لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٨٨:
:ئەمە وەک بابەتی گۆڕینی ئەلفوبێ نییە کە بەئاسانی بکرێت. ڕەنگە بە پەنجا ساڵی دیکەش شتێک دروست نەبێت کە ھەورامی بگۆڕێ بۆ سۆرانی یان پێچەوانە. کێشەش لەوە نییە کە وشەی زارەکانی دیکە بەکاربێت، کێشە لەوەیە کە وتار بە شێوەیەک بنووسرێت کە زۆرینەی ئەوانەی سەردانی ویکییەکەمان دەکەن تێی نەگەن، کە زۆرینەیان ئاخێوەری کوردیی ناوەندیین. ڕێگرییەکانیش ھەر من نیم. کێشەکان وەک ئەو کاتەیان لێدێت کە ویکیی کورمانجی و سۆرانی بەیەکەوەبوون. پێم وایە ویکیمیدیاش ڕێگە بە شتێکی لەم شێوەیە نادات، خۆ گەر تەماشای ویکیی ئینگلیزیی بکەن دەبینین کە ھەورامی ھەر وەک زارێکی کوردی دانەنراوە. سەبارەت بەوەی کەسێکیش ستەمی کردبێ، گەر لە سیستەمی خوێندن و کاروباری حکوومی زۆرداری ھەبێ بەڵام خۆ لە ئینتەرنێت ئازادن. زۆرینەی کوردیی ڕۆژھەڵات لە ئینتەرنێت بە فارسی دەنووسن، حککوومەت زۆریی لێ کردوون وا بکەن، کێ ڕێی لێ گرتوون بە زمانی خۆیان بنووسن؟! بە ھەمان شێوە ئەوە لە پارچەکانی دیکەش دەبینرێت. ڕاستی ئەوەیە کورد خۆی نایەوێ خزمەتی خۆی و زمانی بکات لەولاوەش ڕەخنەدەگرێ کە ڕێگری لێ دەکرێت. ھەرکەس بە ھەرچی ناوم دێنێ، خائین یان نەزان کەیفی خۆیەتی. من لێرەم بۆ خزمەتکردی کوردی، لەنێویان زاری سۆرانی. واتە ئێرە بە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دەزانم نەک ھەموو زارەکان، دەتوانین کەڵک لە وشەی ھەموو زارەکان وەربگرین ھەر کاتێک پێویست بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بۆ زمانی نووسینی وتارەکان بەکاربێن لەم ویکییە. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٨:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:: کاک سەرچیا گیان ئەو دەم کە ویکی کورمانجی و سۆرانی پێکەوە بوون جنابت ھەر نەبووی چەند ساڵ دوایی ھاتی نازانم باسی چی دەکەی بۆ بیانووھێنانەوە. ئیتر قسەی خۆت کرد کە ئێرە ھەر بە سۆرانی دەزانی و پێت خۆش نییە شێوەزارەکانی تر بەشداری بکەن ئەمەیش ئەوھەموو ئاسمان ڕێسمانەی ناوێ. سپاس.--[[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٩:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

پرسیارێک: لەم چەن ساڵە کێ ھاتووە لێرە بە باشووری یا ھەورامی بنووسێت ئێمە نەمانھێشتبێ؟ بیرم دێ ڕایەک کەسێ بە ھەورامی وتاری ئەستێرەناسی نووسی (یا شتێکی لەم بابەتە) بەڵام بیرم نایێ کەسێ دژایەتی کردبێ. بووە؟ [[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏٢٠:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".