ماتماتیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وشە زیادکردن
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
وشە زیادکردن
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣:
'''ماتماتیک''' یان '''بیرکاری''' ({{بە ئینگلیزی|Mathematics}}) خوێندنی [[چەندێتی]]، [[پێکھاتە]]، [[واڵایی]]، و [[گۆڕان|گۆڕانە]]. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری، ھەندێ لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون.<ref>[//en.wikipedia.org/wiki/Definitions_of_mathematics پێناسەکانی بیرکاری]، ویکی ئینگلیزی. ١٩٫٤. ٢٠١٤ دوا سەردان</ref> یەکێ لەو پێناسانە پێناسەی [[بێرتراند ڕەسڵ]]ە: بیرکاری بریتیە لە [[لۆژیک|ژیربێژی]]ی ھێمایی (ڕەمزی).
 
[[بیرکار|بیرکاران]] بەردەوام بۆ بنەشێوەکان/[[شێوەئاسا|شێوەئاساکان]] (شێوە بنچینەییەکان) دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە [[ھەڵھێنجان]] لە [[پێناسە|پێناسەکان]] و [[بەڵگەنەویست|بەڵگەنەویستەکانی]] بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی [[ڕاستی]] دادەڕێژن.
 
لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ [[شتی بیرکارانە|شتگەلی بیرکارانە]] (وەکوو [[ژمارە|ژمارەکان]] یان [[خاڵ (ئەندازە)|خاڵەکان]]) سروشتی و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوویانی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار [[بێنجەمین پێرس]] ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ". لە لایەکی ترەوە، [[ئەلبێرت ئەینشتاین]]، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە [[ڕاستەقینە]] دەدەن، بێگومان نین؛ وە تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".