سەددام حوسێن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
ھێڵی ١٠٤:
 
لە تەمموزی ١٩٦٨، سەددام بەشداریکرد لە کودەتایەکی خوێناوی کە لەلایەن [[ئەحمەد حەسەن بەکر]] سەرکردایەتی دەکرا بۆ هێنانەخوارەوەی دەسەڵاتی [[عەبدولڕەحمان عارف]]، برای عەبدولسەلام عارف و لە ئەنجامدا سەرکەوتووبوون. دوای کودەتاکە، عەبدولسەلام عارف وەک پەنابەر چووە [[لەندەن]] و پاشان [[ئەستەمبوڵ|ئەستەمبول]]، لە ساڵی ١٩٧٩ دوای هاتنە دەسەڵاتی سەددام ئەوا عارف ڕێگای پێدرا کە بگەڕێتەوە عێراق. لە ئەنجامی کودەتاکەش، ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆکی عێراق وە سەددام کرایە جێگری سەرۆکی عێراق و جێگری سەرۆکی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق. ئەحمەد حەسەن بەکر لەوکاتە بەتەمەنتر و ڕێزدارتربوو لە سەددام. لە دوای ساڵی ١٩٦٩، سەددام بووە هێزێکی ڕوون لەناو حیزبی بەعس.
 
== چوونە ناو حیزبی بەعس ==
سەددام تەمەنی ٢٠ ساڵان بوو چووە ناو [[حیزبی بەعس]] کە حیزبەکە ئایدیای لە سۆشیالیزمی بوو، لەدوای چەند ساڵێک لەم لەلایەن [[عەبدولکەریم قاسم]] دەکرێتە سەرۆکی نووسینگەی سووپای عێراق لەوکاتەی کە حیزبەکەشی دژی ئەو ڕژێمەی عەبدولکەریم قاسم بووە. پاش نە‌مانی ڕژێمە‌کە‌ی عە‌بدولکە‌ریم قاسم ئە‌حمە‌د حە‌سە‌ن بە‌کر دێتە سە‌ر حوکم ئە‌ویش بە‌ردە‌وام تا ساڵی ١٩٧٩ لە‌م ساڵە بە بیناوی خراپ بوونی باری تە‌ندروستی ئە‌حمە‌د حە‌سە‌ن بە‌کر سە‌دام حسێن دە‌سە‌ڵاتی گرتە دە‌ست و لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیە سیاسیە‌کان دە‌رکرد. پاش ساڵێک لە گرتنە دە‌ستی دە‌ستی دە‌سە‌ڵات سە‌دام ھە‌وڵی لە ناوبردنی کورد بە‌ردە‌وام بوو. بۆیە حکومە‌تە‌کانی پێش سە‌دام لە گە‌ڵ ئێران ڕێککە‌وتبوون ئە‌گە‌ر ئە‌وانیش دژایە‌تی کورد بکە‌ن ئە‌وا تا ھە‌ندێک ناوچە‌ی عێڕاقیان پێ دە‌دە‌ن کە ئە‌و ناوچانە‌ش تا دە‌گە‌یشتە ناوچە‌ی قە‌زای سۆرانی سە‌ر بە‌پارێزگای ھە‌ولێر. لە ساڵی ١٩٨٠ ئیران ئە‌م داوایە‌ی لە عێراق کرد کە پێی بدات بە‌ڵام سە‌دام ڕازی نە‌بوو چونکە بە ھیچ شێوە‌یە‌ک کارە‌کە‌یان ئە‌نجام نە‌دابوو. لە‌مە‌شە‌وە جە‌نگی ٨ ساڵە‌ی ئێڕان و ئیراق ھە‌ڵگیسا بە‌ردە‌وام بوو تا ساڵی ١٩٨٨ لە‌م ساڵە بە‌بیانوی پاسدار لە شاری ھە‌لە‌بجە کیمیابارانی کرد و زیاتر لە ٥٠٠٠ کە‌سی بێتاوانی شە‌ھید کرد. بە‌مە‌ش ھە‌رنە‌وە‌ستا دە‌ستی بە ئە‌نفال کردنی گە‌رمیانی و بارزانیە‌کانی کرد. ژمارە‌یە‌کی یە‌کجار زۆر لێ ئە‌نفال کرد. لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد وڵاتانی ھاوپە‌یمان بە‌مە زۆر تورە‌بوون ھە‌ر زوو دە‌ریان پە‌راند لە کوێت لە‌مە‌شە‌وە لە بە‌ھاری ١٩٩١ گە‌لی کورد لە باکوری عێراق ڕاپە‌رینی کرد (بە‌ش باکوری عێراق بە‌شێکە لە کوردستانی گە‌ورە دە‌کە‌ویتە باشوری کوردستانی گە‌ورە‌ی ٦ پارچە کراو بە‌ڵام تە‌نیا ٤ پارچە‌ی ڕە‌سمیە) توانیان سە‌رکە‌وتن بە‌دە‌ست بێنن دژە فرین لە سە‌ر عێراق دانرا لە باکور (ھە‌رێمی کوردستان) و باشوری عێراق. کە‌وتە ژێر بە‌ندی ٧ ی نە‌تە‌وە یە‌کگرتوە‌کان. لە ساڵی ٢٠٠٣ سوپای ئە‌مریکا عێراق داگیرکرد ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی کە کورد ڕۆلێکی گرینکی ھە‌بووە لە ئازادکردنی عێڕاق. لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ھێرشێکی ئە‌مریکا بۆ سە‌ر عودە و قوسە ھە‌ردووک کوژران. ٢٠٠٦ سە‌دام حسێن بە پە‌تی سێدارە‌دا داکرا. کۆتایی بە‌ژیانی ھات …
 
== لەسێدارەدان ==