عوسمان کوڕی عەفان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ شەڕی بەدر
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٦:
عوسمانی کوڕی عەفان [[ئیسلام]] بوو لە سەرەتای ئیسلامدا، کاتێک تەمەنی سی وچوار ساڵ بوو کاتێک [[ئەبوبەکر|ئەبوبەکری سدیق]] بانگی کرد بۆ ئیسلام بێ ھیچ سستی و دوودڵیەک وەڵامی داواکەی ئەبووبەکری دایەوە، و ئەبوئیسحاق لەمبارەیەوە ئەڵێت؛ بە عوسمانەوە ژمارەی پیاوە موسڵمانەکان بووە چوار کەس.
عوسمان یەکەم کۆچکردوو بوو بۆ حەبەشە بۆ پاراستنی ئیسلام پاشان کۆچکردووەکانی تر ڕۆیشتن لە دوای ئەو بۆ حەبەشە، پاشان کۆچی دووەمی کرد بۆ [[مەدینە]]، عوسمان ڕوقیەی کچی پێغەمبەری ھێناوە و لەگەڵیا کۆچی کردووە بۆ حەبەشە و [[مەدینە]]، و ئەڵێن باشترین ھاوسەر کە مرۆڤ بینیونی ڕوقیە و عوسمان بوون، پاشان ڕوقیە نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد ساڵی ٢ی کۆچی لە کاتی [[شەڕی بەدردا،بەدر]]دا، عوسمان زۆر خەفەتبار بوو بۆی و پێغەمبەر کچەکەی تری (ئوم کەلسوم)ی کردە ھاوسەری عوسمان، لەبەر ئەوە عوسمان ناونرا بە (زو لنورەین) لەبەر ئەوەی دوو کچی پێغەمبەری ھێناوە، و پیغەمبەری [[ئیسلام]] متمانەی پێی بووە و خۆشی ویستووە و ڕێزی لێگرتووە بۆ جوانی ڕەوشت و ھەڵس وکەوتی و بۆ خەرجکردنی ماڵەکەی لە سەرخستنی ئیسلامدا، و مژدەی بەھەشتی پێداو وەک [[ئەبوبەکر]] و [[عومەر]] و عەلی و ئەوانی تر لە دە کەسە مژدە پێدراوەکە. و ھەواڵی پێداوە کە بە شەھیدی ئەمرێت، زۆر کەسێکی خۆشەویست بووە لە قوڕەیش و لەسەر خۆ و ھەست ناسک بووە و زۆر چاکەکار بووە، و پەیوەندی لەگەڵ ئەبوبەکر و عومەر و عەلی زۆر باش بووە، و [[قورئان]]ی لەبەربووە.
== عوسمان لە سەردەمی ئەبوبەکر و عومەردا ==
جێگەی عوسمان وەک جێگەی زۆربەی ئەو ھاوەڵانە بوو کە مژدەی بەھەشتیان پێدرابوو، کە ھەردوو خەلیفەکە نەیانناردنە سوپاوە بۆ پێویستیان بە ڕاوێژیان لە مەدینە.