یارسان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: واڵاکردنەوەی بەش دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: واڵاکردنەوەی بەش دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
== بنەچەک و پێوەند ==
سەرەتای دەستپێکی ئەم بزاڤە ئایینیە لە ناوچەی "لوڕستانەوە" بووە و دواتر بەرەو باکووری دەڤەری"گۆران"نشین پەرەی ستاندووە. ھەر لەبەرئەوە ناوچەکانی لوڕستان و باشووری کوردستان، لە کۆنترین بیرەوەرییەکانی "گۆران"ـەکاندا شوێنێکی بەرچاوی ھەیە، ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە شوێنە پیرۆزە دێرینەکانی ئەو ناوچانە، وەکوو "ئاتەشکەدەی تاقگرا" نزیک بە شاری "زەھاو" یان "دووکانی داوود" کە پەیکەرێکی دێرینەیە و دەرکەوتووە و پەیوەندی بە "ئاگر پەرستن"ییەوە ھەیە، بە پیرۆز بزانن و ناوی "دووکانی داوود"ی لە سەر دانێن و وەک میراتی پیرۆزی خۆیان ڕێزی لێبگرن.<ref name="t1"/>
 
== بنەماڵەکانی حەقیقەت ==
لە دەستووری یارسان ھەر پەیڕەوی ئەم ئایینە دەبێ پیر و دەلیلی بێت. لە سەردەمی [[سوڵتان سەھاک]]ەوە، [[پیر بنیامین]] پیر و [[داو کەوسوار]] دەلیلی ھەموو یارسانیەکان بوون. بەڵام ناوبڕاکان بە ھۆی ھاوسەگیری نەکردن منداڵیان نەبووە و سوڵتان سەھاک حەوت بنەماڵە (خانەدان یا دوودە) بە ناوی بنەماڵەکانی حەقیقەت دامەزراند تا نەسلەکانی داھاتووی یارسانیەکانیش لە ھەر چەرخە و سەردەمێک پیر و دەلیلیان بێت.<ref name="ReferenceA">ئازادی، عەلی موحەممد، ''ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان'' (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اھل حق در استان کرمانشاە)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاە: مؤسسۀ فرھنگی، ھنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ١٣٨٢ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٦٩.</ref>
 
ناوی ئەم بنەماڵەکانە بریتیە لە:
# [[بنەماڵەی شائیبراھیمی]]
# [[بنەماڵەی عالیقەڵەندەر]]
# [[بنەماڵەی یادیگاری]]
# [[بنەماڵەی خامۆشی]]
# [[بنەماڵەی میرسۆری]]
# [[بنەماڵەی مستەفایی]]
# [[بنەماڵەی حاجی باوەیسی]]
 
پاش لە سوڵتان سەھاک لە سەدەکانی یانزەھەم و دوانزەھم و سیانزەھمی کۆچیی مانگی، چوار بنەماڵەی دیکەیش بە ناوەکانی ژێر دامەزرا.<ref>ئازادی، عەلی موحەممد، ''ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان'' (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اھل حق در استان کرمانشاە)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاە: مؤسسۀ فرھنگی، ھنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ١٣٨٢ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٨١-١٦٩.</ref>
 
:٨- [[بنەماڵەی زوننووری]]
:٩- [[بنەماڵەی ئاتەشبەیگی]]
:١٠- [[بنەماڵەی شاھەیاسی]]
:١١- [[بنەماڵەی باوەحەیەری]]
 
ھەروەھا بنەماڵەێکی دیکەیش بە ناوی [[بنەماڵەی سەید دەوریشی|سەید دەوریشی]] کە لە نەسلی سەید دەوریش بووە کە پێشتر بەشێک لە بنەماڵەی یادیگاری بووە و ئێستا پەیڕەوانی، سەیادەتی بنەماڵەی خامۆشییان قەبووڵ کردووە و بوونە بە بەشێک لەم بنەماڵە.<ref name="ReferenceB">ئازادی، عەلی موحەممد، ''ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان'' (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اھل حق در استان کرمانشاە)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاە: مؤسسۀ فرھنگی، ھنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ١٣٨٢ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٧٠.</ref>
 
ئەم بنەماڵەکانە بە جێگێری لە [[پیر بنیامین]] کە پیری ئەزەلیی یارسان بووە کاری ئایینی دەکەن. جێگێری [[داو کەوسوار]]یش، کە دەلیلی ئەزەلی یارسان بووە بە ملی ڕۆڵەکانی [[ھەفتا و دوو پیر]]ە. بەڵام لە ھەندێک کات بە پیر ئیختیاری ھەڵبژاردنی دەلیلیش دراوە و ئەسە یارانی بڕێک لە بنەماڵەکان دەتوانن بە ئیزنی گەورەپیاوی ئەو بنەماڵە بە دەلیلیی موریدەکانی ئەو بنەماڵە ھەڵبژیردرێن.<ref name="ReferenceA"/> بەڵام [[سوڵتان سەھاک]] بۆ جێگەی خۆ کەسێک دانەنیشاند.<ref name="ReferenceB"/>
 
=== بنەماڵەی ساحیبزەمانی ===
لە سەدەی بیستەمدا بڕێک لە پەیڕەوانی [[نیعمەتوڵڵای موکریی جەیحوون ئابادی]] کە پێشتر بەشێک لە بنەماڵەی شاحەیاسی بوون، لەم بنەماڵە لقیان دا و بنەماڵەی دوانزەھەمیان دامەزراند کە خۆیان [[بنەماڵەی ساحیبزەمانی]] یان مەکتەبیان پێ دەگۆت. بە ھۆی ھەولی ڕێبەرەکانی ئەم بنەماڵە بۆ نزیکترکردنی بیروباوەریان بە [[شیعەی دوانزە ئیمامی]]، بە پەیڕەوانی ئەم بنەماڵە «ئەھلی حەقی موسڵمان» دەڵێن. فەرمانی ڕێبەری ئەوکاتی ئەم بنەماڵە، [[بارام ئیلاھی]] لە سەر کۆتاکردنی [[سمێڵ]] لە ساڵی ١٣٦٩ی کۆچیی ھەتاوی بوو بە سەبەبی شەڕ و پێکدادان لە ناوینی پەیڕەوانی ئەم بنەماڵە و بنەماڵەکانی دێکە.<ref>[http://www.pasokhgoo.ir/node/405 ناوەندی میللی وەڵامدانەوە بە پرسیارە دینیەکان (مرکز ملی پاسخگویی بە سؤالات دینی: تشکیلات اھل حق) - (بە زمانی فارسی)؛] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20161220051215/http://www.pasokhgoo.ir/node/405 |date=٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ }} بازدید در ٢٤ اوت ٢٠١٤.</ref>
 
== وێنەخانە ==