جەھەنەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤:
'''جەھەنەم''' شێوەی تەعریب کراوی وشەی '''گێھینۆم'''ە کە لە زمانی [[عیبری]] دا ھەیە و بە مانای '''دۆڵی کووری ھێنۆم'''ە. ئەو دۆڵە لە شاری [[ئۆرشەلیم]] و لە باشووری '''چیای زایۆن''' ھەڵکەوتووە، لە کۆن دا ئەو شوێنە جێگای سووتاندنی پاشماوەکانی زبڵی شارەکە بوو و دواتر خەڵکانی ناوچەکە، بە پێی باوەرەکانی خۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە بەخشینیان لە لایەن خواوە نائومێد دەبوون، لەو شوێنەیان دەسووتاند. بۆ نموونە ئەو کەسانەی خۆیان دەکوشت.
 
ئەو شوێنە ھەروەھا، جێگای ئەو کەسانەی [[قەومی بەنی ئیسرائیل]] بوو کە ئایینی [[کەنعان|کەنعانی]] و [[فنیقی]]یان ھەبوو و پەیکەری خواکانیان، وەکوو: [[مۆلۆخ]] و [[بەعل]]یان لەوێ درووست کردبوو و پەرستشیان دەکرد.
 
بەڵام بەرە بەرە نەزانی پەرەی سەند و بوو ھۆی دەرەنجامی قیزەوەن. ئەوان دەستیان کرد بە قووربانی کردن لەو شوێنە و ڕۆژێ کابرایەک بە ناوی '''ھینۆم'''، مناڵەکەی خۆی لەو شوێنە قووربانی کرد، و لەو کاتەوە ناوی ئەو شوێنەیان کردە «دۆڵی کووری ھینۆم»