ئۆشین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢١:
| website =
}}
'''ئۆشین''' (بە [[زمانی ژاپۆنی|ژاپۆنی]]: おしん)زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی ژاپۆنیە،لە ٤ئەپریلی ١٩٨٣یەکەم زنجیرەی لەسەر شاشەی NHK(تەلەڤزیۆنی فەرمی ژاپۆن)نمایش کرا. زنجیرەکە لەبارەی ژیانی ڕاستەقینەی تانوکورا شین( (田 倉 し ん )دەدوێت لەسەرەتای ژیانیەوە تاوەکو سەرەتای هەشتاکان ،خۆی نازناوە ڕاستەقینەکە شینە بەڵام خەڵکی ژاپۆن هەر بە ئۆشین دەیخوێنن کە نازناوێکی کۆنی ژاپۆنیە.
 
یەکێک بوو لە هەرە پڕبینەرترین زنجیرە خێزانیەکان لەسەرانسەری [[ژاپۆن]] و پتر لە ٨٦ وڵاتی تر لە جیهاندا لەنێوانیشیان [[زمانی کوردی]] کە لە ٢٠١٣ لەلایەن دەزگای [[کوردسات|کوردساتەوە]] وەرگێردرا.پێشتر لە ١٩٨٤ لە ڕێگای ژێڕنووسی ئینگلیزیەوە[[ئینگلیزی]]<nowiki/>ەوە بۆ زمانەکانی [[فارسی]] و [[عەرەبی]] وەرگێردراوە.لە ١٩٩١ چیرۆکەکە بەشێوەی [[ئەنیمێ|ئەنیمی]] منداڵانە درووستکرایەوە لەژێڕ ناوی (Sanrio).
 
== پێشینەی زنجیرەکە ==
چیرۆکەکە لەبیرەوەریەکانی خاتوون کاتسو وادا (和田 加 津) وەرگیراوە ،ئەو خانمەی بەهاوکاری هاوسەرەکەی زنجیرە فڕۆشگای یاوهان ی بەناوبانگی دامەزراند لەژاپۆن .  بیرەوەریەکانی لەڕێگای کۆمەڵێک دەستنووسی نامەیی نووسیبوویەوە کە دواتر لە لایەن Sugako Hashida کۆکرانەوە.  چیرۆکەکە بارودۆخی زۆر ناڕێک و نا هەمواری لەخۆگرتبوو بەجۆرێک بەکاری ئەوە نەدەهات بخرێتە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان ،سەرەتا چیرۆکەکە بەناوی میژی بوو ،دواتر سیناریۆکەی داڕێژراوە بەکۆمەڵێک دەستکاری بنچینەیی و لەژێڕ ناوی ئۆشین خرایە بواری بەرهەم هێنانەوە.ئینجا لەلایەن میکیۆ کاواجۆچی (川口 幹 夫 )بەرێوەبەری کەناڵی NHK ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ پەخش کردنی.
 
== چیرۆکەکە ==