە نوێژەکانماندا داوای خێرو داوای لێ خۆش بوون بۆ ئیمامی شافیعی دەکەین وە ئەبو یوسف دەڵێت؛ تۆ شایستەی کتێب دانانیت.
*خەلیفەی مەئمون کوڕی ھارونە ڕەشید ئەڵێت؛ خوای گەورە محەمەدی کوڕی ئیدریس شافعی تایبەتمەند کردووە بە زانست و ڕەوانبێژی و ئەدەب و چاکە و ئایین.
*ئیبن عەساکر وەسفی ئەکات بەوەی (پێشەوای سەردەمەکەی و تاکی زەمانەکەیەتی).
==لە شیعرەکانی==
شافعی کۆمەڵیک شیعری زۆر جوانی ھەیە بۆ نمونە لە یەکێک لە شیعرەکانیدا بەم شێوەیەی خوارەوە ئامۆژگاری زانستخوازان ئەکات؛
 
{{نووسەی عەرەبی|اخی لن تنال العلم الا بییته‌
 
تانبیك عن تغصیلها ببیان
 
ذکاء،حرص،واجتیهاد،وبلغه‌
 
وصحبه‌ استاذ،وطول الزمان}}
واتە:
برام بە شەش ھۆکار نەبێت زانست بە دەست ناھێنی
منیش واڕوونیان دەکەمەوە بۆت
زیرەکی و سوور بوون و کۆشش،و ھێندەش خەرجیت ھەبێت بێ نیازت بکات.
ھاوڕێیەتی مامۆستا و بوونی کاتی پێویست.
==وەفاتکردنی==
ئیمامی شافیعی پێنج ساڵ و نۆ مانگ ماوەتەوە لە [[میسر]]، و ھەر لەو ماوەیەدا نەخۆش کەوتووە و لە شەوی ھەینی مانگی ڕەجەبی ٢٠٤ک دوای نوێژی خەوتن کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە میسر نیژراوە، و لەسەر گۆڕەکەی قوبەیەک ھەیە کە [[سەلاحەددینی ئەییووبی]] نوێی کردەوە لە ساڵی ٥٧٤ک.
==دانراوەکانی==
ئیمام شافعی ئەم کتێبانەی داناوە:
*الزعفران: باسی حوکمی سه‌هو ده‌کات له‌ نوێژدا وه‌ ئه‌م کتێبه‌ ناویش ده‌برێت به‌ (الحجه‌)
*الرساله‌: ده‌رباره‌ی اێول الفقه له‌ میسر نوسیویه‌تی.
*جماع العلم: باسی سوننه‌ت و به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت ده‌کات بۆ حوکمی شه‌رعی.
*الأم : که‌کتێبێکی فقهی یه‌.
*الأملاء الصغیر.
*الأمالی الکبرى.
*مختصر المزنی.
*مختصر البویکی.
==سەرچاوەکان==
*ماڵپەری سێبەر
*ماڵپەری رۆژێکی نوێ
*تهذيب التهذيب/ بن حجر العسقلاني.
*الأئمة الأربعة/ د. مصطفى الشعكة.
*أعمدة الفقه الأربعة في الإسلام/ مهدي صالح محمد أمين.
*تأريخ المذاهب/ محمد ابو زهرة.
*تنوير البصائر المقلدين في المناقب الأئمة والمجتهدين/ مرعى بن يوسف الحنبلي.
*وێکی عەرەبی
 
[[پۆل:کەسایەتییە ئیسلامییەکان]]
 
[[ar:محمد بن إدريس الشافعي]]
[[az:İmam Şafii]]
[[bs:Imam Šafija]]
[[ca:Aix-Xafií]]
[[de:Asch-Schāfiʿī]]
[[en:Muhammad ibn Idris ash-Shafi`i]]
[[es:Muhammad ibn Idris ash-Shafi`i]]
[[fa:محمد بن ادریس شافعی]]
[[fr:Al-Chafii]]
[[he:מוחמד אבן אידריס א-שאפעי]]
[[id:Imam Asy-Syafi'i]]
[[it:Muhammad ibn Idris al-Shafi'i]]
[[jv:Imam Syafi'i]]
[[kk:Мұхаммед ибн Идрис әш-Шафи'и]]
[[ku:Îmam Şafiî]]
[[lbe:Имам Аш-Шафиъ]]
[[map-bms:Imam Syafi'i]]
[[ml:മുഹമ്മദിബ്‌നു ഇദ്‌രീസിശ്ശാഫിഈ]]
[[ms:Muhammad bin Idris al-Syafii]]
[[pl:Asz-Szafi'i]]
[[ru:Мухаммад ибн Идрис аш-Шафии]]
[[so:Imaamu Shaafici]]
[[sv:Muhammed 'Idris ash-Shafi'i]]
[[tr:Şafii]]
[[tt:Имам Шәфигый]]
[[ur:امام شافعی]]