محەممەدی ئەمین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

شەشەم خەلیفەی عەبباسی
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروستکردنی وتارێکی نوێ لەڕێگەی سندووقی دروستکردنی وتارەوە لە پەڕەی دەستپێک.، شائەمراز، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:١٤، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠

محمەدی ئەمین (ناوی تەواو محمد کوری ھارون کوری ممد کوری عبداللە کوری ممد کوری علی کوری عبداللە کوری عەباس) شەشەم خەلیفەی عەبباسی ماوەی فەرمانرەوای پێنج ساڵی خایەند لە نێوان (١٩٣–١٩٨ ھجری) ،(٨٠٩ بۆ ٨١٣ زاینی) لە سەرەتایی ھاتنە سەر حکوم کێشی لەگەڵ براکەی دروست دەبێت لەسەر دەسەڵات بەھۆی ئەوەی باوکیان واتا ھارونە ڕەشید ھەردوکیانی کردبووە جێگری خۆی بە پێی مەرجی باوکی مەئموون ئەمیری خوراسان بوو ئەمین ویستی لابردنی مەئمونی برای ھەبوو بەمەبەستی دانانی موسای کوڕی بۆ جێگری خۆی بۆ ئەوەش ڕاوێژی بە سەرکردەکانی کرد ئەوانیش ڕازی بوون تەنھا خوزیمەی کوری خازمە نەبێت بەھۆی ئەوەی باوەری وابوو سەرکردەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ڕازی بوون ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی لە داھاتوو ئەمینیش لەببنە براکەی واتە مەئموون لەم بریارەی ئەمین ئاگادار دەکرێتەوە ئەویش ڕازی نابێت بۆیە شەر لە نێوانیان سەر ھەڵدەدات

دیناری عەباسی لە سەردەمی خەلیفە محمد ئەمین

کۆتایی ژیانی

دوای دروست بوونی ناکۆکی لە نیوان مەئموون و ئەمین دا شەر دروست دەبێت ئەمین کۆمەلێک سەربازی بە سەرکردایەتی علی کوری عیسای کوری ماھان نارد تا دژی براکەی بجەنگێ مەئمونیش سوپایەکی بە سەرکردایەتی تاھیری کوری حوسێن نارد ھەردوو سوپاکە لە دەرەوەی شاری ڕەی بەیەکگەیشتن لە ئەنجامی ئەم شەرە سوپای مەئموون بە سەرکردایەتی تاھیر سەردەکەوێت سەری علی کوری عیسا لە لاشە جیادەکرێتەوە دوای ئەم شەرە کاربەدەستانی مەککە و مەدینە بەیعەتیان بە مەئمون دا تاھیر لەلایەن مەئمونەوە فەرمانی پێەکرا بچێتە بەغدا ئەویش دەروات بۆ ماوەیەک گەمارۆی شاری بەغدا دەدات دواتر دەچێتە ناو شار و ئەمین دەکوژێت کوشتنی دەبێتە یەکەمین خەلیفە ی عەباسییەکان کە دەکوژرێت

سەرچاوەکان

١- محمد الأمین ضحیة الفتنة الثالثة (فی ذکری تولیھ الخلافة ٣ من جمادی الآخرة ١٩٣ ھـ)

٢- چەند وانەیەک لە مێژووی ئیسلام، نوسینی محمد خزری وەرگێرانی نھاد جلال حبیب اللە ژمارەی سپاردن ٢١٧٩ ی ساڵی ٢٠٠٨ پێدراوە

٣-بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أبو عبد اللھ محمد الأمین»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠.