ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ٢ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ھێڵی درێژی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٧:
}}
 
'''هەڵەبجە''' ناوەندی [[پارێزگای هەڵەبجە]]یە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی [[کوردستانی باشوور]] دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان [[ھێڵی درێژی]] ٤٦ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی ٣٥-٣٦ پلەی باکوور و ٨٣ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری [[سلێمانی]]ەوە. ڕووبەرەکەی ١٥٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی کە لەسەر [[پارێزگای سلێمانی]] بوو %٣٩,٩ ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەهێنا. تێکڕای باران بارین لەساڵدا ٥٥٠ [[ملیمەتر]]ە، واتە بە ناوچەی مسۆگەری [[باران]] ناودەبرێ. لە باکووری ڕۆژھەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی [[ھەورامان]] و [[شنروێ]] و [[باڵامبۆ]] دەورەدراوە. بەدرێژایی ٧٥ کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ [[ئێران]]دا. [[دەشتی شارەزوور]] کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێکھێناوە. [[دەشتی شارەزوور]] بە ڕۆژئاوای شاری ھەڵەبجە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژھەڵاتی ناحیەی [[سورداش]] کۆتایی دێت، درێژییەکەی نزیکەی ١٠٠کم دەبێت. ئەم دەشتە بژێوی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێکھێناوە. ڕێژەی بەرھەمی [[دۆنم]]ێک لە دانەوێلە و بەروبومی ھاوینە و سەوزە و میوە ھات.
 
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و جوگرافی ھەیە لەگەڵ شارەکانی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]، وەکو شارەکانی [[نەوسوود]]، [[پاوە]]، [[باینگان]]، [[مەریوان]]. شوێنەوارە بەناوبەنگەکانی ناوشاری ھەڵەبجە و دەوروبەری: باخی میر، قەیسەری حامید بەگ، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی جامعە، مەرقەدی پیر محەمەد، کارێزی حاجی ناجی، ئاشتی مەحمودی یاروەیسی، فرە خەزێنە، تووە وشک، کانی شێخ، گوڵان، کانی حەمەو غان، کانی سۆفی خدر، کۆڵە بۆز، مۆردانە، کانی نواڵە، کانی زارا.