بەنداوی ھیداسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٥٥:
| dam_height = {{Convert|155|m|abbr=on}}
}}
'''بەنداوی هیداسی''' یان '''بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا''' (بە [[زمانی ئەمھەری|ئەمهەری]] : ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ)‏ (بە [[ئینگلیزی]] :Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی [[ئەسیوبیا|ئەسیوپیە]] لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز هەڵکەوتووە نزیک بە سنووری [[ئەسیوبیا|ئەسیوپیا]] و [[سوودان]] ، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە هەموو کیشوەری [[ئەفریقا]] ، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی [[جیھان|جیهان]] بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا. بودجەی خەملێنراوی ٤.٧ ملیار دۆلاری ئەمەریکیە . دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرهەم هێنانی کارەبا درووستکرابێت .<ref>{{یووتیووب|Hh-38PVdwew|إنشاء ثلاثة سدود لتوليد الكهرباء للطاقة بإثيوبيا}}</ref> بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی [[میسر]] لەکاتی کاریگەریەکانی بۆسەر ئاوی [[نیل]]<ref> https://www.water-technology.net/projects/grand-ethiopian-renaissance-dam-africa/ </ref> .
 
== پێشینە ==
سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە سەر زێی نیل لەپێشتر بەشێک بووینە لە ناوچە داگیرکراوەکانی [[بریتانیای مەزن|ئینگلیز]] و [[فەڕەنسای ڤیشی|فەڕەنسا]] کە دواتر بۆ ئەم نەخشەیەی ئێستا دابەشیان کردوون. لەکاتی دابەشکردنی ئەم وڵاتانەش ئاوی نیلیش دابەش بووە ،یەکەم دابەشکاری ئاوی نیل دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنامەی [[ئەدیس ئەبابا]] لە ١٩٠٢ کە لەنێوان بەریتانیای مەزن و نوێنەرانی میسر و سوودان و ئەسیوپیا واژوو کرا، لەم ڕێککەوتنامەیە هاتووە کە نابێت هیچ پڕۆژەیەکی مەزن لەسەر نیل درووست بکرێت جگە لە نیلی شین و دەریاچەی تانا و ڕووباری سوبات<ref> https://www.alstom.com/press-releases-news/2013/1/alstom-to-supply-hydroelectric-equipment-for-the-grand-renaissance-dam-in-ethiopia </ref> ، دواتر ڕێککەوتنامەی بەریتانیا و فەڕەنسای بەدواداهات لە ١٩٢٩ ، بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنامەیە ئاوی نیل بەتەواوی بۆ خاوەنداریەتی میسر دەگەڕێتەوە ،وە میسر مافی هەر تانە و پێشنیارێکی هەیە دەربارەی چاڕەنووسی ئاوەکەی. دواتر ئەم ڕێککەوتنامەیە دووپات کرایەوە لە لایەن [[بریتانیای مەزن|بەریتانیا]] و [[میسر]] و [[سوودان]] و [[کینیا]] و [[تانزانیا|تەنزانیا]] و ئۆگەندا،ئەمەش[[ئووگاندا|ئۆگەندا]]،ئەمەش لەپێناو سوودبینینی میسر بوو لە ئاوی [[دەریاچەی ڤیکتۆریا]] . بڕی ٪٧.٧ ئاوەکەی بۆ سوودان دەبێت و ٪٩٢.٣بۆ میسر دەبێت ئەمەش لەبەر خاوەنداریەتی مێژوویی میسر بۆ نیل<ref> https://web.archive.org/web/20140220184054/http://www.salini.it/lavori-in-corso/etiopia-grand-ethiopian-renaissance-dam-6000mw </ref>.
 
دوای تەنها ٤٤ مانگ یەکەم هەنگاو درا بۆ درووستکردنی ئەم بەنداوە لەلایەن ئەسیوپیاوە.