لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧٥:
:::: ::: سەرەتا سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، یەکەم بابەت کاک سەرچیا لەیەکەم ڕۆژەوە نێوانویکیی کوردیی ناوەندی ھەر وەک "کوردی" دیاریکراوە نەک کوردیی سۆرانی یان ناوین یان ناوەڕاست یا ھەر شتێکی تر. دووەم بابەت بەڕێز Kushared: خۆ مەبەستم ئەوە نییە بکرێ بە شپرزەکاری و بشێوە بەڵام ئەم کێشە بچووکانە چارەسەر دەبن ھەر وەکوو لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریشدا ھەر باوەڕیان وایە کە ھی ھەموو کوردییە و ھەموو زاراوەکان مافی نووسینیان تێیدا ھەیە لەبەر ئەوەش وشەی کورمانجی بەکارناھێنن و ھەر دەڵێن Kurdî. بۆ نموونە سەیر کەن [https://ku.wikipedia.org/wiki/Elifbay_Kirma%C5%9Fan%C3%AE| ئەم وتارە] کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و لە سەرپەڕەکەشیدا ئاماژەی پێکراوە. بابەتی تریش ئەوەیە کە ئێمە بە ویستی خۆمان ckbمان بەکارنەھێناوە تەنانەت ستانداردەکەشی ھەر کاری ئێمە نییە و چونکە ku پێشتر تەرخانکرابوو ئێمەش بەناچار ئەمەمان بەکار ھێنا. جارێ کات ھەیە لەسەر بابەتە تەکنیکییەکان بدوێین کە من دڵنیام کێشەیەک نییە.[[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ١٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC) -- [[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ١٣:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:::: ئەوەی لە نێوان ویکییەکان یان لە شوێنێکی دیکە نووسراوە «کوردی» ئەوە تەنیا ڕووکارە و ناوەڕۆک شتێکی دیکەیە. خۆ گەر لە ویکیپیدیاکانی دیکەش ماوسەکەت ببەیتە سەر وشەی «کوردی» ئەوا دەنووسرێت (Sorani Kurdish) یان (Central Kurdish). واتە گومانێک لەوە نییە کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا تایبەت کراوە بە دیالێکتی سۆرانیی زمانی کوردی. وەشانەکەی دیکەش تایبەتە بە کورمانجی، ئەوەش کە کۆدی (ku)ی زمانی کوردی بەر ئەوان کەوتووە، ئەو کۆدە سەرەتا ئەوان بەکاریان ھێنا. مەسەلەش ھەر ئەوە نییە کە ئەو زارانەی یەک ئەلفوبێیان ھەیە گەر لە یەک ویکیپیدیا بنووسن کێشەیان نابێت. ئەی ویکپیدیای زازاکی بۆ دروست کرا، بۆ تێکەڵ نەکرا لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی (کورمانجی)؟ لێرە بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە تەنیا دوو ڕێگە ھەیە؛ یان ئەوەی بێن لە ویکیی کوردیی سۆرانی و کورمانجی بەشداری بکەن یان وەک ئاخێوەرانی زازاکی ویکییەکی نوێ بکەنەوە، کە من ئەوەی یەکەمم پێ باشترە. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ١٤:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::::بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.[[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)