لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩٩:
::::: جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن ([https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Zaxo وەک ئەو برادەرە]) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:::::: هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.[[بەکارھێنەر:Paraw|پەڕاو]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Paraw|لێدوان]]) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::::: سپاس پەڕاو {{و|Paraw}} دەمێک بوو چاوەڕوانت بووم چونکە وا ئەزانم تەنیا کوردیی خوارەوەی کە لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵمانی، ببوورە بە زاری خۆت نایڵێم چونکە ڕەنگە هەندێ لەبەکارهێنەران تێی نەگەن. بەڵام کاکە خۆ ئێمە هیچمان لەبارەی زمانی ستاندارد نەوتووە تەنیا دەمانەوێ هەوڵێک بدەین کە کوردانی تر لە ویکیپیدیای کوردی کۆببنەوە هەر یەک بەزاری خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کۆمەڵگەکەمان و لێکنزیک بوونەوەمان و هەر کەس بەزمانی خۆی دەنووسێ و باسی زمانی یەکگرتوو نییە. دەزانم کە ئێوەش لە Incubator خەریکی کوردیی باشوورین بەم کارە پێویست ناکا خۆت ماندوو بکەیت و چاوەڕوان بی تا کو بێتە پرۆژەیەکی جیا. سپاس [[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ‏ ‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

== وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue ==
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".