جەھەنەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Fra Angelico 010.jpg|thumb|کێشراوەی دەستی '''فرا ئانجێلیکۆ''' لەسەر '''جەھەنەم'''|350px|left]]
 
'''جەھەنم''' واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەردارەکان بۆ ئاماژە بە ناخۆشیەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت، وشەیێکی [[عیبری]]ە (بە [[عیبری]]: גי(א)-הינום) - بە [[ئینگلیزی]]: Gêhinnôm گێ+ ھینۆم<ref>Oxford ConciseDict.</ref> = دۆڵی ھینۆم دۆڵیکە لە دەوروبەری [[ئۆرشەلیم]] کە ڕێگای [[بەیت لەحم]] بەوێ دایە. لە ڕابردووی زۆر کۆن دا لەوێ مناڵەکان بۆ خوایەک بە ناوی '''مۆلۆخ''' قوربانی دەکران (ئێرمیا ٧/٣١)، دواتر لەو شوێنە ئاگرێک داگیرسا کە بوو بە بیرۆکەیەک بۆ جەھەنەم و شوێنێک بۆ تاوانباری و لە ناو بردنی گووناھکاران (مەتی ١٨/٨).<ref>Dic. Of Bible OXFORD UNIVERSITY PRESS</ref>
[[پەڕگە:Valley of Hinom PA180093.JPG|thumb|ئارامگەیەک لە دۆڵی ھینۆم دا]]
 
== کۆنترین پێشینە لە مێژووی ئایینەکان ==
لە ١٨٠٠ ساڵ [[پێش زایین]]، لە [[ئایینی زەردەشتی]] باسی [[ڕۆژی دوایی لە ئیسلامدا|ڕۆژی دوایی]] کردوە و دەڵێ مرۆڤە باشەکان ئاگرەکەی وەکوو شیر و ھەنگوین، و مرۆڤە خرابەکان وەکوو ئاسنی تاواوە لەسەر جەستەیان ھەست پێ دەکەن.<ref>Alice K. Turner: تاریخ دوزخ The History of
Hell. Hale, London 1995, ISBN 0-7090-5688-5</ref><ref>Veronica Ions: جیھانی ئووستوورە ناسی Die Welt der Mythologie. tosa, Wien 2001, ISBN 3-85492-224-8</ref><ref>Herbert Vorgrimler: مێژووی جەھەنەم Geschichte der Hölle. Fink, München 1994, ISBN 3-7705-2848-4</ref>
 
== جەھەنم لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ==
بە پێی باوەڕەکانی [[ئیسلام]]، '''جەھەنەم''' حەوت قاتی ھەیە و چەندی بچێتە ژێرتر، شوێنی مرۆڤی خراپترە. عەزابەکانی جەھەنەم ڕۆحی و جەستەیین، ھەندێ لە جەھەنەمییەکان ھەتا ھەتایە لەوێ دا دەمێننەوە و ھەندێکیان دوای ماوەیەک دەبەخشرێن و دەچنە [[بەھەشت]].<ref>اسفاراربعە، [[ملا صدرا]]، جڵدی ٩، لاپەڕەی ٣٢٠</ref>
[[پەڕگە:Miraj by Sultan Muhammad.jpg|thumb|کێشراوەیەک لە [[میعراج]]ی [[محەممەد]] کەوا سواری [[بورراق]]ە]]
 
تاواناکانی ھەندێ کەس ئەوەندە زۆر و قورسن کە تێیدا ھاتایی دەمێننەوە.<ref>سووڕەتی بەقەرە ئایەتی ٣٩</ref>
یەکەم قاتی جەھەنەم، '''ھاویە'''یە و دوایین قاتی کە قاتی ژێرەوە و حەوتەم قاتە ناوی '''جەھەنەم'''ە
 
== جەھەنەم لە ڕوانگەی بەھاییەتەوە ==
لە ئایینی بەھاییەت دا جەھەنم شی کردنەوەیەک جیای ھەیە، بەھاییەکان جەھەنەم وەکوو شوێنێکی تەمێ کردنی مرۆڤ و ئازاردانی جەستەی نابینن و دەڵێن جەھەنەم بە تەواوی پەیوەستە بە [[ڕۆح]]. ئەوان پێێان وایە کە ڕۆحی مرۆڤ دوای مەرگ لە قاتە ژێرەکانی جیھان دا دەمێنێتەوە و سەر ناکەوێتەوە، ھەروەھا دەڵێن ڕازی نەبوونی خوا لە کردەوەکانی مرۆڤ لەسەر جیھان دەبێتە ھۆی مانەوەی ڕۆح لە خوارەوەی جیھان بە دڵنیایش ئەوە دەبێتە ھۆی ئازار کێشانی.<ref>ژیانی دوای مەرگ، نووسراوی ھۆشەنگ گووھەرڕیز، بلاوکراوەی ئاپریلی ٢٠٠٣، بلاوکەرەوەی بەدیعی لەندەن،</ref>
 
== جەھەنەم لە مێژوو دا ==
'''جەھەنەم''' شێوەی تەعریب کراوی وشەی '''گێھینۆم'''ە کە لە زمانی [[عیبری]] دا ھەیە و بە مانای '''دۆڵی کووری ھێنۆم'''ە. ئەو دۆڵە لە شاری [[ئۆرشەلیم]] و لە باشووری '''چیای زایۆن''' ھەڵکەوتووە، لە کۆن دا ئەو شوێنە جێگای سووتاندنی پاشماوەکانی زبڵی شارەکە بوو و دواتر خەڵکانی ناوچەکە، بە پێی باوەرەکانی خۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە بەخشینیان لە لایەن خواوە نائومێد دەبوون، لەو شوێنەیان دەسووتاند. بۆ نموونە ئەو کەسانی=ەی خۆیان دەکووشت.