لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧٦:
:::: ئەوەی لە نێوان ویکییەکان یان لە شوێنێکی دیکە نووسراوە «کوردی» ئەوە تەنیا ڕووکارە و ناوەڕۆک شتێکی دیکەیە. خۆ گەر لە ویکیپیدیاکانی دیکەش ماوسەکەت ببەیتە سەر وشەی «کوردی» ئەوا دەنووسرێت (Sorani Kurdish) یان (Central Kurdish). واتە گومانێک لەوە نییە کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا تایبەت کراوە بە دیالێکتی سۆرانیی زمانی کوردی. وەشانەکەی دیکەش تایبەتە بە کورمانجی، ئەوەش کە کۆدی (ku)ی زمانی کوردی بەر ئەوان کەوتووە، ئەو کۆدە سەرەتا ئەوان بەکاریان ھێنا. مەسەلەش ھەر ئەوە نییە کە ئەو زارانەی یەک ئەلفوبێیان ھەیە گەر لە یەک ویکیپیدیا بنووسن کێشەیان نابێت. ئەی ویکپیدیای زازاکی بۆ دروست کرا، بۆ تێکەڵ نەکرا لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی (کورمانجی)؟ لێرە بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە تەنیا دوو ڕێگە ھەیە؛ یان ئەوەی بێن لە ویکیی کوردیی سۆرانی و کورمانجی بەشداری بکەن یان وەک ئاخێوەرانی زازاکی ویکییەکی نوێ بکەنەوە، کە من ئەوەی یەکەمم پێ باشترە. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٤:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::: ::::: کاک سەرچیابۆ ئەو بابەتەی کە دوایی باست کرد، بەداخەوە پێکەوە نووسیمان و تێکچوو بەڵام لێرە باسی ئەکەم، لەگەڵ هەموو ڕێزم بۆت دژی بۆچوونەکانتم و دیارە کە زۆر شارەزای ئەم بابەتانە نیت، ئێستا لە ڕۆژهەڵات کابرا ئەگەر بتوانێ بە کوردی بنووسێت و بخوێنێتەوە وابزانە کە دکتۆرای زمانی کوردی هەیە، کاکە لە پارچەکانی تر خەڵک زاراوەی خۆشیان نازانن ئێستا ئێمە بڵێین وەرە سۆرانی بنووسە، دەبێت سەرەتا لە زاراوەی خۆیانەوە دەست پێ بکەین کە ئەڵێم خۆیان یانی کوردی، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کوردی و کوردی، ئێمە کوردین و برینی ئەم فکرە جەرگمانی دڕیوە، ئەمە ڕێک بۆچونی فارس و تورک و عەرەبە بەرامبەر بە کوردی، ئێستا ئێمە بەرامبەر بە زاراوەکانی کوردی بەکاری بێنین!!. هەروەک وتم ڕێزی زۆرم هەیە بۆت و قسەکانیشوو تێدەگەم بەڵام قەت ناتوانین بڵێین زمانی نووسین تەنیا یەکێکە ڕاستە لە حکوومەتی کوردستانی گەورەدا دەبێ وا بێ و یەک زاراوە بۆ هەموومان کە هەموو بیزانن و پێی بنووسن و لەگەڵ ئاخێوەرانی زاراوەکانی تر پێی بدوێن، بەڵام لەو حاڵەتەشدا هەر زاراوەیەک دەبێ بۆخۆیان بنووسن و زمان و وێژەی خۆیان پەرە پێ بدەن. زۆر وڵاتێک هەیە کە بتوانم بۆ نموونە پێتی بڵێم بۆ نموونە [[ئەفریقای باشوور]] یازدە زمانی فەرمی هەیە یان لە [[کەنەدا]] هەر کەس لە قوتابخانەکانیدا بخوێنێت کە دەردەچێ هەر دوو زمانی [[ئینگلیزی]] و [[فەڕەنسی]] دەزانێ. جا ئەمانە زمانن ئێمە باسی شێوەزار دەکەین یانی ئێمە نەتوانین بۆ هەر کەسێک زاراوەی خۆی و زاراوەیەکی تری پێ فێر کەین. بابەتی تریش ئەگەر بە دادەوە قسە بکەین ئەو زاراوەیە کورمانجییە نەک سۆرانی چونکە ئەوان زۆرترن جا دەبێ بڵێین ئێمەش واز لە سۆرانی بێنین و کورمانجی بنووسین. زمانی ئاخافتن و نووسین فەرقیان هەیە!!!! هیوادارم مەبەستی خۆمم گەیاندبێ بەتەمای بێڕێزی کردنیش نەبووم تەنیا بۆچوونمم باس کرد. بەڕێزەوە [[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ‏ ‏١٤:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::::بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.[[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|'''کاردۆ جاف''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|(وتووێژ)]] ‏ ‏١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".