جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مەولانا خالیدی نەقشبەندی»

چاککردنی هەڵەی ڕێنووس
(جوانکاری)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی دیداری
(چاککردنی هەڵەی ڕێنووس)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی دیداری
مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی [[جاف]]ی [[مکایلی]]یە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە [[سەییدەکانی پیر خدری]]یە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچی‌دا لە شارۆچکەی [[قەرەداغ]] لە دایکبووە و بە منداڵی ھەر لەوێ خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدابە فەقێیەتی چووە بو [[سلێمانی]] و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای [[بابان]] لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ.
===مەولانا و تەسەوف===
مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای [[شام]]ەوە دەچێ بۆ [[حەج]]. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوون تەسەووف دەبێ بچێ بۆ [[ھیندستان]]. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندستان بە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خۆراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دیھلی و [[شا عەبدوڵڵا دیھلەوی]] لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی [[نەقشبەندی]]، [[قادری]]، [[سوھرەوەردی]]، [[کوبرەوی]] و [[چەشتی]]دا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ [[کوردستان]]. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە [[سلێمانی]]. پاش ماوەیەک حەسانەوە دچێدەچێ بۆ [[بەغدا]] و پێنج مانگ لە بارەگای [[غەوسی گەیلانی]]دا دەمێنێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمجار دەست دەکا بە ئیرشادی موسوڵمانان بۆ تەریقەتی نەقشبەندی. ھاوینان چووە بو [[ھەورامان]] و ھەر لەو سەفەرانەدا [[شێخ عوسمان سیراجەددین]] بە خزمەتێخزمەتی گەییوە و خەریکی سولوکی تەریقەت بووە.
 
مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچی‌دا بۆ جاری دووھەم چووتە [[بەغدا]] و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە وەزعیدۆخی سلێمانیبەسلێمانی بە ھۆی کێشە و ناکوکیناکۆکی لە ناو بابانەکاندا ناخۆش بووە و لە سالی ١٢٣٦دا بۆ جاری سێھەم دەچێ بۆ بەغدا، دوای دوو ساڵ مانەوە، بەرەو [[شام]] وەڕێبەڕێ دەکەوێ و لە ساڵی ١٢٣٨ی کۆچیدا دەگاتە ئەوێ.
 
دوای حەسانەوە لە [[شام]]، بە مەبەستی زیارەت، سەفەریکیسەفەرێکی [[قودس]] دەکا. لەوێش زۆر لە زانایان و پیاو ماقووڵانپیاوماقووڵان و خەڵکی تر دەبن بە موریدی. کە لە قودسەوە بۆ شام دەگەڕێتەوە تا ساڵی ١٢٤١ خەریکی دەرس گوتنەوە بە فەقێکان دەبێ. لەو ساڵەدا دیسان سەفەری حەج دەکا.
 
ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی ژی‌القعدەذی‌القعدە تووشی نەخۆشی [[تاعوون]] دەبێ و لە شەوی جومعە سێزدەی ھەمان مانگدا لە نێوان نویژینوێژی شێوان و خەو‌تناندا ژیانی کۆتایی پێدێ.
 
== بەرھەمەکان ==
٤٣

دەستکاری