لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧٨:
::::::بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.[[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ‏ ‏١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:::::::دژی بۆچوونەکانمی کێشەیەک نییە، بەڵام ئەوەی کە دەڵێی شارەزاییت نییە شتێکی جوان نییە. ئەم بابەتی عیلمی فەلەک نییە. منیش پێم خۆش بوو ھەموو کورد یەک ویکیپیدیای ھەبا، بەڵام دیارە بەم شێوەیە ڕێک ناکەوێت کە ئێوە باسی دەکەن. وەک گوتم زاری ئاخافتنی منیش زۆر جیاوازە لەوەی ئێستا لە ویکی پێی دەنووسم، من ناچم بە زاری ناوچەییم بنووسم، لەبەرەوەی زارەکە نە ئەوەندە کتێبی پێ نووسراوە و نە لە پەروەردە و ڕاگەیاندن بەکاردێت. ئەوەش مانای دەستبەرداربوونی نییە، ڕۆژانە قسەی پێ دەکەم و زۆر جار لە چاتکردنیش بەکار دێنم. کابرا کە کوردی نازانێت ئەوە کێشەی ویکیپیدیای کوردی نییە کە ئەوەی بۆ چارەسەر بکات و فێری کوردی بکات. ئەوان چۆن فێربوون کە وەک زمانی دایکییان بە فارسی و تورکی قسەبکەن و بنووسن، با واش فێری زمانی خۆیان و فێری کوردیی سۆرانی و کورمانجی ببن. لە سەرەوەش گوتم کە کێشە نییە گەر لەنێو وتارەکە بە زارەکانی دیکەش ئەو ناوانە بنووسین کە لەو زارانە بەکاردێن و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکەین. کە بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن وتارەکان بدۆزنەوە کاتێک لە گووگڵ بۆی دەگەڕێن، بەڵام بەکارھێنانی ئەو زارانە وەک زمانی نووسینی وتارەکان گونجاو نییە و کێشەی زۆر دروست دەکات. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٥:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:من پشیتیوانی خۆم ڕادەگەیێنم کە ھەر کوردیک بێتە ئێرە و بە ئەلفوبێی عەرەبی بابەت بنووسێ جا بە ھەر شێوەزارێک بێ. بیروڕای وەک ھی کاک سەرچیا کە لەم دیو و بەتایبەت لەودیو یەکجار زۆرە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر زمانی کوردی. خۆم ھەورامیم زۆر دیتووە دەڵێن ئێمە کورد نین. دەڵێن ئێمە ھەورامین و ئێوەیش کوردن ھەر لەبەر بۆچوونی مرۆڤگەلێک وەک کاک سەرچیا کە دەیانەوێ تەواوی زمانی کوردی و شێوەزارەکانی قوربانی کرمانجی و سۆرانی بکەن. کرمانجیش ھەر وا فکر دەکەنەوە کە دەبێ ھەموو کوردێک کرمانجی بدوێن بۆیە لەوێش ئێستا زازا دەڵێ من کورد نیم و زازام. ویکی خۆیشان داناوە.
:ئەم بیروڕایە لە داھاتوودا وا لە ھەموو شێوەزارەکانی تر دەکا کە زوڵمیان لێ کراوە و لەبەر سۆرانی و کرمانجی خەفە کراون.
:@[[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]]: بۆ نووسینی بابەت بە زمانەکانی تریش ئاوا نییە و نابێ ئاوا بێ پاراگرافێک سۆرانی بێ و پاراگرافێک ھەورامی. کەسیک بابەتێک دەنووسێ یا ھەمووی سۆرانییە یا ھەمووی شێوەزارێکی تر. شێوەزاری سەرەکیش ھەر دەبێ سۆرانی بێ. ئەگەر بابەتێک بە شێوەزارێکی تریش لەبەر دەست بوو ئەوا دوگمەیەک لێ دەدا بۆ نموونە ھەورامی و بابەتەکە بە ھەورامی دەخوێنێتەوە.
:ئەگەر لە ھەوەڵەوە ڕێگامان بە ھەموو شێوەزارەکان دابا بەشداری بکەن ئە ئێستا زۆر لەمە زیاتر ویکی کوردی پەرەی سەندبوو و بەکارھێنەری ھەبوو. نەک من دوای دە ساڵان ھەر بیکێڵم. شتەکە بۆ ماوەیەک تاقی بکەنەوە وا زوو ڕەتی مەکەنە و بڕیار یەکلایی نەدەن. ھەوڵێکی بۆ بدەین دیتمان نابێت ڕێگای گەڕانەوە ھەمیشە ئاوەڵەیە. سپاس.--[[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٦:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".