بلۆگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
زیادکردنی زانیاری
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Somente-dissertativo-print.png|thumb|نموونەی بلاگی تاکەکەسی]]
'''بڵاگ''' جۆرێکە لە ماڵپەڕ ، بەمانایەکی تر ماڵپەڕی تاکەکەس چوونکە زۆر جار کەسێ ماڵپەڕێکی تاکەکەسی دروست بکات پێی دەڵێن بلاگ ، لە بلاگەکاندا زۆرتر پەڕگە وێنە یا دەنگ و ڕەنگ بڵاودەکرێنەوە ، لەپێشوودا زۆرینەی بلاگەکان بە زمانی (HTML) ساز دەکران بەڵام لە ئێستادا بلاگەکان بە نەرمەواڵەی تایبەت ساز دەکرێن لە دیارترینیان [[وۆردپرێس]] ، [[جووملا]].
مێژووی وێبلۆگ
وێبلۆگەکان مێژوویەکی نیسبەتەن کورتیان ھەیە؛ تەنانەت کاتێک کە لەگەڵ مێژووی خودی ئینترنتدا بەراورد دەکرێن. بەگشتی دەگوترێت کە یەکەم وێبلوگ، وێبلۆگی links.net بوو کە جەستن ھاڵ دروستی کردبوو. لەو کاتەدا، جەستن ھاڵ خوێندکاری کۆلێژی سوارتمۆر بوو لە ساڵی 1994دا. بەدڵنیاییەوە لەو کاتەدا پێیان نەدەگوت بلۆگ یان وێبلۆگ، جەستن ھاڵ بەس وەکوو ماڵپەڕی کەسیی خۆی ناوی لێ دەبرد.
ساڵی 1997 بوو کە وشەی "وێبلۆگ" دروست کرا. دروستکردنی ئەم وشەیە نیسبەت دەدرێت بە جۆرن بارگەرەوە. وشەی "وێبلۆگ" لە ساڵی 1999دا لەلایەن پیتر مەرھۆڵزەوە کورت کرایەوە بە وشەی "بلۆگ". پێنج ساڵ دواتر بوو کە فەرھەنگی مریەم-وێبستر ئەم وشەیەی بە وشەی ساڵی خۆیان ناساند.
لەم ساڵە سەرەتاییانەدا، چەند مەکۆ و پلەتفۆرمی دروستکردنی وێبلۆگ ھاتنە ئاراوە. لەوانەیەLiveJournal ناسراوترینی ئەو سایتە سەرەتاییانە بێت. پاشان لە ساڵی 1999دا ئەو مەکۆیە کە دواتر بوو بە Blogger لەلایەن ئیڤان ویلیامز و مێگ ھووریھانەوە دەستی پێکرد.
ساڵە سەرەتاییەکانی 2000، سەردەمی گەشەکردنی وێبلۆگ بوو. لە ساڵی 1999دا، بەپێی لیستێک کە لەلایەن جێس جەیمز گارێتەوە کۆکراوەتەوە، بەس 23 وێبلۆگ لە ئینترنتدا بوونیان ھەبوو. لە ناوەڕاستی ساڵی 2006دا، بەپێی ڕاپۆرتی Technorati ژمارەی وێبلۆگەکان لە ئینترنیتدا گەیشت بە 50 ملیۆن دانە. <ref>{http://daneshgar.mihanblog.com/post/2}}</ref>
 
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/بلۆگ»